نێچیرڤان بارزانى هەرەشە لە هەردوو لیستى گۆران و چاكسازى دەكات
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
پێرێ 17/8/2009 لە كۆبونەوەى بەناو ئەنجومەنى وەزیراندا كە واپێدەچێت دوا كۆبونەوەى ئەو ئەنجومەنە گەندەڵە بێت...
نێچیرڤان بارزانى هەرەشەى كردبوو و گوتبووى ئەوەى كە هەردوو لیستى گۆران و خزمەتگوزارى و چاكسازى دەنگیان بە د.كەمال میرئاودەلى داوە و لە ئەنجامدا ئەو دەنگە زۆرەى هێناوە ئەوە كارەساتێكە كە ئەو دوولیستە بەسەر گەلى كوردیان هێناوە ، دیارە مەبەستى كارەساتى گەلى كورد نەبووە بەڵكو مەبەستى كارەسات بووە كە بەسەر مامە گەندەڵەكەى و بنەماڵە دز و جەردەكەیدا هاتووە ، نێچیرڤان كە هەمیشە بە درۆ لافى دیموكراسى لێدەدات ، هەڵبژاردن و دەنگى جیاواز و مافى رەواى لیست و قەوارەكان لە جیاتى بە مافێكى دیموكراسى بزانێ لە هەڵبژاردندا كەچى بە كارەسات ناوى دەبات ، لە راستیشدا كارەساتە وەك جەنابى (حەرامى هەولێر) باسیدەكات ، بەڵام نەك بۆ سەر گەلى كوردستان ، بەڵكو بۆ سەر دەسەڵاتە مافیا و گەندەڵەكەیان .
*سەرچاوەیەكى نزیك لە كۆبونەوەكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست