کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆرانێت بانەر بۆ ماڵپەرەكان دادەنێت

Thursday, 25/02/2010, 12:00



كۆمپانیای گۆرانێت لە سلێمانى لە بەروارى 23-2-2010 لە دواى كاتژمێر 1 پاشنیوەڕۆ هەستا بەدانانى بانەر بۆ زۆرێك لە ماڵپەرەكانى ئێنتەرنێت وەك ماڵپەرى كۆمەڵایەتى فەیسبووك و گوگڵ و یاهوو چەندین ماڵپەرى تر كە رۆژانە ژمارەیەكى زۆر خەڵكى ئەو ماڵپەرانە بەكاردێنن.
ئەم كردارە هاوكاتە لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و بۆ مەبەستى ماددى و سیاسیە . بەڵام لێرەدا چەند شتى دەردەكەون كە ئەوانەش
1- ئایا گۆرانێت ئێنتەرنێت دابین دەكات یاخود ئێنترانێت (تۆڕى ناوخۆى) ئەگەر ئێنترانێتە بۆ پارەى ئێنتەرنێت لە خەڵكى وەردەگرێت . خۆ ئەگەر ئێنتەرنێتیشە ئەوا ئەم جۆرە رەفتارە لە هیچ وڵاتێكى دونیا بەدى ناكرێت كە كۆمپانیایەكى دابین كردنى ئێنتەرنێت هەستێت بەم كارە چونكە نە ئیشى ئەوە و ماڵپەرەكانى ئێنتەرنێت مافى كۆپی كردنیان پارێزراوە و ئەگەر بەم كردەوەیەى گۆرانێت بزانن ئەوا توشی سزاى یاسایی دەكەنەوە ، یاخود ئەگەر خزمەت گوزاریەكى بەسودە بۆ بەشداربوانى گۆرانێت بۆچى لەسەر ماڵپەرە ناوخۆییەكانى وەك (هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین .... هتد) داینانێن ؟ ئەمەش خۆى لە خۆیدا پرسیارێك دێنێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە كە ئەم وڵاتە یاسایەكى تیادا نیە توشى سزاى یاساییان بكاتەوە بەرانبەر بەو ماڵپەرە بیانیانە .
2- لەڕوى ئاسایشەوە (SECURITY) ئەم كردەوەیە ترسناكە . بۆ نمونە كاتێك بەكارهێنەر دەیەوێت فەیسبووك بكاتەوە ،گۆرانێت هەستاوە بەگۆڕینى رێرەوى ماڵپەرەكە لە (DNS SERVER) ەكەیخۆیاندا و ئینجا ناردنى بۆناو تۆرى ئێنتەرنێت .كە دوور نیە ئەو ماڵپەرە ى كە دەردەكەوێت ساختە نەبێت و لە سەر یەكێك لە سێرڤەرەكانى گۆرانێت و كاتێك (user name & Password) داخڵ دەكەیت لە گۆرانێت خەزن ببێت بەمەش گۆرانێت بە هەموومان مەحرەم دەبێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە