"كاتێك چنار سەعد عەوڵا بە عومەرى خاوەر بڵێت شەهیدى سوتفە منیش مافى خۆمە وەك هەڵبجەیەك بە سەعد عەوڵا بڵێم شەهیدى چەرەسات" لە هەرێمى بەرزانستان و جەلالیستاندا هیچ كەسیك لەسەر ئەساسى تواناو لیهاتووى و شەهادەو دڵسۆزى پۆستى پێنادرێت و ناكرێتە بەرپرس,لەم هەرێمە مافیایەى سەوز و زەردا,بوون بە وەزیر ماناى...
لە درێژەى ئەو فشارانەى كە دەكرێتە سەر خودى فازیل میرانى لەلایەن بنەماڵەى بەرزانیەوە بۆ ئەوەى خۆى زیاتر ڕسوا بكات لەبەرچاوى میللەت لە لیدوانێكیدا بۆ سایتى هاووڵاتى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى (فازیل میرانى) دەڵێت ئەگەر لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردندا كاربگاتە سەر بەڵگەو فایل بڵاو كردنەوە ئەوا ئێمەش دانانیشین...
(لە كوێ دیوتانە حاكمێك دوو زیندانى ئافرەت بەربدات لەبەرامبەر سێكسدا,دواتر بكرێتە نائیب مودەعى عام و هەموو حاكمەكانى ترى ووڵات لێى بێدەنگ بن!) لە ژمارە 87 گۆڤارى لڤین بابەتێكى تێدایە كە باس لە تاڵانكردنى بانقەكەى هەڵەبجە دەكات ,لەو ڕاپۆرتەدا باس لە وە دەكات چەندین بەپرس و پێشمەرگە دواى كیمیاویبارنكردنى...
بەداخەوە دەبێت بەدوور لە هەموو عاتیفەیەكى كوێرانەى نەتەوەى و نیشتمانى دان بەوەدا بنێین هەتا ئەم ساتەوەختەى ئێمەى تێدا دەژین ئێمەى كورد وەك نەتەوەیەكى سەر ڕووى زەوى شتێكى ئەو تۆمان نەبووە كە پێشكەشى مرۆڤایەتى بكەین ,بەش بەحاڵى خۆم گوومانم هەیە لەو مێژووەش كە مێژووناووسانى كورد بەهەزاران لاپەڕەوە خستوویانەتە...
ڕۆمانەكانى بەختیار على تازەگەرى و داهێنانێكى وەها یان پێوە دیار كە دواى خوێندنەوەى وا لە مرۆڤ دەكات بەگومانەوە بڕوانێتە سەر لەبەرى ئەوەى لە ڕابردودا بیستویەتى و دراوە بەگوێیدا و ئەوەى بەچاوانى خۆى بینویەتى ئەوەى بەبیركردنەوەى خۆى بیرى لێكردووەتەوە هیچ نەبووە جگە لە زرنگانەوەى گوێكانى بە دەنگى دەستەڵات...
ئەو هەڵمەتە چاكسازى و بەرەو پێشچوونانەى كە لە نێو حكومەتەكەى مالیكیەوە ڕوو دەدەن و ئێمە ڕۆژانە گوێمان لێى دەبێت و دەیبینین لەلایەكەوە جێگەى دڵخۆشیە ,لەلایەكیترەوە مایەى خەم پەژارەیە,جێگەى دڵخۆشیە لەبەر ئەوەى كە ئێمەش وەك بەشێك لە عێراق ئەو هەڵمەتە چاك سازییە پریشكیشى بەر ئێمە دەكەوێت و قازانجەكەشى...
زانكۆ وەك مەڵبەندێكى ئەكادیمى و وەك ناوەندێكى پێگەیاندن و هۆشیار كردنەوەى تاكەكانى كۆمەڵگا هەمیشە خەتەرێكە بۆ دەستەڵات و بەرپرسان,كلتورى سیاسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عەقڵیەتى فەرمانڕەواى لەم ووڵاتانى ڕۆژهەڵات پایەكانى لەسەر بێدەنگى و ناهۆشیارى تاكەكانى نێو كۆمەڵگاكەى خۆى داكوتییوە,ئەوەى پایەى سیستمى...
78% خەڵكى هەڵەبجە نوێنەرەكانى خۆى لە پەرلەمانى كوردستان ناناسێت 70% پێیان وایە پەرلەمانتارە هەڵبجەیەكان نوێنەرى حیزبن 66% پێى وایە پەلەمانتارە هەڵبجەیەكان ناچالاكن بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى تواناى نوێنەرانى هەڵەبجە لە پەرلەمانى كوردستان یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە بۆ ماوەى 11 ڕۆژ هەستا بە سازدانى ڕابرسیەك...
ئەمڕۆ لە كوردستاندا میدیاى ئازاد و سەربەخۆ بە هەوڵ و كۆششى كۆمەڵێك لە ڕۆژنامەنووسى چاو نەترس و بوێرو بە ویژدان تەنگى بە بەرەى مافیاو دزو گەندەڵەكان و خائینەكانى دەستەڵاتى كوردى و نۆكەرو بەكرێگیراوەكانیان و توتیەكانى ڕاگەیاندنەكانى حیزب هەڵچنیووە ,ئۆقرەیان لێبڕوە چونكە میدیاى ئازاد ئەمڕۆ لە كوردستاندا...
29 ى ئازار لە دیار بەكرو چەند مانگێكیتر لە سلێمانى گەورەترین رووبەڕوو بوونەوەی مەدەنیانە و چارەنووسسازییە بۆ میللەتى كورد لە باكورو باشور ئەو ڕوبەڕووبوونەوەیەش خۆى لە هەڵبژاردندا دەبێنێتەوە,هەڵبژرادنى دیموكراسیانەو مەدەنیانە بۆ خۆى تابوتىمەرگى هەموو سیستمێكى تۆتالیتارییە,ئەوەى دەستەڵاتى مافیاى و دیكتاتۆرانەى...
لە هەر سەردەم و قۆناغێكدا مرۆڤ ئەتوانێت بە بوونە خاوەنى دوو شت تەواوى ئەوەى دەیەوێت بەدەستى بهێنێت ئەو دوو شتەش(ئومێد + ئیرادە)تاكى كوردى لە ئەمڕۆدا ئەگەر بتوانرێت ئومێدو تروسكایەكى ڕۆشنى بخەیتە بەرچاو و هەوڵى لەگەڵدا بدرێت ببێتە خاوەنى ئیرادەیەكى بەهێز ئەوا ئەتوانى بەم نەوەیەى ئێستاى كوردستان گەورەترین...
"من دڵنیاتان دەكەمەوە عەدالەت لە دادگاكانى ووڵاتدا نییە" ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان "هەندێ شەو بەسەر سیاجى دادگاى هەرە گەورەى ناو شاردا بازم دەداو میزم بە دیوارەكانیدا دەكرد" ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان "ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن دەكوژرێین چاوەڕوانن لەسەرووى...
"لە شازدەى سێى هەموو ساڵێكدا تەنها لەو ڕۆژەدا هەڵەبجەتان دەكەوێتەوە بیر"ئەمە وێردى سەرزمانى هەموو خەڵكێكى بەویژدان و خاوەن هەڵوێستە بەگشتى هەڵەبجەییە بەشمەینەتەكانە بەتایبەتى,وەك هەڵەبجەییەك بیرم نایەت بەدرێژاى 17 ساڵ ڤیستیڤاڵ و یادكردنەوەى هەڵەبجە لە خۆنمایشكردنى بەرپرسانى حیزبى و حكومى شتێكیترمان...
ئەوا بیست و یەك ساڵ بەسەر شەهید كردنى شارەكەمدا تێپەڕى و قریوەیەكىخۆشیم نەبیست لە كوچە و كۆڵانێكى ئەو شارەوە هەر ساڵە و بە كۆمەڵێك خەمەوە دەگەڕێنەوە بۆ یادى شەهیدەكانمان هەرساڵەو چەندین بریندارمان دەگەیەنینەوە بەكاروانى شەهیدەكانمان,هەرساڵە و كۆمەلێك لە ئێمەى هەڵەبجەیى دەچێتە ڕیزى بریندارەكان ,هەموو...
كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە داواى فڕۆكەوان تاریق ڕەمەزان دەكەن و لە ڕۆژى ڤیستڤاڵەكەدا پێداگرى لەسەر ئەم داواكاریە دەكەنەوە. سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجەوە پێى ڕاگەیاندین كەوا لەو بەیانامەدا كە بەناوى تەواوى كەسوكارى شەهیدانەوە لە ڕۆژى 16-3 دەخوێنرێتەوە گرنگرترین داواكاری تیایدا ئەوەیە كە داواى...