کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵام و زانیارى لەسەر روونكردنەوەكەى بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە‏

Thursday, 24/11/2011, 12:00






نورى خێڵى حەمەیی لە مەڵبەند9 پێى ووتم ئەركان حسن قائیمقامى سیدسادق تەلەفونى كردووە بۆ بەڕێوبەرى پەروەردە و داواى لابردنى منى كردووە

 
لەبەروارى 22ى11 ى2011 ئەو هەواڵەم بڵاوكردەوە و باسى ئەوەم كردووە كە بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە بەهۆكارى سیاسی لەسەر كارەكەى لابراوە و پێى وتراوە كچەكەت لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا بانگەشەى بۆ گۆڕان كردووە.
لینكى هەواڵەكە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0dc8fe81
نامەوێت باسى خۆم بكەم بەڵام بڵاوكردنەوەى نوسین وهەواڵ و بابەتەكانم بەناوى خۆمەوە بەووێنەى خۆمەوە شایەتى ئەوەن كە دڵنیام لە ڕاستى و دروستى بابەتەكە بۆیە بڵاوى دەكەمەوە و بێباكیشم لە هەموو ئەوانەى هەواڵیان لەسەربڵاو دەكەمەوو ناویان دەهێنم,ئەگینا دەتوانم سەدان تۆمەت و ناحەقى بەناوى خوازراوەوە بڵاو بكەمە وە و كەسیش نەزانێت بەڵام ویژدانم ڕێگەم پێنادات ئەو كارە بكات هەروەها خۆشەویستیشم بۆ ساتى كوردستان پۆست واى لێكردووم که‌ هه‌واڵی درۆ له‌و سایته‌ به‌ڕێزه‌دا بڵاونه‌که‌مه‌وه‌ چونكە نامەوێت كوردستان پۆست لەكەدار بكەم.
بەڕیوبەرى باخچەى ساوایانى شنە خۆى شایەتى ئەوەیە دووجار شتى پێداوم تا بەناوى خوازراوەوە بۆى بڵاو بكەمەوە بەڵام من ئامادە نەبووم بەناوى خوازراوەوە بۆى بڵاو بكەمەوە ئیستاش ئەو دوو نوسراوەم لەلایە و ئەگەر بیەوێت بڵاوى دەكەمەوە بۆ ئەوەى ئەو كەسەش بزانێت كە بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە وویستویەتى بەناوى خوازراوەوە چى لەسەر بڵاو بكاتەوە.

ئەگەر ئەوەى من نوسیومە ڕاست نییە و دوورە لەڕاستى كەواتە ئەو نوسینەو ئەوەشى كە من ئیستا دەینوسم و ئەو كەسانەشى كەمن ناوم هێناون و ناویان دەهێنم لەلایەن بەڕیوبەرى باخچەى ساوایانى شنەوە (شاناز ێالح)تۆمەتیان بۆ هەڵبەستراوە و بەناحەق و زانیارى ناڕاستى داوە بەمن لەسەر ئەو بەرپرسانە بۆیە دەكرێت ئەو كەسانە داواى یاسایی لەسەر بەڕیوبەرى باخچەى ساوایانى شنە تۆمار بكەن من و چەند كەسیكیتر ئامادەین و شایەتیان بۆ دەدەین كە ئەو بەڕیوبەرەى باخچەى ساوایانى شنە ئەو قسانەى كردووە ئەوەى من نوسیومە و بڵاومكردەوەتەوە لەلاى من و چەند كەسیكیتر ئەو قسانە كراوە ئیتر پێویست ناكات بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە خۆى و خەڵكیش بخەڵەتێنێت چونكە من و بەڕیوبەرو هەموو بەرپرسەكانیش دەزانن كە ئەوقسانەیان كردووە ئێستا تەنها بۆ چەواشەكردنى خەڵك ئەو ڕونكردنەوەیان بڵاو كردەوەتەوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a1049805



سەبارەت بە بەرپرسەكە مەڵبەندو قائیمقامى سەیدسادق

1-ئەو زانیاریانەى كەلەلایەن بەڕیوبەرى باخچەى ساوایانى شنەوە بەمن دراوە لەسەر بەرپرسەكەى مەڵبەندو قائیمقامى سەیدسادق چەندین كەس شایەتن كە ئەو بەڕوبەرى بەمنى ووت نورى خێڵى حەمەیی لە مەڵبەندى نۆى شارەزوور ەوەى پێ ووتم كە ئەركان حسن غەفور قایمقامى سەیدسادق ئەو بەرپرسە بووە كە تەلەفونى كردووە بۆ شیخ حسن نورى بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید و فرمانى پێككردوە كە شاناز سالەح بەڕوبەرى باخچەى ساوایانى شنە لەسەر كارەكەى لابەرێت ئەگەر بەڕوبەرى باخچەى ساوایانى شنە ڕاست دەكات با بڵێت من ئەو زانیاریەم نەداوە بە تۆ بابڕواتە دادگا ئەوكاتە من شایەتم هەیە كە ئەم زانیاریەى داوە بەمن.
2-ئەگەر نورى خیڵى حەمەیی لەلاى بەرێِوبەرى باخچەى ساوایانى شنە ئەو قسانەى نەكردووە ,ئەركان حسن غەفور قائیمقامى سید سادق بۆچى تەلەفون دەكات بۆ ئەو بەڕێوبەرى و پاكانەى خۆى لەلا دەكات دەیان كەس شایەتى ئەوە پەیوەندیە تەلەفونیەن كە قائیمقامى سەیدسادق چۆن پاكانە خۆى دەكردو ئەو تۆمەتەى ڕەتكردەوە هەوڵى ئەوەشى دەدات بزانێت كێ ئەو تۆمەتەى بۆ دروستكردووە ئەوە من زانیاریت پێ دەدەم كەلەلایەن بەڕوبەرى بخچەى ساوایانى شنەوە پێم گەشتوە كە نورى خێڵى حەمەیی تۆ تێوەدەگڵێنێت.

سەبارەت بە ئەنوەرى ڕابەر ئەندام كۆمێتەكەى یەكیتى لە هەڵەبجە

ئەوئەندامە كۆمیتە كە هۆكارى لابردنەكەى بە بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە ووتووە ناوى ئەنوەرى ڕابەیە و ئەوە ئیمە و ئەوە و بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە و ئەوە شایەتەكان لە كۆبونەوەى كۆمیتەى یەكیتى هەڵەبجە قسە لەسەر لابردنى بەڕیوبەرى باخچەى ساوایانى شنە كراوە ئەنوەرى ڕابە دیفاعى لە بەڕێ وبەرى باخچەى ساوایانى شنە كردووە ئەم دیفاعكردنەش لەسەر ئەساسى ئەوە بووە كە هاوسەرى ئەنوەرى ڕابە بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانەو ئەوەى بە هاوسەرەكەى ووتووە كە شاناز سالەح كەسیكى زۆر باشە لە بەڕێوبردنى باخچەكەداو ئەوەى دەكرێت بەرامبەرى ناحەقییە و زوڵمە لێى دەكرێت .بەڵام دواتر بە ئەنوەرى ڕابە ووتراوە كە مەسەلەكە سیاسیەو كچى ئەم بەڕوبەرە بانگەشەى بۆ گۆڕان كردووە بۆیە لایدەبەین وكێشەى بۆ دروست دەكەین.كەواتە ئەو زانیاریانەى من بڵاوكردوەتەوە لەلایەن بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنەوە بە من گەیەنراوە ئەویش لەیەن ئەنوەرى ڕابەوە ئەو نهێنیەى بۆ ئاشكرا كراوە.

یەكێتى بوون و گۆڕان بوونى بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە

ئەو بەڕێوبەرە لە وەڵامەكەیدا تەئكید لە یەكێتى بوونى خۆى دەكاتەوە و خۆى لە گۆڕان بێبەرى دەكات ئەوە كێشەى خۆیەتى هەر لایەنێك بێت ئێمە نەمانووتووە كە سەر بە بزووتنەوەى گۆڕانە بەڵكو ووتومانە لەبەر ئەوەى كچەكەى بانگەەى بۆ بزووتنەوەى گۆڕان كردووە و بە وێنەشەوە ئێمە بڵاومانكردووتەوە لە كۆمیتەش هەر ئەوەى پێوتراوە كەلەسەر بانگەشەكردنى كچەكەت بۆ گۆڕان ئێمە لات دەبەین.


دواجار ئەمەوێت ئەوە بڵێم كە ئەگەر ئەو ڕونكردنەوەى بەڕێوبەرى شنە نەبوایە و پاكانەى بۆحیزبێك نەكردبا كە 8 مانگەگیرۆدەیان كردووە و نان و ئاویان لێ حەرام كردووە و هەرجارەى بیانویەكى پێدەگرن ,خۆ ئەگەر بتانەوێت وردەكارى زۆر زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو دەكەمەوە و بڵاوكردنەوەى تەنها بۆ ئەوەیە خوێنەر بزانێت ئەوەى بڵاوى دەكەمەوە ڕاستەو هیچ هەڵەیەكى تێدا نییە ئەوە حیزبە دەتكوژن و لە پرسەكەشدا شیوەنت بۆ دەكەن بەڵام بەداخەوە بەڕیوبەرى باخچەى ساوایان كە كوشتەى دەستى حیزبە بەڵام هێشتا ئەو شین بۆ حیزب دەكات ئەمەش مۆدێلێكیترى یەكیتیە كە لەدواى 17ى شوبات دەبێت قوربانى شین بكات بۆ جەللاد هەروەك ئەوەى بەڕوبەرى باخچەى ساوایانى شنە قوربانى دەستى كۆمیتەو مەڵبەندە بەڵام ئەو ئەستۆپاكیان بۆ دەكات .
..........................................................................
چاوەڕوانبن لەبابەتى داهاتوودا زانیارى لەسەر بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە(شێخ حسن نورى)بڵاو دەكەمەوە كە لە ئشراف دەستم كەتووە
بۆ ئەوەى هەموولایەك بزانن من بۆ مەرامى شەخسى ناوى ئەو كەسانەم هێناون یان لەبەر ئەوەى تێوەگلاون لە كارى خراپدا
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە