کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگاى سلێمانى یان دادگاى سەورەى بەعس

Thursday, 20/10/2011, 12:00







(كاروان, سیروان, احمد)ئەو 3 حاكمەى كە یەكێتى بۆ لیكۆلینەوە لە ڕووداوەكانى 17ى شوبات دیارى كردوون


هەموومان دەزانین دادگاى سەورەى بەعس ئەو شوینە بوو كە لە سیناریۆیەكى گاڵتەجاریانە و مەهزەلە ئاسا دا لەلایەن سەرانى بەعسەوەو بەتایبەتى لەلایەن خودى سەدامەوە (حاكم و یاساكە جۆرى حوكمەكەش)دیارى دەكرا بۆ هەموو ئەو كەسانەى بەحسابى خۆیان دژى شۆرش و نەیارى بنەماڵەى سەدام و بەعس بوون.كەم نین ئەو پێشمەرگانەى كە لەناو ئەو بەناو دادگایانەدا و لەلایەن هەندێك لەو حاكمانەوە حوكمى ئیعدامدراون كە ئێستاش حاكمن لەم ووڵاتەدا .
ئێستاش یەكێتى دادگایەكى هاوشیوەى دادگاكەى سەورەى بەعس پێك هێناوە بۆ هەموو ئەو كەسانەى كە نەیارى بنەماڵەى جەلال و مەسعود ئەوانەى خیانەت و خۆفرۆشیەكانى جەلال مەسعود بڵاو دەكەنەوە ئەوانەى دزى و گەندەڵى و خۆفرۆشى و نیشتمان فرۆشى جەلال و مەسعودیان قبوڵ نییە ئەوانەى دژى بەتالانبردنى سەروەت وسامانى میلەتن لەلایەن ئەم دوو بنەماڵە مافیایەوە ئیستا حاكمە جەلالیەكان كارو پیشەیان بووتە دادگایكردن و زیندانى كردنى ئەوانەى كە خیانەتەكانى جەلال تالەبانى حیزبەكەى قبوڵ نییە.
یەكێتى دادگایەكى هاوشیوەى دادگاى سەورەى بەعس پێك هێناوە لەناودادگاى سلێمانیدا هەرخۆى یاساكەى بۆ دیارى كردوون هەرخۆشى 3 لەحاكمەكانى بۆ دیارى كردووە هەرخۆشى جۆرى سزاو بڕیارەكانى بۆ یارى كردوون (سیروان و كاروان ئەحمەد)كە بەحساب حاكمى ئەو لیكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكانى 17 شوبات جگەلە خەڵكى فەقیرو هەژار جورئەتى ئەوەیان نییە هیوا ئەحەمەد مستەفاى تیرۆرستى بنەمالەى خیائینى مەلافستەفا ومەسعودى 31ى ئاب دەستگیر بكەن ئەم بەناوحاكمانە لە بانگركرنى ئیمە مانان و برایمى كاكە ئەحا جورئەتى ئەوەیان نییە حاكم قادر بانگ بكەن جورئەتى ئەوەیان نییە شیخ جەعفەرو عومەر فەتاح لە زیندان توند بكەن.
شەرمەزاریە بۆ حاكمێك برایمى كاكە ئەحا لە زیندان توند بكات لەسەر گومان بەلام تیرۆرستیكى وەكو هیوا ئەحمەد مستەفا زیندانى نەكات؟شەرمەزاریە بۆ دادگایەك كە سەدان ئەنفالجى هەبێت كەجى لەسەر هەڵەى ناوى ناوناسنامەیەك كوڕە ئەنفالكراوێك زیندانى بكات
شەرمەزاریە بۆ دادگایەك كە جەلال و مەسعود كورد كوژ هەبن و بایمى كاكە ئەحا زیندانى بكات
شەرمەرزاریە بۆ یاسا و دادگا كە جورئەتى ئەوەى نەبێت هەڵوێستیكى هەبێت لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنى بڕیارەكانیدا و معاشە چڵكنەكەى خۆى لە كەرامەتى دادگاو یاسا بەلاوە گرنگتر بێت

لەو 3 حاكمەى دانراون من ئەحمد و سیروان ناناسم بەڵام كاروان وریا باش پێتان دەناسێنم :ئەو حاكمەى حوكمى ئیعدامى بۆ گەنجانى ڕاپەڕیوى هەڵەبجەدەركرد لەكاتێكدا دژى چەتەكانى جەلال و مەسعود ڕاپەڕینیان ئەنجامدا لە 16ى3ى2006 حكمێك لەسەر كوشتنى كوردە ئەحمەد و برینداركردنى دەیان گەنج و زیندانى كردنى سەدان گەنجى هەڵەبجە بێهەلوێست بێت و ئامادە نەبێت چەتەیەكى جەلال و مەسعود و عومەر فتاح زیندانى بكات بەڵام لەسەر سوتاندنى بانكى سواڵەكەى جەلال (مۆنۆمینتەكە)كە خەڵكى هەڵەبجە پێیان دەگوت شوێنى دزینى پارەى هەڵەبجە هەڕشەى حوكمى ئیعدام بكات لە گەنجانى هەلەبجە ,كەسێك لە 2006 ئەوەندە داخ لە دڵ بێت بۆ خەڵكى هەڵەبجە ئیتر جۆن برامى كاكە ئەحا زیندانى ناكات؟

3 حاكمەكەى یەكیتى لە لیژنەى ئەمنە سورەكە و شایەتى سڕى

گاڵتەجارى ئەم دادگایە ئەوەیە ئەڵێن شایەتى سڕى هەیە كەسێك شایەتى بدات چ پێویستى بە سڕى هەیە ئەگەر ئەمە فرمانى جلالیەكان نییە چیییە؟كاتێك دەسەڵات هێز توانا و حاكم و یاسا و چەك هەمووى لەلاى ئەوبێت ئیتر چ ترسیك هەیە لە كەسیكى داماوى وەك برایمى كاكە ئەحا؟ئەم دادگا مەهزەلە ئاساییەى كە لەلایەن جەلالیەكانەوە دانراوە تەواو كەرى ئەو پرۆسە سەركوتكارى و كوشتن وبڕینانەیە كە لەسەر شەقامەكانى شار بۆیان تەواو نەكرا ئێستا لە ڕێگەى ئەم 3 حاكمەوە تەواوى دەكەن.بۆیە ئێمە بێمنەتمان كردوون دادگا و یاسا و حومكەكانیشتان بیمنەت كردووە چیتان لەدەست دێت بیكەن هەرچى جەلال 66 بۆتان دیارى دەكات بیكەن چونكە هەوەك چۆن سەرۆكى بەناو دادگاى سەرورەى بەعس لە گەڵ سەدام بەعیسەكان لەقەفەزى دادگادا بینرا ئەوا بێگومان ئیوەش لەسەر كەیسەكانى 17ى شوبات لە قەفەزى دادگا لەگەڵ جەلال و مەسعود و سەرانى یەكیتى و پارتى دەبینریت.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە