هه‌ر ته‌نها ئێسكێكی مه‌لا مسته‌فا ساڵانه (231,592,000) دینار له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ویت
Thursday, 07/02/2013, 12:00
ئاماده‌كردنی :ناسح عبدالرحیم/ هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
* له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا 44,000,000,000 دینار سه‌رف كراوه بۆ گۆڕه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا.
* ساڵانه له بووجه 200,000 دۆلار به هه‌ده‌ر ده‌درێت بۆ نمایشكردنی گۆری مه‌لا مسته‌فا.
* بووجه:
ساڵی پار ٣٣ ملیار دینار بۆ مەزارگەی مەلا موستەفای بارزانی تەرخان کرا ئەمساڵیش ١٣ ملیار دينار ته‌رخان کراوه.
* هه‌ر ئێسكێكی مه‌لا مسته‌فا ساڵانه (231,592,000) دینار له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌وێت.
* ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ كه له هه‌موو مرۆڤێکدا وه‌ك یه‌ك وایه.
* هه‌موو مرۆڤێک 206 ئێسكی هه‌یه، به‌و پێیه مه‌لا مسته‌فاش 206 ئیسكی هه‌یه.
* له ماوه‌ی ساڵی 2012 و 2013 بۆ سه‌ردانی 206 ئێسك و پروسكی مه‌لا مسته‌فا 33 ملیۆن و 13 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه، واته له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا 44 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه بۆ سه‌ردانی ئێسك و پروسی مه‌لا مسته‌فا.
* که‌وابوو ئه‌گه‌ر بڕی 44 ملیار دینار دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر 206 ئێسكه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فادا، سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێده‌رده‌چێت، که:
* هه‌ر ئێسکێکی مه‌لا مسته‌فا له‌م دوو ساڵه‌دا بڕی 213,592,000 دینار له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان که‌وتووه!.
* من لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئێسكه‌كانی مه‌لا ئاڵتونی عه‌یاره 24 یش بن، ئایا ئه‌وه‌نده ده‌مێنێته‌وه؟
جیاوازی له نێوان لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌كه‌ی میسر و لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌كه‌ی بله و بارزان!
ساڵانه به‌هۆی بوونی لاشه‌ی فیرعه‌ن له ووڵاتی میسر خه‌ڵكی ئه‌و وولاته ملیاره‌ها دۆلار داهاتیان ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی رۆیشتنیان بۆ سه‌یركردنی لاشه‌ی فیرعه‌ون، به‌لام به پێچه‌وانه‌وه لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌كه‌ی بله و بارزان، ساڵانه بڕی ملیاره‌ها دۆلار له قووتی خه‌ڵك ته‌رخان ده‌كریت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵی بڕوات ته‌ماشای بكات!
باشه ئه‌گه‌ر ساڵانه به‌هۆی بوونی ئه‌م ئیسك و پروسكه‌ی مه‌لا مسته‌فا له بله و بارزان ئه‌وه‌نده بڕ پاره‌مان له کیس بچێ! ئه‌ی بۆچی بیر له شتیكی تر نه‌كه‌ینه‌وه، بۆ نمونه وه‌ك چۆن میسریه‌كان شوێنێكیان دیاری كردووه بۆ لاشه‌ی فیرعه و له‌وێوه داهاتیان ده‌ست ده‌كه‌ویت، با ئێمه‌ش ئیسك و پروسكه‌كه‌ی مه‌لا بگوازینه‌وه بۆ شوێنێك و ناوی بنێین (مۆزاخانه‌ی نه‌فره‌ت و به‌ردبارانكردنی خیانه‌تكاران و نیشتمانفرۆشانی كورد).
من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، که بۆ خه‌ڵکی کوردستان ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار داهاتی ده‌بێت.
خه‌ڵکینه ئه‌م بیرۆکه‌یه‌تان پێ چۆنه، ئه‌گه‌ر کارێکی وا بكه‌ین؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست