نەوشیروان مستەفاو مەسعود مستەفا كامیان سكرتێرى یەكیتى دیارى دەكەن؟
Sunday, 06/01/2013, 12:00
یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە ئێستادا بووەتە گۆرەپانى ململانیەكى سەخت لە نێوان بزووتنەوەى گۆران و پارتى دیموكراتى كوردستان بەتایبەتیتر لە نێوان خودى مەسعود بەرزانى و نەوشیروان مستەفادا,چونكە چارەنووس و داهاتووى دەسەڵاتى سیاسیى و ئیدارى هەریەك لە پارتى و بزووتنەوەى گۆڕان بەندە بە وەلائی ئایندەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ لایەكیان بۆیە ئەكرێت بپرسین نەوشیروان مستەفاو مەسعود مستەفا كامیان سكرتێرى یەكیتى دیارى دەكەن؟چونكە هەر كەسێكیان بتوانێت سكرتێرى یەكیتى دیارى بكات واتە ئایندەى سیاسی خۆى مسۆگەر كردووە.ئەى تاڵەبانى یەكێتى بۆ كێ بەجێ دەهێڵێت و یەكێـتى دەداتە دەستى كام لایان؟تاڵەبانى هەتا زیندوو بوو یەكیـَتى دابووە دەستى پارتى و حیزبەكەى تاڵەبانى وەك كەرەفانەیەكى شەمەندەفەرى لێهاتبوو پارتى بۆ كوێى بویستایە یەكێتى بە شوێنیەوە بوو ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى تاڵەبانى خەونەكانى بەدەست بهێنێت ئەى دواى نەمانى و كۆتایی هاتنى تەمەنى دەسەڵاتدارێتى خۆى یەكێـتى دەداتە دەستى كێ؟ئایا یەكێتى چۆن بەجێدێڵێت؟
بەیاننامەكەى مەكتەبی سیاسی یەكێتى لە نێوان موجامەلەى پارتى و خەڵەتاندنىپاش نەخۆشكەوتنەكەى تاڵەبانى و ڕەوانەكردنى بۆ ئەڵمانیا ئیوارەى ڕۆژى 22ى12ى2012 مەكتەبی سیاسی یەكێتى نیشتمانى كوردستان كۆبوونەوەیەكى ئاسایی ئەنجامدا كۆسرەت ڕەسوڵ على جێگیرى یەكەمى تاڵەبانى سەرپەرشتى كۆبوونەوەكەى كرد ,لە پاش كۆبوونەوەكە مەكتەبی سیاسی بەیاننامەكەى بڵاوكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك ئاماژەى بەوە نەكردبوو كە كۆسرەت ڕەسوڵ على سەرپەرشتى كۆبوونەوەكەى كردوو یان وەك كەسی یەكەمى یەكێتى لە غیابی تاڵەبانى دەست بەكار دەبێت,چونكە بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى یەكێتى جیگیرى یەكەم ئیشوكارەكانى حیزب ڕادەپەڕێنیـَ و كەسی یەكەمە لە غیاب سكرتێرى گشتى , بەلاغى كۆتایی دانیشتنى م س یەكیتى كە كۆسرەت رەسول سەرپەرشتى دەكرد چوندین خویندنەوە هەڵدەگریت هەروەها لەو بەیاننامەیەدا موجامەلەیەكى زۆرى پارتى تیدابوو,خوێدنەوەیەك بۆ بەیاننامەكە بكەیت دەبینیت كە ئەو بەیاننامەیە بەتەواوى بۆ ڕەواندەنەوەى نیگەرانییەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان و خودى مەسعود بەرزانییە.ئەو بەلاغە كێ نوسیوویتى ؟ئایا موجامەلەى پارتى بوو بۆ ئەوەى غافڵگیرى بكەن لەوەى كە دانیشتنى كۆسرەت رەسوڵ لە شوینەكەى تاڵەبانى بە ئاسایی وەرگرێت؟یان تێكشاندنى هیمەنەى كۆسرەت ڕەسول بوو كە لە یەكەم سەركردایەتى گرتنە دەستى یەكیتى بە تەنازول نامەیەك دەرگاى بۆ پارتى كردەوە و ئەم بەیانامەیە بۆ ئەوەیە بە جەماوەرى یەكێتى بڵێن كۆسرەت رەسوڵ ئەو كەسە نییە بتوانیت یەكیتى لە ژێر جنگى پارتى رزگار بكات؟ئایا خۆ نزیك كردنەوەى ئەو ئەندام مەكتەب سیاسیانە نییە كە دەیانەویت لە پارتى نزیك ببنەوە و موجامەلەى بكەن؟
دەستەواژەى" برا گەورە"لیدان بوو لە مەسعود بەرزانى یان كۆسرەت ڕەسوڵلە ڕێكەوتى 24ى12 دوو ڕۆژ دواى كۆبوونەوەكەى مەكتەبی سیاسی, ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى ڕەزامەندى دەربرى لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ بە سیفەتى "برا گەورە"بەكار هینانى ئەم دەستەواژەیە بۆخۆى مەدلولى خۆى هەیە چونكە لە دونیاى سیاسیدا دەستەواژەى براگەورە هیچ پێناسێكى نییە و شوێن ناگرێت بەڵام ئەگەرى ئەوە هەیە ئەو دەستەواژەیە بە مەبەست بەكار هێنرابێت و دوو خوێندنەوە هەڵدەگرێت,بۆ ئەوەى كۆسرەت ڕەسڵ لەو تیبگات كە ئەو ڕەزامەندى خۆدى خۆى نییە بەڵكو ئەوە ئەمرى واقیع و یەكەمین كەسی دواى تاڵەبانى واى كردووە تۆ لەوێدا بیت, ,یان پەیاماێك بوو خودى كۆسرەت رەسوڵ على لەلایەن نەیارە ناوخۆیەكانى یەكێـیی,مەسعود بەرزانى لە پەیجى تایبەتى خۆیدا داواى لەیەكڕیزى یەكێـى كردبوو هەروەها بەلێنى ئەوەى پێدابوون كە وەك براگەورەیەك ئامادەیە هاوكارى یەكێتى بكات ئەگەرێكیتریش ئەوەیە كە ئەم دەستەواژەیە پەیامێك بێت بۆ مەسعود بەرزانى كە یەكێتى برا گەورەیی تۆى پێ قبوڵ نییە,پێدەچێت بەكارهێنانى ئەو دەستەواژەیە كە كۆسرەت رەسوڵ على وەك بڕا گەورە قبوڵكراوە ڕەفزكرندێكى ئەدەبینەى مەسعود بەرزانى بووبێت,ئەو پەیامى پێ گەیاند كە یەكیتى براگەورەیی لەدەرەوەى خۆى قبوڵ ناكات.
چى بەرزانى هێنایە سلێمانى؟ یەكێك لەو هۆكارانەى كە واى كرد مەسعود بەرزانى بە پەلە و پاش كۆبوونەوەكەى مەكتەب سیاسیى یەكیتى خۆى بگەیەنێتە سلێمانى و لەگەڵ ئەندامانى مەكتەب سیاسیى ئەو حیزبە كۆبیتەوە دانیشتنى كۆسرەت ڕەسوڵ بوو لە شوێنەكەى تاڵەبانى و قبوڵكردنى بوو لەلایەن ئەندامانى ترى یەكێتەوە و نەبوونى دەنگیكى ناڕەزایی ئەوتۆ كە ئەم كارەى مەكتەبی سیاسی یەكێتى بەلاى بەرزانییەوە وەك مەترسیەك حسابى بۆ كرا لەبەر ئەوەى ترسی ئەوەى هەیە یەكیتى تەسلیمى كۆسرەت رەسوڵ بكرێت و ئەویش تەسلیمى هاوخەباتە دێرینەكەى بكات و یەكیتى بە ئاراستەى نزیكبوونەوە لە بزووتنەوەى گۆڕان بەرێت.كەواتە هاتنى بەرزانى بۆ سلێمانى بۆ خەم و پەرۆشى یەكێتى و نەخۆشیەكەى تاڵەبانى نەبوو بەڵكو بۆ ڕێگرى كردن بوو لەو مەترسییەى كە سەرەتاكەى بە دانیشتنى كۆسرەت ڕەسوڵ على لە شوێنەكەى تاڵەبانى دەستى پێكرد كە ئەگەرى ئەوەیەى هەیە ئەم سەرەتایە وەك سەرەتاى كۆتایی هەیمەنەى دەسەڵاتى خۆى دەست پێبكات.
ئەو پرسیارەى یەكێـى چى لێ بەسەر دێت ئەو پرسیارەى یەكێتى چى لێ بەسەر دێت پاش تاڵەبانى تەنها پرسیاریك نییە چونكە ئەم پرسیارە لەو جۆرە پرسیارانەیە كە پێش وەڵام زنجیرەیەك پرسیارى تر بەدواى خۆیدا دەهێنێت و كە هەركات بۆ وەڵامى پرسیاریكیان دێیتە گۆ چەندین پرسیارى تر دێتە پێشەوە ,یەكێك لەو قسەو باسە گەرمانەى كە بەبەردەوامى هەیە ئەویش ئەوەیە كە یەكیتى پاش تاڵەبانى بەرەو كوێ دەڕوات و چارەنووسى چى دەبێت,دوو ئەگەر هەیە ئەویش ئەوەیە یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئەزمەى كۆچى دواى تاڵەبانى تێدەپەڕێنێت و لەپاش مەرگى تاڵەبانى دەكەویـَەوە سەر سكەى خۆى ئەوانەى ئەم بۆچونەیان هەیە پیان وایە كە كۆمەڵگاى كوردى تاكە شتێك كە هەتا ئیستا توانبێتى لە هەرشتێكیتر زیاتر یەكێتى نێوان هیزو لایەن و چین و توێژەكان دروست بكات كارەسات و ترژیدیایە مردنى تاڵەبانیش بۆ خودى یەكێـى ئەمڕۆ وەك كارەسات و تراژیدیایەك لێێ دەڕوانرێت هەر ئەمەشە پێیان وایە یەكێتى پاش تاڵەبانى وەك خۆى دەمێنێتەوە و هەڵناوەشیتەوە,ئەگەرێكى دیكە ئەوەیە كە یەكیتـى نیشتیمانى كوردستان هەڵدەوەشێـەوە و شتێك نامێنێت بەناوى یەكێـى نیشتمانى كوردستان ,ئەگەر هەڵوەشایەوە چ جۆرە هەڵوەشاندنەوەیەك دەبێت ,ئاراستەى سەركردایەتى و باڵەكانى بەرەو كوێ دەبێت؟لە دەرەوەى یەكێتى كێن ئەو هێزو لایەنانەى لەگەڵ مانەوەى یەكێتین بە یەك پارچەى ؟ئەى ئەو هێزو لایەنانە كێن كە دەیانەوێت كێتى پارچە پارچە بكەن ؟لە سەر ئاستى ناوخۆى یەكێتى ئایا هیج باڵێكى لەگەڵ مانەوەیەى یەكێتیدایە یان لەَگەڵ هەڵوەشاندنەوەى یەكێتیدایە؟چارەنووسى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسییەكانى یەكێتى چى دەبێت لەدواى هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى؟
ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى بە هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان فەراغى ئەمنى ئیدارى سیاسی دروست دەبێت, ئێستا یەكیتى و پارتى شەریكە دەسەڵاتن كاتێك یەكێك لە شەریكەكان نەمێنێت و بڕواتە دەرەوە ئۆتۆماتیكى ئەویتریان دەبێتە خاوەنى ڕەهاى دەسەڵات ئەم فەراغەش دەبێت پارتى دیموكراتى كوردستان وەك خاوەنى دەسەڵاتى سیاسیى و سەربازى و ئیدارى پڕى بكاتەوە,بەم شێوەیەش پارتى دەبێت دەسەڵاتى سیاسیى و ئیدارى و سەربازى سنورى هەرێمى سەوزى تەسلیم بكرێت و تاكە هێزێك ئەو مافەى هەبێت ئەو فەراغە پڕبكاتەوە پارتى دیموكراتى كوردستانە,ئەمەش بۆخۆى گەڕانەوەیە بۆ خاڵى سەرەتاى سەرەتاكان كە چى قائیدو قەواعیدى یەكێتى پێى رأِزاى نین و زەرمەند دەبن هەم ئۆپۆزسیۆنیش بەگشتى لەگەڵ ئەوەدا نییە ئەو فەراغە ئەمنى و ئیدارى و سیاسییە دروست ببێت و زەمینە بۆ پارتى خۆش بكات پڕى بكاتەوە,بۆیە هەڵوشەاندنەوەى یەكێتى كە ببێتە هۆى دروست بوونى فەراغى ئیدارى و ئیسیاسی و ئەمنى بەهیچ شێوەیەك ڕوونادات,
دانیشتنە نهینیەكانى نێوان تاڵەبانى و بەرزانى؟ یەكێك لەو مەترسیانەى كە ئەمڕۆ لەسەر پارتى هەیە كۆتاى هێنانە بە ڕێكەوتننامەى ستراتیژى نێوان یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان ,ئەم ڕێكەوتنە ئەگەر چى لاسەنگێ هێز و دەسەڵاتى تێدا بەدى دەكرێت بەڵام چى پارتى ئەو هێزەى كە باڵادەستە پێویستى پێى هەیە و چى یەكێتیش كە ئەو هێزەیە هەست بە مەغدورى دەكات پێویستى پێى هەیە,ڕێكەوتنانەى ستراتیژى ئەگەر لەسەرەتادا دڵخوازانە بووبێت بۆ ئەوەى هەردوو هێزەكە وەك خۆیان بمێننەوە بەم قەبارەى ئێستایانەوە كەچى ئێستا ڕێكەوتنامەى ستراتیژى بۆ ئەوەیە كە هەردوو هێزەكە نەسرینەوە سەرە گۆڕەپانى كوردستان.پرسیارەكە ئەوەیە ئایا یەكیتى چى دەست دەكەوێت لە درێژەدان بەم ڕێكوتننامە ستراتیژییە ؟ئەى پارتى چى دەست دەكەوێت؟یەكیتى چى لەدەست دەدات ئەى پارتى چى لەدەست دەدات؟چارنووسى هەردوولایان چى لێ بەسەر دێت ئەم پرسیارنە بە ئەگەر نەبێت وەڵام نادرێتەوە چونكە ڕێكەوتنانەى نێوان یەكێتى و پارتى ئەوەندەى ڕێكەوتننامەیەكى نێوان بنەماڵەى تاڵەبانى و بەرزانییە ئەوەندە ڕێكەوتنێكى نێوان پارتى و یەكێتى نییە؟ئایا تاڵەبانى دوا ڕۆژى بنەماڵەكەى و خێزانەكەى داوەتە دەست كێ؟چ زەمانێكى وەرگرتووە لە بزووتنەوەى گۆڕان بۆ پاراستنى دەسەڵات و پلەو پایەى ئەندامانى بنەماڵەىكەى؟چارەنوسیان بەرەوە كوێ دەڕوات؟
پارتى و هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى پارتى دیموكراتى كوردستان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە و پارچە پارچە بوونى یەكێـتى نیشتمانى كوردستاندا نییە چونكە لەو كاتەدا زۆربەى قەواعیدى یەكێتى كە هاوسۆزى بزووتنەوەى گۆڕانن دەچنە پاڵ بزووتنەوەى گۆڕان بەمەش بالانسی هێز لە سلێمانیدا بەڵاى نەیاریكى سەرسەختى پارتیدا دەشكێتەوە ,بۆیە پارتى ناچارە بەهەموو شێوەیەك پشتگیرى لە مانەوەى یەكێـتى بكات بەڵام لێرەدا دەكرێت ئەوەش بپرسین پارتى پشتگیرى چ جۆرە مانەوەیەكى یەكێتى دەكات؟چونكە مانەوەى یەكێتى بەم شێوەیەى ئێستا كە تاڵەبانى لە ژیاندا بووە و جیاوازە لەو مانەوەى یەكێتى لە سەردەمى دواى تاڵەبانى؟
دانیشتنە نهنییەكانى ئەم دوایەى نێوان تاڵەبانى و نەوشیروان مستەفا دانیشتنەكانى ئەم دوایانەى نێوان نەوشیروان مستەفاو تاڵەبانى و بەنهێنى هیشتنەوەى ناوەڕۆكى ئەو كۆبوونەوانە بۆتە هۆى ئەوەى كە پارتى نیگەران بێت لە ئایندەى یەكیتى لەدواى تاڵەبانى .یەكیتى نیشتمانى كوردستان چیتر شتێكى نەماوە ناچارى بكات تەنازول بكات بۆ پارتى,ئەو كۆبونەوانە پێدەچێت تاڵەبانى زەمانەتێكى لە نەوشیروان مستەفا وەرگرتبێت بۆ بنەماڵەكەى كە لە شەپۆلى ناڕەزایی خەڵكى كوردستان بیان پارێزێت ,هەروەها لە چاوچنۆكى هەندێك سەركردەى یەكێتى بیانپارێزێت,ئەم زەمانەت وەرگرتنەش بە بێ پێدانى گرەرنتى ئاراستەى یەكێتى دواى تاڵەبانى نابێت,ئەوەى نەوشیروان مستەفا بتوانێت زەمانەتى بنەماڵەى تاڵەبانى بكات و بیانپارێزێت پێدەچێت تاڵەبانى پێش مردنى ئاراستەى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى دیارى كردبێت بەشێوەیەك كە پێكەوە كۆتایی بهێنن بە دەسەڵات و هەیمەنەى بنەماڵەى بەرزانى.
بزوتنەوەى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بۆچى لە یەك لیستى ڕازى بوون یەك لیستى لە ناوچە جێناكۆكەكان بەگشتى و شارى كەركوك بەتایبەتى بۆ ئەوەیە كە دەسەڵاتى كەركوك و خانەقین بۆ یەیكێتى نیشتمانى كوردستان مسۆگەر بكرێت و چاوى لەسەر دەسەڵاتداریەتى سلێمانى نەمێنێت ئەمەش ململانیەى ناوخۆى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان ناهێلێت لەسەر مولكداریەتى شارى سلێمانى كە ئەم شارە لەڕووى ئیداریەوە بەدەستى یەكێتیەوە و لەڕووى جەماوەو هەیمەنەوە بەدەست بزووتنەوەى گۆڕانەوەیە.سەردانى نەوشیروان مستەفا بۆ كەركوك دابەشكردنى جەبهەكە لەنیوان گۆران و یەكیتى بۆ ململانیەى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى,یەكێك لەو ئەگەرانەى كە هەیە ئەوەیە كە یەكیتى نیشتمانى كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان ڕێكەوتبن لەسەر دابەشكردنى هەرێمى سەوز بۆ ئەوەى هەریەكەیان لەشوێنى خۆیەوە ململانیەى پارتى بكات ئەوەیش ئەوەیە كە شەڕو ململانیەى پارێزگاى سلێمانى بۆ بزووتنەوەى گۆڕان بەجێ بهێلێت و یەكێتى لە كەركروك ئەو ململانییە بكات هەر ئەمەش بوو كە نەوشیروان مستەفاو بزووتنەوەى گۆڕان بڕۆنە كەركوك و پشتیوانى و پشتگیری خۆیان بۆ پارێزگارى كەركوك دەرببڕن لەدژى ئۆپەراسیۆنى دیجللە ,چونكە ئەگەر ئۆپەراسیۆنى دیجلە دەسەڵاتى كەركوكى بكەوتبایەتە دەست ئەوا یەكێتى دەگەڕایەوە بۆ سلێمانى,
بەرهەم ساڵح كاندیدەكەى پارتى شەنسى بەدەست هێنانى پۆستى سەرۆك كۆمار یەكێك لەو كەسانەى كە ئێستا خۆى ئامادەكردووە بۆ ئەوەى بچێتە شوێنەكەى تاڵەبانى بەرهەم ئەحمەد ساڵح ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەیكَـیە كە بەرهەم هەر لە سەفەرەكەى پێشوترى تاەڵەبانى بۆ ئەڵمانیا كەوتەوە جموجوڵ بۆ ئەوەى پۆستى سەرۆك كۆمارى عێراق لە دواى تاڵەبانى بۆ ئەوە بێت ,بەرهەم ساڵەح بۆ ئەو مەبەستە هەوڵى بەدەستهینانى ڕەزامەندى ئەمەریكیەكانى بەدەست هێناوە هەروەها لەبەر ئەوەى ئێستا بەلاى توركیاو پارتیدا دەچێت ڕەزامەندى ئەوانیشى بەدەست هێناوە ,بەڵام ئەوەى دەمێنێتەوە ئەوەیە كە ئایا یەكێتى نیشتمانى كوردستان ڕەزامەندە لەسەر وەرگرتنى ئەو پۆستە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە ,بەپێى خوی،َدنەوەى بارو زرووفى ئێستاى بەرهەم ساڵەح وا دەردەكەوێت كە یەكێتى ڕیگە نادات بەرهەم ئەو پۆستە وەربگرێت,هەڵەى گەورەى بەرهەم ساڵح ئەوەیە كە پێش یەكێتى هەوڵى ئەوەى دا كە پارتى و بنەماڵەى بەرزانى ڕازی بكات بەڵام یەكێتى بۆ ئەوەى پیلانى پارتى سەر نەگرێت گڵۆپی سورى بەڕووى بەرهەم ساڵح هەڵكردو ئێستا قسە لەسەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكرێت كە وشێنى تاڵەبانى بگرێتەوە,چونكە لەئەگەرى گرتنە دەستى ئەو پۆستە لەلایەن هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە پۆستى سكرتیرى گشتى یەكێـتى بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ دەمێنیـَەوە ئەم گۆڕانكاریانەش جێگەى دڵخوازى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى نییە هەربۆیە رشێبوار كەریم وەلى نوسەرى نزیكى پارتى لە وتاریكیدا ئەوەى ئاشكرا كردووە كە پێویستە پارتى ڕەزامەند بیـَ لەو كاندیدەى كە یەیكَتى بۆ شوی،َەكەى تاڵەبانى دەشتنیشان دەكات ئەمەش بۆخۆى پەیامێكى توندى پارتییە بۆ یەكێتى ,پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا یەیكَتى بە كاندیدەكەى پارتى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى عێراق ڕازى دەبێت؟
كۆسرەت ڕەسوڵ سكرتێرى یەكێتى و هیرۆ برایم ئەحمەد سەرۆك كۆمارى عێراق دەێت دواین ئەنجام كە پێى بگەین و لەهەموو ئەگەرەكان زیاتر بێت ئەوەیە كە یەیكێَتى ڕیكەوتن لەسەر ئەوەى كە ئەو كەسەى پۆسیتى سەرۆك كۆمارى یان پۆستیكى باڵاى حكومى وەردەگرێت پێویستە پۆستى سكرتێرى گشتى یەكێتى واز لێ بهێنێت,بەم پێیەش بە پێێ پەیڕەوەى ناوخۆى یەكێتى كۆسرەت ڕەسوڵ ئێستا بە فیعلى سكرتێرى گشتى یەكتییە و لەناوخۆى یەكێتى لە هەموویان زیاتر ئەو شانسەى هەیەو و خودى هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش لە نێوان بەرهەم ساڵح و كۆسرەت ڕەسوڵ بە بێ دوو دڵى كۆسرەت ڕەسوڵ على پێ قبوڵە لەبەر ئەو ململانییە گەورەیەى لەنێون بەرهەم هیرۆدا هەیە,
هەروەها كۆسرەت ڕەسوڵ على وەك دكتۆر بەرهەم چاوى لە پۆستى سەرۆك كۆمارى نییە و ڕەزامەندە ئەو پۆستە بۆ هیرۆ برایم ئەحمەد بێت ئەمەش دەكرێت وەك ڕێكەوتنێكى نێوان كۆسرەت ڕەسوڵ على و هیرۆ برایم ئەحمەد یبێت.
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
تێبینى :ئەم ڕاپۆرتە لە ژمارە 58ى گۆڤارى (ڕێگا مەگەزین)دابڵاوبووەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست