کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(سۆران ئیبراهیم عارف)عەواد بەندەریەكەى سیدسادق كار بە یاساى ڕۆژنامەنووسى ناكات

Friday, 23/12/2011, 12:00


حاكمێك كار بەیاسای ڕۆژنامەنووسان نەكات، بێت و سكاڵایەك لەسەر نووسینێك لە شكاتكار وەربگرێت كە ماوەى یاسایی بەسەر بڵاو كردنەوەکەیدا تێپەڕیبێت و دواى ئەوە شكاتكار سكاڵا تۆمار بكات ئەبێت ئەو حاکمە چ جۆرە حاكمێك بیت ؟

بەپێى ماددەى 8 بڕگەى پێنجەم لەیاسای ژمارە 35 ساڵى 2007 پەرلەمانى كوردستان هاتووە
"نابێت داواى 90 ڕۆژ لە مێژووى بڵاو كردنەوە هیچ جۆرە ڕێكارێكى یاسایی لەبەرامبەر ڕۆژنامەنووس بگیرێتەبەر "
ئەم بابەتەى بەناو حاكم سۆران ئیبراهیم عارف منى لەسەر زیندانى كرد لە ڕۆژى 5ى 9ى2011 بڵاو بوەتەوە كەچى سكاڵاكار ڕۆژى8ى12ى2011 سكاڵاى تۆمار كردووە واتە 3 ڕۆژ تێپەڕیوە نابێت حاكمى نەزان بە ئەو جۆرە خۆى بگەوجێنێت لە پێناوى بەرپرسى هێزە تەقەكەرەكەى هەڵەبجە خۆى بكات بە بنیشتە خۆشەى دەمى خەڵك.
سۆران ئیبراهیم عارف لە داگاى سەید سادق پێشەلكارى و غەرقى قانوونى ئەم بڕگە یاسایە دەكات هیچ یاسا و ڕێكایەك نییە لەم پێشەلكاریە بپێچێتەوە,كێشەكە ئەوەیە حاكم بەناوى یاساوە پێشەلكارى یاسا دەكات، كاتێك دەپرسى بۆ دەڵێن ئەوە تێگەیشتنى ئەو حاكمەیە بۆ ئەو بڕگەیە, بەڵام لەڕاستیدا ئەوە میزاج و حەقدی ئەو حاكمەیە ئەوە پەیوەندى بەو تەلەفونانەوە هەیە كە بۆ جەنابى حاكم دەكرێت لەلایەن ئەوانەوە كە بەتەزكیەى ئەوان دانراوە. ئەو بڕیارە پەیوەندى هەیە بەوەى سۆران لەترسى بەڕیوبەرى پۆلیس ئەو سكاڵایەى وەرگرتووە نەك لەبەر بوونى مەجى قانوونى ئەوە ڕوون و ئاشكرایە .

داواكارى كەفالەتى 1ملیۆنى بۆ نوسنێك كە تەنها یەك ووشەى تەشهیرى و ناو زڕاندنى تێنە نەبێت؟مەرجى قورس بۆ كەفیل دیارى دەكات ڕۆژنامەنووس 3 سەعات زیندانى بكات كە ئەمەش پێچەوانەى یاسای كارى ڕۆژنامەنووسیە لەهەمان كاتدا پێچەوانەى بڕیارى سەرۆكى حكومەتە كە نابێت ڕۆژنامەنووس بە بێ ئاگادارى سەرۆكى حكومەت بكرێتە زیندان بەڵام حاكمەكەى سەید سادق لێرەش هیچ حسابێكى بۆ یاساو سەرۆكى حكومت نەكرد.
ئەوەى دەبێت بكرێت ئەوەیە كە یاسا لەسەر دادورەكان و لەناو دادگا سەرەر بكرێت بۆ ئەوەى یاسا لەسەر شەقامەكان و لەسەر هەموو كەسێكیتر سەروەربكرێت هەتا یاسا لە دادگاكاندا بە میزاجى دادوەرەكاندا تێپەڕبێت و ببێتە بڕیار ئەوا لە دەرەوە دادگاكانیشدا هیچ سەروەریەكى یاساى نابینرێت كەواتە بۆ ئەوەى یاسا لەم ووڵاتە سەروەربكەین پێویستە لەناو دادگا و لەسەر خودى دادوەركانى ناو دادگاوە دوستپێبكەین هەتا یاسا لەمیزاجى حاكمەكان ڕزگار نەكەین ناتوانین لە دەرەوە بە یاسا میزاجى خەلكى كۆت و بەند بكەین و یاسا ناتوانێت ڕیگەبگرێت لەوەى كە هەركەسەو بە میزاجى خۆى نەجولێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە