کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى تەندروستى و خەڵكى هەڵەبجە ئاگاداربن شیروان حەمەساڵەح ل.كارگێڕى(م.ت. شەهید فاتیح)لەسەر قسەى دزو گەندەڵ و جاش سزاى كارمەندێك دەدات

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


ماوەى یەك هەفتە زیاترە شیروان حەمە ساڵەح ل.كارگێڕى لە مەڵبەندى تەندروستى شەهید فاتیح بییانو بەمن دەگرێت و هەموو ڕۆژێك بە تەلەفوون كردن بۆم و بانگكردنم بۆ نەخۆشخانە ئیزعاجى كردووم و داوام لێدەكات كە خۆم نقل بكەم,ئەم بەرپرسە كە زۆرى لێدەكردم بۆ ئەوەى خۆم نقل بكەم بۆ بنكەى تەندروستى پیر محمد كە بنكەیەكە نە دكتۆرى لێیەو نە تاقیگە من دەپرسم لە وەزیرو خەڵكى هەڵەبجە و نەخۆشەكانى ئەو شارە شیروان حەمە ساڵەح ئاستى هۆشیارى و شارەزاى لە كوێدایە لەكاتیكدا داوا لە خاوەن بڕوانامەیەكى بەكالریۆس بكات بچێتە بنكەیەكى
تەندروستى كە نە دكتۆرى لێبێت و نە تاقیگە؟سەرەتا وام زانى بەهۆى نەمانى سیستمە دەوامى 24 سەعاتیەوەیە لە مەڵبەندەكەدا بەڵام دواى بۆم دەركەوت مەسەلەكە ئەوە نییە .بەڵكو داواكاریەكەى سەرەتایەكە بۆ سزاى سیاسى و ڕۆژنامەگەرى لە بەرگێكى ئیداریدا .
-ئایا وەزیرى تەندروستى ئەزانێن شیروان حەمە ساڵەح بەڕێوبەرى كارگێرى مەڵبەندىتەندروستى شەهید فاتیح پۆستەكەى بۆ بەرژەوەندى و خزمەتى كێ بەكار دەهێنێت؟
-ئایا خەڵكى هەڵەبجە دەزانێت شیروان حەمە ساڵەح لە پێناوى كێدا و لەسەر قسەى كێ هەوڵى نقڵكردنى من دەدات؟
ئەمەش وەڵامەكەیەتى :
شیروان حەمەساڵەح پێى ووتم لەبەر ئەوەى كۆمەڵێك بەرپرسى ئەم شارە گللەیان لە نوسین و ڕەخنەكانى تۆ هەیە بۆیە داوات لێدەكەم خۆت نقل بكەیت لە نەخۆشخانەكەى من نەمێنێیت,بۆیە دەبێت وەزیرى تەندروشتى و خەڵكى هەڵەبجە نەخۆشەكانى ئەم شارە بزانن كە شیروان حەمەساڵەح لەبەر خاترى خاتران و دڵ ڕاگرتنى كۆمەڵێك خەڵكى دز گەندەڵ و جاش و كۆنە بەعسییە كە دەیەوێت ئیجرائات لەگەڵ مندا بكات.
بۆیە پێویستە هەموو خەڵكى هەڵەبجە بزانن كە شیروان حەمە ساڵەح كە بەڕێوبەرى كارگێڕى مەڵبەندى تەندروستى شەهید فاتیح بە عەقڵیەتى بەعسەوە تەعامول دەكات لەگەڵ ئازادى ڕۆژنامەگەرى و ئازادى كار كردندا چونكە نقلكردنى من پەیوەندى بە ئیداریەوە نییە بەڵكو سزایەكى سایسییە لەبەرگێكى ئیداریدا ,سزایى ڕۆژنامەنووسێكە لەبەر ئەى دزى و گەندەڵیەكانى بەرپرسەكانى ئەم شارە ئاشكرا دەكات شیروان حەمە ساڵەح بەم كارەى خۆى دەكاتە شەریكە دزو دەنگەڵو دەچێتە ڕیزى كۆنەجاش و بەعسیەكان و ئەوانەى چاویان بە ئازادى و كارى ڕۆژنامەنووسى و
سەربەخۆى هەڵنایەت
شیروان حەمەساڵەح كە خۆى بەكوڕە شەهید و خاوەن بنەماڵەى شەهیدى كۆكۆییەكان دەزانێت و سەرى زمانى و بنى زمانى باس لەوە دەكات كە 60 كەس لە عەشرەتەكەى شەهید كراون و هەمیشە خۆى بە میراتگرى ئەو شەهیدان حساب دەكات بەڵام لەسەر قسەى جاش و بەعسى و دزو گەندەڵ و كورد كوژ ئەیەوێت ئیجرئات لەگەڵ مندا بكات من ئەپرسم باوك و براو كەسوكارەكەى جەنابت لەبەر ئەوە خۆیان بەكوشت داوە كە تۆ ببیتە بەكرێگیراوى خەڵكى دزو گەندەڵو جاش و بەعسى و ئەوان ڕینشاندەرت بن و لەسەر قسەى خەڵكى خراپ ئیجرائاتى ئیدارى و سیاسى لەدژى ڕۆژنامەنوسێك و كارمەندێكى
خۆت بكەیت؟ئەرێ پێمان ناڵێت ئەم كارەت بۆ تەواكردنى خەبات و تێكۆشانەكانى باوكت و بنەماڵەكەتە یان تەواكەرى كارو كردەوەكانى جاشو بەعسى و دزو گەندەڵەكانە؟
لەبەر ئەوەى شیروان حەمەساڵەح كۆكۆیی پۆستى ئیدارى و بەرهەمى خوێنى شەهید فاتح بەكار دەهێنێت بۆ بەرژەوەندى خەڵكى دزو گەندەڵو جاش و ئەنفالچى و بەعسى و كوردكوژ بۆ بۆیە ئاگادارتان دەكەمەوە كە لە داهاتوودا بە تەواوى ووردەكاریەوە باسى 4 ساڵى شێوەى كاركردن و ئیدارەو نەخۆشخانە و حاڵى نەخۆشتان بۆ دەكەم كەلە مەڵبەندى تەندروستى شەهید فاتح ئەو بێسەرو بەرییە دەخەمە بەرچاوى وەزیرى تەندورستى و هەموو خەڵكى هەڵەبجە و نەخۆشەكانى ئەم شارە داماوە .............
بۆیە خەڵكى هەڵەبجە ئاگادار ئەكەمەوە ئیجرائات كردنى شیروان حەمە ساڵەح لەگەڵ مندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەلەماوەى 4ساڵ دەوامكردنم لەو شوێنە لە هەموو كەموكورتى و كەمتەرخەمى و نایاسایی و خراپەكان ئاگادارم كردووەتەوە و هەرگیز بێدەنگ نەبووم لەبەرامبەر سوكایەتى كردن و ناحەقى كردن بە نەخۆش بەشداریم نەكردووە لەو كارە خراپانەى كەبەرامبەر نەخۆشەكانى ئەم شارە كراوە نەك هەرئوە بەڵكو بە نوسینەكانم لە سایتى كوردستانپۆست و گۆڤارو ڕۆژنامەكان و ڕەخنەكانیشم شایەتى ئەوەم بۆ دەدەن.

چاوەڕوانی هەڵدانەوەى مەلەفى فەزاعەتەكان بن..........
[email protected]

هەڵەبجە شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە