خەڵكى سەیدسادق د.كەمال میراودەلیان لە ئامێز گرت
Monday, 29/06/2009, 12:00
خەڵكى سەید سادق بەگەرمى پێشوازیان لێكرد و ئەندامان و لایەنگرانى پارتى ووشەى نەشیاو ئیستفسازیان بەرامبەر بەكار هێنا.
لە درێژەى سەردانەكانیدا بۆ شارو شارۆچكەكانى كوردستان ڕۆژى شەممە 27-6-2009 دكتۆر كەمال میراودەلى كاندید بۆ پۆستى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان سەردانى قەزاى سەید سادقى كردوو لە ئێوارە كۆڕێكدا كە سەنتەرى گەشەپێدانى چالاكى لاوان ئۆفیسى سەید سادق بۆ ساز دابوو خەڵكى ئەو شارە بەگەرمى پێشوازیان لێكرد بەتایبەتى گەنجان و خوێندكاران .
ئامادەبوویەكى ئەو كۆڕە سەبارەت بەو مەسەلەیە گووتى :كاتێك بینرا كە خەڵكى سەیدسادق زۆر بەحەماسەتەوە پێشوازى دەكەن لە دكتۆر كەمال میراودەلى ئەمەش بوویە جێگەى نیگەرانى ئەندامان و لایەنگرانى پارتى لەكاتى كۆڕەكە ئەندامان و لایەنگرانى پارتى دیموكرات تا ڕادەى بێسنور قسەى نەشیاویان بەرامبەر بە دكتۆر كەمال میراودەلى بەكار هێنا بەڵام دكتۆر بە هێواشىو لەسەر خۆ وەڵامى دانەوە و بەسنگێكى فراوەدانەوە هەموو قسەنابەجێیەكانى ئەوانەى بە ڕێكوپێكى رەتكردەوە و وەڵامى دانەوە,لەكاتێكدا حەماسەتى خەڵكى سەید سادق و خۆشحاڵیان بۆ میراودەلى, درەنگانیەكى شەو میراودەلى لە نێو ئاپۆڕەى جەماوەرى سەید سادقدا مایەوە بەنێو چەپڵە ڕێزان و هوتاف كێشان و وێنەگرتندا دكتۆر كەمال میراودەلى بەڕێزەوە بەرێكرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست