بۆ بەناو حاكمە زەلیل و كۆیلەكانى یەكیتى لە دادگاى سلێمانى
Friday, 14/10/2011, 12:00
(كامە حاكم هەیە و حاوەنى جورئەتەو لەسەر تەسكیەى بەعس یا یەكیتى و بارتى دانەمەزراوە با خۆى ئیعلان بكات)
(ئەمانە چ جۆرە حاكمیكن هەموومان دەبین دەكوژرێین چاوەڕوانن لەسەروى خۆیانەوە فرمانیان پێبدەن تا باوەڕ بە چاوى خۆیان بكەن مەعاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەدالەت بەلاوە گرنگترە,ها ئیوە پێم بڵێن ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن؟من هێندە توڕەم لەو حاكمانە ئامادەم بێئەوەى شەرم لە هیچ بكەم لەناوەڕاستى شاردا میز بكەم بەسەریاندا؟)
(ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان-بەختیار على)
(من دڵنیاتان دەكەمەوە عەدالەت لە دادگاكانى دەوڵەتدا نییە,گەر بمزانیایە حاكمەكانى دادگاى شار لە ئێوە عادلانەتر حوكم دەكەن دەچووم بۆلا ئەوان)
(ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان-بەختیار على)
حاكم هەیە لەبەرامبەر سێكسدا زیندانى ئازاد كردووە لەناو موبایلەكانى زۆربەى گەنجاندا هەیە كەچۆن حاكمیك لەگەڵ دوو ئافرەتدا
خەریكىسێكس كردنە ئەو دووئافرەتە پێشتر زیندانى بوون لەلاى جەنابى؟
حاكم هەیە لەبەرامبەر خۆڕوتكردنەوەى ئافرەت بۆى خەریكى هین بووە و هەموومان بینیمان لە فەیس بووك دڵنیام هەموو حاكمەكانى كوردستان ئەو دوو فەزاعەتەیان بینیوە و خۆشیان باش ئاگادارى كەین وبەینەكانى یەكترن)
ئیتر ئیمە چ باوەڕێكمان بە حوكم و یاساو دادگاى ئەم جۆرە حاكمانەهەبێت لە كوردستاندا ئیدعاى سەوەربوونى یاسا دەكەن,من دەڵێم پێڵاوى بەرپرسەكانى ئەم ووڵاتە لەسەروى تەوقەسەرى یاساو دادگاوەیە لەم ووڵاتەدا ,حوكم و یاساو دادگایەك لەبن پێى پێڵاوەكانى سەركردەكان و مەكتەب سیاسی و سەركردایەتى حیزبە دەسەڵاتدارەنەوە بێت ئیتر ئێمەش منەتى یاساو حاكمە حیزبیەكان و دادگاكانیان بەهیچ چیان لەدەست دێت بۆ ئاغاكانیان بۆ مەكتەب سیاسیە سۆزانیەكان و سەركردە ووڵات فرۆشەكان بیكەن بێمنەتبن هەزار ساڵ زیندانى بۆ ئێمە ببڕنەوە و بێبەرى بوون بۆ جەلادەكانى 17ى شوبات دەربكەن.
ئەو حاكمانەى كە یەكیتى دایناون بۆ حوكمدانى خۆپیشاندەران چارەنوسیان لە چارەنووسى سەرۆكى دادگاى سەورەى بەعس باشتر نابێت و دواى ڕوخانى دەسەڵاتى هەردوو بەنەمالەى جەلال و مەسعود ئەو حاكمانەش لەگەڵ جەلادەكانى شەڕى ناوخۆو خائینەكانى 31ى ئاب و 66 و جەلادەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دوواى لەیەك قەفەزى ئیتهام دادەنێین؟
حاكم هەیە لەم كوردستانەدا بەخۆپیشاندەرانى 16ى3ى2006 هەڵەبجەىووتبوو هەركەسێك بەسەریا ساغ بێتەوە دەستى هەیە لە سوتاندنى مۆنۆمێنتى هەڵەبجە حوكمەكەى ئیعدامە ئەو حاكمە ئێستا لەو لیژنەیەدایە كە دۆسیەى خۆپیشاندانەكانى سلێمانى دەكۆڵێتەوە
بۆ ئەو حاكمە وا دەزانێت دەوران بگۆڕێت خەڵكى هەڵەبجە بێدەنگ دەبن لەبەرامبەر ئەوتاوانانەى كە ئەو ئەنجامى دژ بە گەنجانى هەڵەبجە,دڵنیابێت ئەو حاكمە و عومەر فەتاح و تەواوى ئەو بەرپرسە ئەمنیانەى ئەوكاتى هەڵەبجە لەقەفەزى دادگا یەكتر دەبیننەوە و گەنجانى هەڵەبجە لە ڕێگەى یاساوە تۆڵەیان لێدەكەنەوە؟
نامەوێت زۆر باس بكەم بەڵام ئەو بەناوحاكمامەى یەكێتى كە كاریان بووەتە زیندانى كردنى برایمى كاكە ئەحاو هاوەڵەكانى و كار بۆ یەكێتى دەكەن بۆ ئەوەى خەڵكى داماو بە حومە جەلالیەت و میزازى بەعس ئاسای یەكیتى حوكم بدەن ئەتوانن ئەم فیدیۆیە ببینن ئەگەر جورئەتى ئەوەیان كرد ئەم جەلادەو دەیان جەلادیترى هاوشێوەى ئەم جەلادە بانگ بكەن و جورئەتى ئەوەیان هەبوو فرمانى دەستگیركردنى بۆ دەر بكەن ئەوا با خۆیان ناو بنین حاكم بەڵام بەداخەوە ئەگەر ئەم ووڵاتە حاكم و دادگاى تێدا هەبووایە ڕۆژمان بە ئیمڕۆ نەدەگەیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست