کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازیل بەشارەتى پەرلەمانتارەكەى پارتى لە هەڵەبجە بەچەكەوە دەچێتە نەخۆشخانەیەكى هەڵەبجە

Sunday, 14/03/2010, 12:00


فازیل بەشارەتى كە پێشتر جێگرى لقى 12ى پارتى بووە و ئێستا نوێنەرى پارتیە لەپەرلەمانى كوردستان چەند جارێك بەچەكەوە دەچێتە ناو یەكێك لە نەخۆشخانەكانى هەڵەبجەى شەهید
لەماوەى ڕابردوودا فازیل بەشارەتى پەرلەمانتارو نوێنەرى پارتى لە پەرلەمانى كوردستان بە بێ حسابكردن بۆ یاسا و پۆلیس و نەخۆشخانە بە دەمانچەكەیەوە دەچێتە ناو مەڵبەندى تەندروستى شەهید فاتیح لە هەڵەبجەى شەهید و یاسا شكێنى دەكات.
پۆلیسێك كە نەیویست ناوى بڵاو بكرێتەوە ئەوەى پێڕاگەیاندین كە فازیل بەشارەتى بە دەمانچەكەیەوە چووە ژووەرە و هیچ حسابێكى بۆ پۆلیس و یاسا و نەخۆشخانە نەكرد ئەو پۆلیسە گووتى كەسێك كارەكەى یاسا دانانبێـت و خۆشى یاسا شكێنى بكات نەیەت دەمانچەكەى دابنێ ئیتر پێویست ناكات من داواى چەكەى لێبكەم بۆیە زۆرم لێنەكرد وە ئەگەر زۆرم لێبكردایە بۆ دانانى چەكەكەى و دواتر تەلەفونى بكردایە بۆ بەڕێوبەرى پۆلیس ئەوا لەبرى دەست خۆشى لەمن عقوبەى دەدام بۆیە منیش هیچ قسەم نەكرد چونكە چەند جارێك پۆلیس هەوڵى جێبەجێكدرنى یاسا دەدات و ڕیگرى كارە نایاسایەكانى بەرپرسانى ئەم شارە دەكات بەلام كاتێك بەرپرسە كە ەلەفون بۆ بەرێوبەرایەتى دەكات ئیجرائات لەگەڵ ئێمەدا دەكرێت.
كارمەندێكیرى بەشى كتوپڕى(تەوارى) ئەوەى پێڕاگەیاندین كە جارێك خۆى دەمانچەى بە فازیل بەشارەتیەوە بینیوە كە بە دەمانچەكەیەوە هاتووەتە ناو تەوارى ,هەر لەو نەخۆشخانەیەوە كارمەندێكیترى بەشى هێڵكارى دڵ ئەوەى ڕاگەیاند كە فازیل بەشارەتى جارێك هاتوەتە ناو ژوورەكەى و دەمانچەەى لەسەر مێزەكەى ئەو داناوە هیچ حسابێكى بۆ نەخۆشخانە و یاسا نەكردووە.
پۆلیسێكیتر گووتى ئەو بەرپرسە هەرجارێك هاتبێت یاساى شكێنى كردووە چونكە جارێكیتر بە خۆى حیمایەو سەیارەكەیەوە هاتنە ناو حەوشەى نەخۆشخانە و حیمایەكانى بەچەكەوە دابەزینە ناو حەوشەى نەخۆشخانەكەو هیچ حسابێكیان بۆ یاسا و نەخۆشخانە نەكرد ....
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە