عومەر فەتاح و سوتاندنى مۆنۆمێنتەكە
Saturday, 28/08/2010, 12:00
ئاراس عابید و شكاندنى كێلى شەهیدانى هەڵەبجە ئاراس عابد بە شكاندنى كێلى شەهیدەكانى نەك تەنها جەمال عبدوڵا و گۆڤارەكەى بەڵكو تەواوى سەرانى یەكێتى و هەموو جاش قەڵەمەكانیانى سوك و ڕسوا كرد ,ئەوەى ئاراس عابید كردى هیچى كەمتر نەبوو لە ڕاپەڕینى 2006 دژ بە ئەمارەتەدزیەكەى عومەر فەتاح پەرپاكرا,هیچى كەمتر نەبووە لەسەرشۆڕى یەكێتى لەدواى قەتڵو عامەكەى 1994 و كوشتنى 13 بێتاوانى هەڵەبجەیی ,بۆ یەكێتى هیچى كەمتر نەبوو لە فەزاعەتى ئازادكردنى فڕۆكەوانەكە ,شكاندنى كێلى شەهیدەكان بەدەستى خۆى جارێكیتر بەبەڵگەوە شەرعیەتى دا بە ڕاپەڕینى 16-3-2006 و سوتاندنى مۆنۆمێنتى هەڵەبجە ,كێلە شكاوەكانى دەستى ئاراس عابدى خاوەن زۆرترین شەهیدى هەڵەبجە شكاندنى پایەى سومعەى داڕزیووى حیزبەكەى تاڵەبانى بوو لەناو خەڵكى هەڵەبجە بۆ جارێكیتر,ئەوەى ئاراس كردى دووبارە ڕاپەرینێك بوو بۆ پەردە هەڵماڵین لەسەر سومعەى بۆگەن و ناشیرنى یەكێتی و پلانەكانى مەڵبەندى یەكێتى.
دوێنێ عومەر فەتاح جەلالى ئاغای و حیزبەكەى ئەمڕۆ جەمال عبدوڵا و گۆڤارەكەى دەزگاى زانیارى (بەڵگە) پەیامنێرەكانیان لەبەكوشتدانى 5هەزار هەڵەبجەیی بۆ دەستبڕینى ژن و كچى هەڵەبجە و بۆ دزینى بانقەكەو بۆ هەتككردن و دەستبردن بۆ شەرەفەو نامووسى ژن و كچە شەهیدەكانى كیمیاویباران دواتر بۆ خۆزگەكەى جەلالى ئاغاتان بۆ دەبارەكردنەوەى كارەساتى هەڵەبجە دواى ڕاپەڕینش بۆ دزینى سەدان ملیۆن دۆلارى خەڵكى هەڵەبجە بۆ تەقەكردن لە خەڵكى هەڵەبجە لە ڕاپەڕینى 2006 شەهیدكردنى كوردەى جوانەمەرگ و ئازادكردنى تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان و شاردنەوەى قائیمقامە دزەكەى هەڵەبجە هەموو ئەمان مۆرن بەنێوچەوانى جەلال تاڵەبانى و عومەر فەتاح و جەمال عبودوڵا و پەیامنێرەكانیان لە هەڵەبجە و تەواوى یەكێتیەكانى هەڵەبجەش,ئیتر شەرم ناكەن و تەریق نابنەوە باس لە خەمخۆرى بۆ شەهیدانى هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان دەكەن ؟
عومەر فەتاح سەرۆكى ئەمارەتى دزى لەسلێمانى لەماوەى ساڵانى 3003 تا یەكگرتنەوەى هەردوو ئەمارەتە دزییەكەى هەولێرو سلێمانى لە دوژمنایەتى كردنى خەڵكى هەڵەبجە هیچى تریان نەكردووە ,خەڵكى ڕاپەڕیووى هەڵەبجە ڕاپەڕینێكى كرد دژ بە ئەمارەتە دزیەكە عومەر فەتاح ئەوبوو عومەر فەتاح بۆ پاراستنى ئەمارە دزیەكەى چەتەكانى خۆى بەردایە گیانى خەڵكى هەڵەبجە, قێزەونترین كارى ئەنجامدا كە مێژوو لەلاپەڕە ڕشەكاندا تۆمارى دەكات,ئەمڕۆش جەمال عبدوڵاى دەمڕاست و جێنۆ فرۆشەكەى لاى عومەر لەڕێگەى چەند كەسێكى بەكرێگیراو دۆڕاو نێو پەڕە ڕووزەردەكانى گۆڤارەكەى دەزگاى زانیارى(بەڵگە)زۆر بێ شەرمان پەلامارى هەموو شتێك دەدەن هەتا ئەو ڕادەیەى كە پەلامارى كێلى شەهیدانى هەڵەبجەش بدەن قین و ڕقى دڵى عومەر فەتاحى ئاغایان دەستبەكاربوونى لەو ئەمارەتە دزیە بە كێلى شەهیدەكانى هەڵەبجە بڕێژن.
خۆ ئەگەر عومەر فەتاح و جەماال عبدوڵا زەریەك خاوەنى شعور بن دەبوایە ناوى هەڵەبجە و هەڵەبجەیەكانیان بەزماندا نەهاتبا چونكە هەموو خەڵكى هەڵەبجە قوربانى دەستى عومەر فەتاح و حیزبەكەى جەمال و عومەى ئاغاین,ئەوە عومەر و گۆڤارەكەى و جەمال و حیزبەكەى ئەوان و سكرتیرەكەى ئەوانە هەموو خیانەتێكى لە مێژووى خۆیدا تۆمار كردووە ,ئەوە سكتیرەكەى جەمال عبدوڵا و پەیامنێرەكانیانە بكوژى هەڵەبجەیەكان ئازاد دەكات كەچى بەكرێگیراوەكانى بەردەداتە كێلى شەهیدەكان.
من هەمیشە گللەیم لە ئەندامامى دەستەى باڵاى كۆمەڵە و كەسوكارى شەهیدان هەبووە كە نەیانویستووە داواى حق و مافى خۆیان بكەن ,ئەوان دەبوو لە دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراق سكاڵایان لەدژى جەلال تاڵەبانى و عومەر فەتاح و یەكێتى و تۆمار بكردبا تۆڵەى بەكوشتدانى كەسوكارەكەیان لەلایەن تالەبانى و عومەر فەتاحەوە بكردبایەتەوە ,پەلامارى مەڵبەندە بەعسیەكەى یەكێتیان بدابا كە پلانى هەموو كارێكى دژ خەڵكى هەڵەبجە و كۆمەڵەى قوربانیان لە مەڵبەندەكەى حەمەى حەمەسەعیەوە دادەڕێژرێت ئەوەش پاش هەڵكردنى گڵۆپى سەوز لەلان تاڵەبانى بكوژى كەسوكارەكەتان,من پێم سەیرە كۆمەڵە و دەستەى باڵاكەى خۆیان بە كۆمەڵێكە گەجەرو گوجەرەوە خەریك دەكەن و پەلامارى سەرى فیتنەوە ئاشوبەكە نادەن,ئاخر پێم نالێن جەمال و گۆڤارى دەزگاى زانیارى كەى ئەوەندە ئەرزشیان هەیە تا حسابیان بۆ بكرێت.
من نامەوێت دیفاع لە كۆمەڵەى قوربانیان بكەم, چونكە لە 20-7-2010 لە كۆبوونەوەیەكدا كە بۆ ڕونكردنەوە و قسەكردن لەسەر ڕاپۆرتەكەى دیوانى چاودێرى دارایی ڕێكخرابوو ئامادەبووم ماوەى 2سعات گفتوگۆو پرسیاركردن بوو لەسەر ئەو قسەو تێبنیانەى كە ڕۆژانە لەسەر ئەندامانى دەستەى باڵاى كۆمەڵەى قوربانیان دەكرێت و لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى سەر بە یەكێتى بڵاو دەبێتەوە,ئەندامامى دەستەى باڵا 2 ئیختیاریان خستە بەردەمى ئامادەبووان :
یەكەم:تەواوى ڕاپۆرتەكەى دیوانى چاودێرى دارایی بخوێنرێتەوە
دووەم:تەنها ئەو خاڵانە باس بكرێت كە دیوانى چاودێرى دارایی تێبینى لەسەر هەیە.
بەڵام بەهۆى زۆرى نوسراوەكەى دیوان و كەمى ماوەى ئامادەبووان لەسەر قسەى ئامادەبووان بڕیار لەسەر ئەوە درا كە پرسیارو ڕونكردنەوە لەسەر ئەو خاڵانە بكرێت كە دیوانى چاودێرى تێبینیان لەسەرى هەبووە هەروەها ئەو شتانەى كە ڕۆژنامەو گۆڤارەكان باسى دەكەن,بۆیە من شایەتى ئەوە دەدەم كە لاپەڕەكانى ئەو ڕاپۆرتە كراوە بوون بۆ هەر ئامادەبوویەك كە ئارەزووى هەبێت بیخوێنێتە و بیبینێت,ئەندامانى دەستەى باڵا ئەو ڕاپۆرتەیان نەشاردەوە بەڵكو خۆیان دێڕبەدێڕى ئەو نوسراوەیان دەخوێندەوە كە دیوان نوسیبووى بەتایبەتى مەسەى بریندارەكان و پارەى پەرلەمانى عێراق و پارەى ئاغاى باران و مینحەى مانگانە و ئەو دەستكەوتانەى كە هەیانبووە و دیوانى چاودێرى تێبینى لەسەریان هەبووە .
هەموو كەسێك لەتەمەنیدا توشى هەڵە دەبێت بەڵام هەڵەى بەبەرنامە و هەڵەى نەزانین بە بێ بەرنامە ,هەڵەى گەورە و هەڵەى بجوك جیاوازیان هەیە.خۆ ئەگەر ئەندامانى دەستەى باڵاى كۆمەڵەى قوربانیان دزیان كردووە جەلالى سام ئاغا بۆ راپۆرتەكەیان ناداتە دەستى داواكارى گشتى؟ئەى داواكارى گشتى بۆچى فرمانى دەتسگیر كردنیان دەرناكات ,خۆ كەمتر لە مانگێك فرمانى دەستگیركردنى فوئاد ساڵەح ڕەزاى دەركرد كەچى ماوەى ساڵێك زیاترە تەنها فرمانێكى دەرنەكردووە لەسەر ئەندامانى دەستەى باڵا كۆمەڵە,من ناڵێم ئەندامامى دەستەى باڵا هەڵەیان نییە بەڵكو خۆشیان دانى پێدا دەنێن كە هەڵەیان كردووە,بەڵام ئەگەر یەكێتى راست ئەكات شەڕە شەڕى فڕۆكەوانەكە و شەڕى دۆڕانى كۆنگرەى كۆمەڵەى قوربانیان نییە بۆ دۆسیەكەى تائێستا نەبردووەتە دادگا ؟خۆ هەر بە فیكەیەك جەلالى سام ئاغا لەرزی لێدێت چۆن هەتا ئێستا جورئەتى ئەوەى كردووە ئەو راپۆرتانەى نەداوەتە داواكارى گشتى,ئەى داواكارى گشتى بۆچى تائێستا ئەو دۆسییەى نەجوڵاندووە؟
پێشنیارى من بۆ ئەندامانى دەستەى باڵاى كۆمەڵەى قوربانیان و كەسوكارى شەهیدان 1-جەمال عبدوڵا و گۆڤارەكەى و نوسین و پەیامنێرەكانیان ئیهمال بكەن و بێ منەتیان بكەن
2-لەدادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراق لەسەر ئازادكردنى فڕۆكەوانەكە دەعوا لەسەر جەلال تاڵەبانى تۆمار بكەن
3-لەسەر شەڕى ناوخۆ داواى یاسایی لەسەر جەلال و مەسعود تۆمار بكەن
4-لەسەرى هەتككردنى ژن و كچانى هەڵەبجە و دەستبڕین و تاڵانكردنى بانقەكە دەعوا لەسەر هەموو بەناو پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى تۆمار بكەن
5-دەعوا لەسەر حەمەى حەمەسەعى تۆمار بكەن چونكە لە چاوپێكەوتنێكیدا داواى كردبوو تاریق ڕەمەزان بكوژەى كەسوكارەكەى ئێوە خەڵات بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست