کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكان لە یادى هەڵەبجەدا لەبەرەم پەروەردەى چالاكى ئەنجام دەدەن

Friday, 13/03/2009, 12:00


هەواڵى ژمارە 1
سەعات 4 دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دەیان كچ و كوڕ بە نوێنەرایەتى سەدان دەرچووى زانكۆو پەیمانگا لە باخى گشتى هەڵەبجە كۆبوونەوە بۆ قسەكردن لەسەر ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنەى كە بڕیار لە ڕۆژى 16ى3ى ئەنجامى بدەن.لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا كە ناڕەزاى و بێزارى بەرامبەر ئەو بەرپرسانە دەر ببڕدرێت كە هەتا ئێستا كێشەى دامەزراندیان بۆ چارەسەر نەكردوون
ئاسایشى شارەزوور زانیارى لەبارەى بەشداربووانى كۆبوونەوە تۆمار دەكات
لەكاتى كۆبوونەوەى لیژنەى ڕێكخەرانى مانگرتن و خۆپیشاندانى مامۆستا دانەمەزراوەكان لە ناو باخى گشتى مەفرەزەیەكى ئاسایشى شارەزوور لەلایەن مەفرەزەیەكى سەر بەو بەرشێوبەرایەتیەوە دەكەوێتە تاقیبكردن و تۆماركردنى زانیارى لەسەر بەشداربووانى ناوكۆبوونەوەكە,ئامادەبوویەكى نێو كۆبوونەوەكە پێى ڕاگەیاندین,هاتوون داواى ناوى ڕێكخەرانى كۆبوونەوەكەیان كردووە و هۆكار ئەو كۆبوونەوەشیان پرسیوە,ئەو گووتى لەم ووڵاتەدا ناهێڵن چەند گەنجێك كۆبێتەوە ئیلا ئاسایش خۆى تێهەڵئەقورتێنێ.

قائیمقامى هەڵەبجە: ئێمە ڕێگریان لێناكەین

لەبەشێكى كۆبوونەوەكەدا فوئاد ساڵەح ڕەزا قائیمقامى هەڵەبجە لەگەڵ دەرچووە دانەمەزراوەكاندا بەشداربو و داواى لێ كردن كە لەو هەڵوێستەیان پەشیمان ببنەوە و لەبەر حورمەتى هەڵەبجە و شەهیدەكانى لەو ڕۆژەدا هیچ جۆرە خۆپیشاندان و چالاكیەك ئەنجام نەدەن.لەوەڵامى پرسیارێكدا ئەگەر ئەوان سوربوون لەسەر هەڵوێستەكەیان ئایا هیچ ڕێگریەكیان لێدكەن قائیمقام ووتى نەخێر ئێمە هیچ رشێریەكیان لێناكەین بەڵام پێشمان خۆش نییە ئەو چلاكیانە ئەنجام بدەن

خۆپیشاندەران:بەدڵنیایەوە هەڵویستى توندمان ئەبێت
كاروان حەسەن دەرچووی زانكۆ بەشى زمان كە تائێستا دانەمەزراوە وەك نوێنەرى دەرچوانى زانكۆوە لە لێدوانێكیدا گووتى:ئێمە سورین لەسەر ئەنجامدانى ئەو چالاكیانەى كە بڕیارمان داوە لەسەرى و بەئەنجامى دەگەیەنین,چونكە ئێمە هەموو رشێگاكانمان گرتە بەر بەڵام حكومەت هیچ ئاوڕێكى لێنەداوینەوە و بۆیە ئێمەش بڕیارمان دا لە ڕۆژى 16-3 هەڵوێستمان هەبێت لەبەرامبەر ئەوانەى كە تا ئێستا هیچ حسابێكمان بۆ ناكەن.

نوێنەرێكى دەرچوانى پەیمانگاى مامۆستایان كە ئامادە نەبوو ناوى بڵاو بكرێتەوە گووتى :ئێمە دوو ساڵە بەتاڵ بەتاڵێك بە باخەڵى خاڵى بەسەر شەقامەكاندا ئەسوڕێینەوە و دینارێك پارە لەبەخەڵماندا نییە خەرجی بكەین ,من كە خوێندم بۆئەوەبوو كە مەعاشێكم هەبێـ بەڵام ئەوەتانێ دوو ساڵە من خەفەت ئەخۆم و ئەڵێم خۆزگە نەمخوێندایەو كرێكاریم بكرایە,ئەو درێژەى بەقسەكانى داو گووتى تۆنازانى بێپارەى جەند ناخۆشە ؟من دووساڵە باخەڵم خاڵیە و شەرتبێت ئەگەر تەلەبەكان لەگەڵم بێن مەناعەتم نییە با بكوژرێم بەڵام لەو رشۆەدا حەقى خۆمیان لێدەكەمەوە,بەهەر جۆرێك بیبَت ئەبێت وەها تەمبێیان بكەین جارێكیتر ڕوویان نەیەت بێنەوە هەڵەبجە,ئەوان دوو ساڵە ئێمەیان ئیهمال كردووە ئێمەش تۆڵەیان لێدەكەینەوە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە