حاكم ڕزگار كارى بۆ دەزگاى پارستن و زانیارى كردووەو لە دزیكردن لە میللەت بەشدارە
Monday, 03/05/2010, 12:00
"ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن دەكوژرێین و چاوەڕێن لەسەروو خۆیانەوە فەرمانیان بدەنێ تا باوەڕ بەچاوى خۆیان بكەن؟مەعاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەداڵەت بەلاوە گرنگترە.ها ئێوە پێمبڵێن ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن ؟...من هێندە توڕەم لەو حاكمانە ئامادەم بێئەوەى شەرم لە هیچ بكەم لە ناوەڕاستى شاردا میز بكەم بەسەریاندا؟
(ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان-بەختیار على)
"من دڵنیاتان دەكەمەوە عەدالەت لە دادگاكانى دەوڵەتدا نییە ,گەر بمزانیایە حاكمەكانى دادگاى شار لە ئێوە عادلانەتر حوكم دەكەن دەچوم بۆ لاى ئەوان"
(ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان-بەختیار على)
...........................................
وەرگرتنى پۆست لەبەرامبەر بەخشینى كەرامەت حیزبى كوردى هەرگیز ئامادە نەبووە بێ بەرامبەر پۆستێك یان ئیمتیازێك بدات بە هیچ كەسێ,وەرگتنى هەر پۆستێك لە لاى یەكێتى و پارتى ماناى ئەوەیە یان خاوەنى خۆت نیت یان ئەیانەوێت بتكەنە كەسێك كە بە خاوەنى خۆت نەمێنێیت,من نازانم حاكم ڕزگار خاوەنى خودى خۆى نەبوو پۆستى پێداراو كرایە پەرلەمانتار یان تەماعى پۆست و پلەو پایە وای لێكرد كە بەخاوەنى خۆى نەمێنێت؟بۆیە بەبڕواى من یەكێتى و پارتى پۆست بدەن بە هەركەسێك كەرامەت و ئینسانیەتى لێوەردەگرنەوە .
حاكم ڕزگار كارى بۆ دەزگاى پارستن و زانیارى كرد چەند ساڵێك لەمەوبەر حاكم ڕزگار لەلایەن مەسعود بەرزانیەوە كرا بە سەرۆكى لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە مەلەفى بەعسیەكان,من هەر ئەوكاتە ووتم ئەمە لە یاریكردن بە عەقڵى خەڵك زیاتر هیچ شتێكیتر نییە,ئەوە بوو حاكم ڕزگار بە ڕێكوپێكى هەستا بەئەنجامدانى كارەكەى سەرشانى ئەنجامدانى ئەو كارەشە بە ڕێكو پێكى لەلایەن حاكم ڕزگارەوە لەبەر دڵسۆزى نەبوو بۆ میللەت چونكە خۆشى و هەموو لایەك دەیانزانى هیچ بەعسى لە گوڵێك كاڵترى پێ ناگوترێت,بەڵكو ئەو كارە بۆ خزمەتى ئاژانسى پارستنى پارتى و دەزگاى زانیارى یەكێتى دەكرێت ئەوەش لە ڕێگەى حاكم ڕزگار و لیژنەكەیەوە هەرچى مەلەفیك هەیە و نەكەوتووەتە دەستى دەزگاى زانیارى و پارستن و لەلایى حیزبەكانیتر یان كەسەكانیرت یان ڕۆژنامەكانە بكەوێتەوە دەستیان,بۆیە ئەوەى حاكم ڕزگار پێى هەستا جگە لە خزمەتكردنێك بە پارستنى پارتى و دەزگاى زانیارى یەكێتى هیچ خزمەتێكى بە میللەت نەكردووە چونكە ڕاپۆرتەكانى حاكم ڕزگار ئێستا جگە لەو دوو شوێنە لە هیچ موئەسەسات و دەزگایەكیترى ئەم ووڵاتەدا نابینرێت ئەو دوو دەزگایەش دوو دەزگاى حیزبى و بنەماڵەین نەك نیشتمانى بەم پێوەرە حاكم ڕزگار خزمەتى بە پارستن و زانیارى كردووە و كارى بۆیان كردووە و ئەوەى ئەو بۆى كردوون هیچ كەسێكیتر بۆى نەكردوون.ئێستا با حاكم ڕزگار پێمان بڵێت كوا ئەنجامى لێكۆڵینەوەكەت؟چیت بەچى كرد؟بۆ ئاشكراى ناكەیت؟مەگەر بە پێى یاسا هەر دۆسیەك لە لیكۆڵینەوە تەواو بوو ئاشكرا ناكرێت؟
حاكم ڕزگار و 31ى ئاب مەهزەلەى كارەكەى حاكم ڕزگار لەوەدایە كە لەلایەن مەسعود بەرزانیەوە ڕاسپێردرا بۆ ئەو كارە ئەگەر حاكم ڕزگار خاوەنى جورئەت و هەست نەتەوەى و نیشتمانى بووایە یان دەبوو فرمانەكەى مەسعود بەرزانى ڕەتبكردایەتەوە یان دەبوو خودى مەسعود بەرزانى و جەلال تاڵەبانى و دەیان سەركردەى ترى لە ڕیزى یەكەمى ئەو لیستەدا بنوسیبا كە مەلەفیان هەیەو لەگەڵ بەعسدا دەستیان تێكەڵ كردووە,مەگەر حاكم ڕزگار یاسا ناس 31ى ئاب نەناس ئیمە پێت دەناسێین كە 31ى ئاب چییە بەڵام ئەو كاتەى ناسنامەى یاسایمان لێتسەندەوە چونكە تۆ شایانى ئەوە نیت كە لە مەلەفى بەعسیەكان بكۆڵیتەوە چونكە خاوەنى جورئەت نیت نیشتمان پەروەر نیت دڵسۆز نیت 31ى ئاب بە خیانەت نازانیت سیاسیە خائینە گەورەكان هاوڕێت هاوسەنگەرتن و هاوپیشەت و هاو هاو هاو .......
حاكم ڕزگار لە دزیكردن لە میللەت بەشدارە حاكم ڕزگار یەكێك بووە لەو پەرلەمانتارانەى كە بەشدارى كردووە لە تێپەڕاندنى بووجەى2010 ئەو بووجەیەى كە حاكم ڕزگار باش دەزانێت ملیارەها دۆلارى دزى لە میللەت تێدایە ,ئەم حاكم ڕزگارە بەو دەنگدانەى حكومەتە دزەكەى ڕزگار كرد بۆیە حەق وایە حاكم ڕزگار ناو بنێین حاكمى ڕزگار كردنى حكومەتە دزەكە ,حەق وایە لەبەرامبەر ئەو بەشداربوونەى لە دزیكردن لە میللەت ناى بنێین ڕزگار كەرى دزەكان, ئەو حاكمەى كە دوێنێ دزە بچوكەكانى زیندانى دەكردوو ئەمڕۆ دزە گەورەكان ڕزگار دەكات,بۆیە وەك هەڵەبجەییەك حاكم ڕزگار و على كیمیاوى لە یەك تاى ترزوو دادەنێم چونكە على كیمیاوى بەو كارەى سەدان خەڵ:ى شارەكەمى شەهید و بریندار كردوو حاكم ڕزگاریش بە دەنگدانى بە بووجەى مافیاكان پارەى بریندارەكانى هەڵبجەى دزى و كردى بە قوڕگى حیزبدا,وەك هەڵەبجەییە لە مێژووى نوسینەوەى ئەو شارەدا ناوى حاكم ڕزگار لە لاپەڕە ڕەشەكان تۆمار دەكەین چونكە دەنگى داوە بە بووجەیەك گەورەترین دزى لە هەڵەبجەییەكان كردووە,ئەمە خیانەتێك بوو لە هەڵەبجەیەكان كە حاكم ڕزگاریش تییایدا بەشدارە وەك خائین بە شەهیدانى هەڵەبجە و بیرندارەكان و خەڵكى داماوى ئەو شارە ناوزەندیان دەكەین ,ئیمە لە نوسینەوەى مێژوودا بە خائین ناوتان دەنوسین و ئێوەش لە وەرگرتنى پارەو ئیمتیاز و زەوى حیزب شەرم مەكەن سبەى خۆتان لەلاپەڕە ڕەشەكانى مێژووى هەڵەبجەدا دەبیینەوە.
ژاروە ژاوى یەكێتى ماسییەكانى كوردستان ئەمەى خوارەوە بەشێكە لە ڕاگەیەنراوەكەى یەكێتى ماسسیە بێدەنگەكانى كوردستان:
بۆیە بەپێویستمان زانى ناوەڕۆكى ئەو كەسانە بخەینە ڕوو كە ئەم بابەتانە دەنوسن كە چەند دوژمنى ئەزمونى ئەم میلەتەن ودژایەتى سەبەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى دەكەن ودژى كەسە دڵسۆزەكانى ئەم میلەتەن، وە مەبەستمان لەم ڕونكردنەوەیەش تەنها ئاشكراكردنى درۆو بوختانەكانى كەسانى نەفس نزم ودوژمنانى ئەم ڕەوشەیە تا ئەو خوێنەرانەى كە بابەتەكان دەخوێننەوە چەواشە نەكرێن وە شوبهاندنى سیمینارى لەو جۆرە بەو شێوەى كە باسكراوە ڕاستى بابەتەكانى تریان لەوەوپێش ولەوەو دواش دەردەخات.
ڕاگەیاندنى یەكێتى دادوەرانى كوردستان 1/5/2010
فەرموون با ئێمە و هەندێك لە ئێوە ناوەڕۆكمان بخەینە ڕوو ؟فەرموون وەرن با بە ئامادەبوونى هەموو كەناڵەكان و تیڤیەكان ڕووى یەكترى هەڵماڵین بۆ ئەوەى هەموو خەڵك بزانێت لە دادگاكانى ئەم ووڵاتە چى دەگوزەرێت بۆ ئەوەى هەموو لایەك ڕابردووى ئێمە و ئێوە و بنەماڵەى ئێمە و بنەماڵەى ئێوە و كارى ئێمە و كارى ئێوە بزانێت ئەوكاتە ڕوون دەبێتەوە كێ دوژمنى نەتەوە و میللەتە ؟با ڕوون بێتەوە بۆ ئەوەى هەموو میللەت بزانێت هەندێك لە حاكمەكانى ئەم ووڵاتە چۆن بەشداریان كردووە لە تاواندا(حاكم و سێكس لەگەڵ زیندانى........)بێدەنگ بن باشترە وەك چۆن 18 ساڵە وەك ماسى بێدەنگیتان لێكردووە چونكە كاتى ئەوە نزیكە دادگایەك دابنرێت و یەكەمجار هەندێك لە حاكمەكانى ئەم ووڵاتەى تێدا محكەمە بكرێت,لەگەڵ ڕێزم بۆ ژمارەیەكى كەم لە حاكمە بەڕێزەكانى ئەم ووڵاتە لە نموونەى حاكم شێخ لەتیف و حاكم ئاسۆ و هاوشێوەكانیان و ئەوانەى ملیان بۆ مافیاكانى یەكێتى و پارتى نەداوە تا ئێستا.
لە كۆتایدا دەڵێم : "كاتێك ئێمە ئەنفالكراین و كیمیاویباران كراین ئەندامانى یەكێتى دادوەران ئێوە لە كوێ بوون ؟مەگەر زۆرێك لە ئێوەى حاكمەكانى ئێستاى ووڵات لە محكەمەكانى بەعسدا دەوامتان نەدەكرد ؟بۆیە دڵنیابن سبەى لە دادگاى باڵاى تاوانەكاندا پێش دزو گەندەڵ و مافیاو خائین و خۆفرۆش و بەعسى و ئەنفالچى و كوردكوژ و جاشەكان هەندێك لە حاكمەكانى ئێستا دادگایی دەكەین"
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست