کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حسن تۆفانەكەى ڕۆمانى غەزەلنووس و باغەكانى خەیاڵ و ژن كوژەكانى ئەمڕۆ

Friday, 10/04/2009, 12:00


ڕۆمانەكانى بەختیار على تازەگەرى و داهێنانێكى وەها یان پێوە دیار كە دواى خوێندنەوەى وا لە مرۆڤ دەكات بەگومانەوە بڕوانێتە سەر لەبەرى ئەوەى لە ڕابردودا بیستویەتى و دراوە بەگوێیدا و ئەوەى بەچاوانى خۆى بینویەتى ئەوەى بەبیركردنەوەى خۆى بیرى لێكردووەتەوە هیچ نەبووە جگە لە زرنگانەوەى گوێكانى بە دەنگى دەستەڵات و جگەلە پیشاندانى تارمایەكى لێڵ و ناڕوون و سیناریۆیەكى دەستەڵات و جگەلە هەست كردن بە دزراوى زاكیرەمان ,غەزەلنووس و باخەكانى خەیاڵ یان ڕاستر بڵێین غەزەلنووس و گۆڕستانى ژنى كورد"پێمان دەڵێت تاكى كوردى بە گشتى و ژنانى ئەم ووڵاتەو ڕێكخراوەكانى داكۆكیكار لە مافى ژنان سەنتەرى بیركردنەوەیان لەلاى خۆیان نەماوە و بە هەموومانەوە وامان لێهاتووە ئێمە لەبرى ئەوەى خۆمان بیر بكەینەوە خەڵكانێكیتر لەبرى ئێمە بۆ ئێمە بیر دەكەنەوە,ڕۆمانى غەزەلنووس و باخەكانى خەیاڵى بەخیار على پێت دەڵێت ئەوەى بەناوى حەقیقەتەوە پێتان دەدرێت هیچ نییە جگەلە حەقیقەتى دەستەڵاتێكى كە دەیەوێت بەرەو كوێریتان ببات ,چونكە ئەوانەى ئاوازەكانیان دەبیسترێت ئاوازى هیچ نییە جگە لەحەقیقەتێكى بەتاڵ.
كوشتنى ژن بەناوى ئەخلاق و شەرەفەوە كوشتنى ئەخلاق و شەرەفى كۆمەڵگایە,من لام سەیرە تەواوى هێزەكانى ئەمڕۆى دەستەبەردارى ئەوە بوون كە پێناسەى شەرەف و ئەخلاقى كۆمەڵگا لەبن دەستى كۆمەڵێك خەڵكى دژە هیومانستیدا بێت و ئەوانیش لێبدەنگ بن,بەشێك لە بەرپرسانى نێو دەستەڵاتى كوردى بەهۆى سەرقاڵیان بە بازاڕو سەوداكانى ڕۆژانەى كۆمپانیاكانیانەوە نایبەرژێتە سەر ئەوانەى كە دەیانەوێت لە ڕێگەى كوشتنى ژنانەوە تەواوى ماناو سنورى كارى هێزى نوخبەى ووڵات و تیۆستەكانى نێو كۆمەڵگاى كوردى بۆ خۆیان مۆنۆلۆپۆل بكەن ,بەشێكیتر لەبەرپرسانى ئەم ووڵاتە بەرژەوەندیەكانیان لەگەڵ ئەوەدا كە پێناسەى شەرەف و نامۆسى كۆمەڵگاى كوردى لەدەستى ئەو جۆر تاقمە و گروپانەدا بمێنێتەوە چونكە سومعەى كۆمەڵایەتی ئەوان لە ژێر ڕەحمەتى ئەو دەستەو تاقمانەدایە,كە ناوى شەرەف و نامووسەوە چ ژن و كچێكیان بیەوێت لەناوى دەبەن.

لەماوەى 17 ساڵى دەستەڵاتى كوردى مەرگى هەزاران ژن و كچى ئەم ووڵاتەمان بیست,هەموو ئەوانەشى باسیان لە هۆكارى مەرگى ژنان و كچاى ئەم ووڵاتە كردووە بەو شێوەیە بووە كە كوشتنى ژنان و كچانى كوردستان خراوەتە ئەستۆى داب و نەریت و كلتورى كۆمەڵگاو ئاین و سیستمى پیاو سالارى ناو خێزان و ئەو جۆرە بابەتانە,ڕاستە كلتور و دابونەریت و ئاین و عەقڵیەتى پیاوسالارى ڕۆڵیان هەیە لە بەردەست كردنەوەى ئازادیەكان و سنور دانان بۆ هەموو ئەو ژن و كچانەى كە ئەگەر ویستبێتیان و سنورى داب و نەریتەكانى كۆمەڵگا ببەزێنن ,ڕاستە ئاین لە كۆمەڵگاى ئێمەدا ڕۆڵى هەبووە لە سنورداركردنى ئازادى ژن و مەحكوم كردنى بە كوشت ئەگەر ویستبێتى سنورى حەرامە ئاینەیكان ببەزێنێت,بەڵام ئایا ئەكرێت ئەم هۆكارانەى باسمان كردن تەنها هۆكار بن بۆ كوشتنى ئەو هەزاران ژن و كچانەى ووڵاتى ئێمە؟بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا هەرگیز باس لەوە نەكراوە كە ئایا سیاسە ت و حیزب و حكومەت چ ڕۆڵێكیان هەبووە لە كۆت كردنى ژن و سنورداركردنى و مەحكومكردنى بە كوشتن ئەگەر ویستبێتى سنورى بەرژەوەندى بەرپرسانى بەزاندبێت و هەیمەنەى سیاسى و دەستەڵاتى ئیدارە خستبێتە مەترسیەوە؟بۆ لەگەڵ بە هێزبوونى دەستەڵاتى حكومەتى كوردى و ئیدیعاكردن بۆ سەروەرى یاسا ژمارەى ژنە كوژراوەكان بەرزتر بووتەوە؟بۆ لەگەڵ پاشەكشەكردنى عەقڵیەتى خێڵەكیانەى تاكى كۆمەڵگاى كوردى ژمارەى ژنە كوژراوەكان هەر زیاتر دەبێت ؟بۆ لەگەڵ كاڵبوونەوەى داب و نەریتى كۆمەڵگاى كوردى بەڵام ژمارەى ژنە كوژراوەكان هەر زیاتر دەبێت؟بۆ لەگەڵ پاشە كشەى دەستەڵاتى ئاینى و نەمانى هێزى سەلەفى لە كوردستان كەچى ژمارە ژنە كوژراوەكان هەر زیاتر ئەبن ئەمانە پرسیارن و گەڕان بەدواى وەڵامەكانیدا زۆر زەحمەت نییە,بەڵام دان پێدانانى زەحمەتە.

ئەگەر بە مێژووى كۆمەڵگاى كوریدا گوزەرێكى خێرا بكەین لە سەرەتاوە هەتا ئێستا دڵنیام هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەى كە لە هیچ سەردەمێكدا هێندەى ئەم 17 ساڵى ڕابردوو دەستەڵاتى كوردى ژن لە ناو كۆمەڵگاى كوردیدا نەكوژراوە,ئەمەیە جەوهەرى مەسەلەكە نەك ئەو دەنگەى دەستەڵات كە لە ماوەى 17 ساڵە لە زمانى ئێمەوە بە بێ ئیرادەى خۆمان پێمان دەڵێنەوە؟چەندە كارەساتە لە ووڵاتێكدا بژیت زۆربەى توێژەكانى نێو كۆمەڵگاكەت لە یەك ئاواز بخوێنن ئەویش ئاوازى دەنگەژێیەكانى حیزب و دەستەڵات بێت,چەندە كارەساتە لە ووڵاتێكدا بژیت ڕۆژنامەنووسەكانى گۆشەى بینینیان لە گۆشەى بینینى سیاسیەكان زیاتر نەبێت؟چەندە ماڵوێرانیە لە ووڵاتێكدا بژین زۆربەى ڕۆشنبیرەكانى چاوەڕوانى هێزە ئەمنیەكان بن هۆكارى ژن كوژیان بۆ شى بكاتەوە,چەندە شەرمەبۆمان زاكیرەمان دزارێت و لە چەكمەجى دۆڵابى فایلە نهێنیەكانى دەزگایەكى ئەمنیدا حەشار درابێت و ئێمەش هەست بە نەبوونى زاكیرەمان نەكەین.
بۆیە من لێرەوە دانى پێدا دەنێم پێش خوێندەنەوەى ڕۆمانى غەزەلنووس و باخەكانى خەیاڵ تێگەشتم لەبارەى كوشتنى ژنى ووڵاتەكەم ئەوەى دیوومە چاوى خۆم نەبو, ئەوەى وتومە زمانى خۆم نەبوو ,ئەوەى بەبیرمان هاتووە بەرهەمى پرۆسەیەكى ووردى گەڕان نەبووە بەدواى كارەساتەكەدا.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە