کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بەرزانى و بەرهەم ساڵەح خزمەتكارەكانى خومەینى و ئەتاتورك

Sunday, 27/06/2010, 12:00



نزیكەى مانگێگە هەردوو حكومەتى ئێران و توركیا(ئاغاكانى بەرزانى و بەرهەم ساڵەح)بە دڕندەترین شێوە تۆپبارانى گوندەگانى هەرێمى كوردستان دەكەن و لە ئەنجامیشدا چەند كوژراو بریندار هەیە لە خەڵكى داماوى ئەو ناوچانە سەرەڕاى ئاوارەى و دەربەدەرى و سوتاندنى كێڵگەو مەزراو دارو درەختى ئەو ناوچانە,بەڵام مەسعود و بەرهەم ساڵەح كە جگەلە نۆكەرو بەكرێگیراوى توركیا ئیران هیچ شتێكیتریان لێنایەت لە تازەترین ڕو زەردیان هەردووكیان لەبەرى ئیدانەىهێرشەكانى توركیاو ئێران و تۆپبارەنەكانى ئەوان ئیدانەى پەكەكە دەكەن, پیرۆزتان بێت دڵسۆزەكانى ئەتاتورك و خومەینى و دوژمنەكانى كورد هەتا ئێوە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەتى كورد بن خومەینى و ئەتاتورك وەجاغیان رۆشنەو لە گۆڕەكانیاندا ئیسراحەت دەكەن خۆ لە ئێوە دڵسۆزتریان دەست ناكەوێت,مەگەر مەسعود بەرزانى نەبوو 3 هەزار چەكدارى كوردى بەكوشت دا بۆ خزمەتى ئەتاتورك ,مەگەر حیزبەكەى بەرهەم ساڵحى ئەمەریكى نەبوو پاسدارى گەیاندە كۆیە بۆ كوشتنى ژن و منداڵەكانى دیموكرات؟مەگەر ئەم دوو كارە بە نەژاد و ئۆردغان دەكرێت؟بێگومان نە ئۆردۆغان و ن نەژاد ناتوانن ئەو كارانە بكەن كە ئێوە بۆ رۆحانیەتى خومەینى و ئەتاتورك ئەنجانتان داوە و ئێستاش خەریكى ئەنجامدانین.ئەو خزمەتەى ئێوە بە خومەینى و ئەتاتوركى دەكەن لەمێژووى ئێران و توكیاا هیچ فارس و توركێكى ڕەگەز پەرست بۆى نەكردوون.
بەبەڕواى من پێویست ناكات ئیدانەى توركیاو ئیران بكرێت بەڵكو پێش هەموو شتێك دەبێت میللەت لە گەراپیسەكانى ئەتاتورك و خومەینى خۆى پاك بكاتەوە پیاوە نۆكەرو بەكرێگیراوەكانى خومەینى و ئەتاتورك لە ووڵات دەربكەن ئەوجا ئیدانەى توركیاو ئیران بكەین,كارى ئێمە پێش دژایەتى كردنى توركیاو ئیران دژایەتى كردنى نۆكەر و بەكرێگیراو دڵسۆزەكانى خومەینى و ئەتاتوركە كە لە و هەولێر حوكم دەكەن,هەتا ئەمانە بەرپرسى كورد بن كورد هیچى بەهیچ نابێت چونكە ئەمانە نۆكەرى ووڵاتانى ئیقلیین هەرگیز نۆكەر جورئەتى ئەوەى نییە لەبەرامبەر ئاغاكەى سەرهەڵبڕێت...
بۆیە من داوا دەكەم پێش ئەوەى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى دژ بەتوركیاو ئێران ساز بكەین با لە دژى مەسعود بەرزانى و بەرهەم ساڵەح خۆپیشاندان ساز بكرێت چونكە ئەمانە گەراى پیسن و دەبێت تەمبێ بكرێن و كۆتایی بە نۆكەرایەتى توركیاو ئێران بهێنن ,پێش نەفرەت لە ئەحمەدى نەژاد و ئۆردۆغان نەفرەت لەسەرانى بەكرێگیراوى كورد,ئێوەش هەمووان نەفرەت لەسەرانى ترسنۆك و زەلیلى كورد بكەن
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە