لە %60 ى خەڵكى هەڵەبجە و هەورامان یەكێتى و پارتیان ڕەفز كرد
Monday, 08/03/2010, 12:00
لە كەناڵەكەى یەكێتیەوە ئەوە ڕاگەیەنراوە كە خەڵكى هەڵەبجە و هەورامان دەنگیان بە لیستى دەسەڵات داوە بەڵام خۆشبەختانە كاتێك دەنگى خەڵكى ناڕازى هەڵەبجە و هەورامان كۆ دەكەیتەوە دەگەیتە ئەو ئەنجامە دڵخۆشكەرەوەى كە %60ى خەڵكى هەڵەبجە و هەورامان دەسەڵاتى یەكێتى و پارتیان ڕەفز كرد .
بۆیە لێرەوە بە هەموو دڵسۆزانى هەڵەبجە و هەرامان ڕادەگەیەنم كە خەڵكى هەڵەبجە لە ساڵى 1988 وە یەكێتى و پارتیان ڕەفز كردووە و جارێكیتر بەخەویش بێت یەكێتى و پارتى جارێكیتر ناتوانن لەو شارەدا سەركەوتن بەدەست بهێنن.
خۆ ئەگەر پۆستەكانى ئەو شارە بە هەڵبژاردن یەكلایبكرێتەوە ئەوا بێگوان یەكێتى وپارتى هیچ پۆستێكى ئەو شارە بەدەست ناهێنن هەموو پۆستەكان بۆ ئۆپۆزسۆن دەبێت.
-لیستى ئۆپۆزسیۆن (یەكگرتوو+گۆڕان+كۆمەڵ) 26341 دەنگى بەدەست هێناوە كە ڕێژەكەى دەكاتە زیاتر لە %60
-لیستى دەسەڵات (یەكێتى و پارتى +11 حیزب و لایەنیتر) كۆى دەنگەكانیان 15618 كە دەكاتە كەمتر لە %40
ئەم ئەنجامە جێگەى دڵخۆشییە كە یەكێتى و پارتى بەم هەموو پارەو دەسەڵات و زەبرو زۆر ناتوانن نیوەى خەڵكیش بەلاى خۆیاندا ڕاكێشن .
بۆیە لێرەوە هەموو دڵسۆزانى هەڵەبجە و هەورامان دڵنیا دەكەمەوە كە ئەگەر دەنگى(شەهید و مردوەكان و گەنجان لە خاریخ) نەبووایە و تەنها دەنگى زیندووەكانى هەڵەبجە حساببكرایە ئەوا یەكێتى و پارتى ئەو دەنگانەشیان بەدەستیان نەدەهێنا. لە ڕێگەى كەسوكارى شەهیدانى كیمیاویباران و كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاویبارانەوە كە زۆرێك لەوانەى لە كیمیاویەكەدا شەهید بوون ناویان نەسڕاوەتەوە یەكێتى بەفرسەتى زانیوە لە ڕێگەى كەسێكى خۆیەوە بەباشى بۆ تەزویر كردن ئەو ناوانەى بەكار هێناوە كە چەند هەزار ناوێك دەبێت ,پێویستە بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیستى ئۆپۆزسێۆن بە جدى كار بكات بۆ جیاكردنەوەى ناوى مردوو شەهیدەكانى هەڵەبجە لەناو سجیلى دەنگدەران.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست