کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە فەرهاد سەنگاوییەوە تا عوسانى حاجى محمود و هاوڕیانى میژووى ناچار كردنى بە وازهینان لە بزووتنەوەى گۆڕان

Saturday, 01/06/2013, 12:00










دەگیرینەوە كاتى خۆى كە مامە ریشە دیتە دەرەوە بۆ ناو یەكیتى دەبێتە پێشمەرگە لەلایەن مەسولیكەوە زۆر ئازار دەدریت و زیندانى دەكریت ,ئەو مەسئولە ئیستا ماوەو بیرە نەوتى هەیەو ریشەش یادى بەخیر لە گۆڕدایە.
هەر دەگیرینەوە لە مفەوازاتى 1983 كاتیك لە سورداشت یەكیتى ئاهەنگى نەورۆز دەگیریت لەكاتى پیشكەش كرنى ووتەكانى تالەبانى ریشە بە خۆى مەفرەزەكەیوە دیتە بۆ ئەوی باش كەمیك بەشیكى زۆرى خەلك روو لە ریشە دەكەن و بەردەم مەنەسەى تالەبانى چۆل دەكەن ئیتر لەو رۆژەوە ریشە چالى بۆ هەلدەكەنریت و وەلا دەنریت و پیلانى لەدژ دەگیڕدریت هەتا ئەوەى تەحسین شاوەیس و تالەبانى بە ریكەوتنیكى نیوانیان لەناوى دەبەن و شەهیدى دەكەن.

میژووى لەناو بردن لە ناو پارتیش بەهەمان شیوە هەبووە و هەیە ئیستاش بەردەوامە ,زۆرن ئەوانەى خاوەن نفوس بوون لەناوبراوون هەر لەلایەن حیزبەوە لە محمد هەرسین و فاخر میرگەسورى هەتا محدین رەحیم و جەوهەرنامیق سالم پیم وایە هێشتر كۆتایی نەهاتووە.
یەكیتى نیشتمانى كوردستان لەم كارەو لەم پیلانەدا پێشى پیشەوەى هەموو حیزبەكانى كوردستانەوە بووە.تەسفیەكردنى باڵەكان و چالهەڵكەندە بۆ یەكترى بەشیكە لەو میژووە خویناویەى ناو یەكیتى كۆتا قوربانى ئەم جۆرە ژەهرخواردكردنى جەبار فەرمان بوو.

ئەوەى سەرەوە كورتەیەك بوو لە تیرۆرى جەستەیی و باش ئەوەش تیرۆرى كەسایەتى كە خۆى لە بەگەندەڵكردنى كۆمەڵیك مەسئول و فیركردنى دزى گەندەلى و خراپكردنیان لەبەرامبەر بیدەنگركردنیان و سەرشۆر پێكردنیان.

لە تیرۆرى جەستەیەوە بۆ تیرۆرى كەسایەتى و پاشان بۆ تیرۆرى سیاسی
حیزبى كورد پاش ئەوەى قۆناغى تیرۆرى جەستەیی لە سەردەمى شاخ و ماوەیەكیش لە شار بردە بەلام بەهۆى هۆشیارى خەلك و كرانەوە بەرووى دونیاى راگەیاندندا نەتوانرا تاسەر ئەم جۆرەى تیرۆر دریژەى پی بدریت .پاش ئەمە ئیتر بیرى لە تیرۆرى كەسایەتى كردەوە باشترین شتیك بۆ تیرۆرى كەسایەتى هەل ڕشتنى پارو مولكو مالى خەلك لەبەردەستى سەرانى حیزب و بەشیك لە سیاسیەكان ریگە خۆشكردنیان و پاریزگارى كردن لیان بۆ ئەوەى بە ئارەزووى دلى خۆیان میلەت بروتیننەوە دزى بكەن بۆ ئەوەى چیتر نەتوانن لە حیزب و سەرانى حیزب دروو بكەونەوە..

پاش تیرۆرى كەسایەتى ئیتر بیر لە ینتحاركردن و تیرۆرى سیاسی كرایەوە
تیرۆرى سیاسی ئیستا لە ناو بزووتنەوەى گۆڕاندا برەوى هەیەو لە دواى 25ى7 بە شیوەیەكى بەر بلاو پەرەى پی دەدریت و كارى بۆ دەكریت
ئەوەى لیرەدا دەمەویت قسەى لەسەر بكەم ناچاركردن بە وازهینان لە بزوتنەوەى گۆڕان چ لەلایەن كەسیى یەكەمى گۆران و چ لەلایەن دەست و پیوەندەكانیەوە هەموو قۆناغەكانى بریوە و گەشتووە دوا قۆناغى خۆى .

كیشە تەنها ئەوە نییە كەسیك ناچار بە وازهیناو دوركەوتنەوە دەكریت لە گۆران و چالى بۆ هەلدەكەنریت و فری دەدەریتە دەروە بەلكو كیشەكە ئەوەیە لەشكریك لە خانەنیشینى حیزبى گۆران سازو ئامادەكراوە بۆ هیرشكردنە سەریان و تۆمەت بەخشینەوە بەو كەسانەى كە ناچار دەكرین واز لەم بزووتنەوەیە بهینن
تۆمەت بەخشەرەكان ئەوانەن كە بەناوى سزادراوى ساسییەوە موچەیەكى قەبەیان بۆ براوەتەوە كە هەندیكیان موالدیان لە سالى 1980 بۆ سەرەوەیە كە نەك هەر شمولى خانەنشینى ناكەن بەلكو ئەكەر لە بایعى مەمەشیر دابەش بكریت لەوانەیە شمولیان بكات كەچى ئیستا خانەنشین كراون و كادرى گۆڕانن و لە بووجەى میللەت مانگانەى قەبەیان پی دەدەریت و ئەكاونتى تایبەتیان بۆ دروست دەكریت بەناوى خوازراوە و بە ئاشكرا پەلامارى هەموو ئەو كەسانە دەدەن كە 25ى7 لەسەر دەست و بازوویان دروست بوو

فەرهاد سەنگاوى چۆن ئاو لەژیر كرا
لە هەلمەتى هەلبژاردنەكانى 25ى7 فەرهاد سەنگاوى یەكیك بوو لەو كەسانەى كە ڕۆلێكى سەرەكى هەبوو لە كۆكردنەوەى دەنگ و متمانە پەیداكردن بۆ گۆران بەلام كاتیك ئەو دەنگدانەوەیەو متمانەیەى خەلك بۆ فەرهادى هەبوو گەشتەوە بە گردى زەرگەتە ئیتر لەگەڵ ئەو پیگەیەى دەستكرا بە چالهەڵكەند و پیلانگیران بۆ وەدەرنانى فەرهاد سەنگاوى لەناو بزووتنەوەى گۆران چونكە ئەم كەسە خاوەنى دەنگیك و میژوویەكى دورودریژى ناو ڕاگەیاندن بوو .بۆیە ئەوە فەرهاد نەبوو واز لە گۆران بهینیت بەلكو ئەوە دەسترۆشتوەكەى ناو گۆران بوو وەدەرى نا بۆ دەرەوە ترس لەوەىپیگەى جەماوەرى فەرهاد نەبیتە مەترسی بۆ سەر كورسى تاك ڕەوى خۆى لەناو گۆڕاندا.

بیدەنگى لەو پیلانەو قسە نەكردن لەسەر ئەو سیناریۆیانەى ناو ئەم بزووتنەوەیە دژ بە دەنگە ئازاو ئازاد و لیهاتووەكان قۆناغى دووەم  سایتى كوردستانپۆست و ستافى ئەو سایتە و نووسه‌رانی ئەو سایتەى گرتە خۆ .

سایتى كوردستانپۆست و ستافەكەى و نوسەرانى ئەو سایتە لەبەر ئەوەى میژووى ناڕەزایەتى و ڕەخنەگرتنیان لە مالى تالەبانى وبەزرانى دوو دەسەلاتە مافیایەكەى جەلال و مەسعود پیش میژووى دروست بوونى بزووتنەوەى گۆڕانە بۆیە كاتیك زانیان بوونى ئەم دەنگانە لە گردەكەو لەناو گۆراندا كاریگەیان دەبیت بۆیە پیلانیان لەدژ گیران و لەلایەن خودى نەوشیروان و گردەكەو ڕاگەیاندنى ئەو حیزبەوە سانسۆر كران بەلام ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى خاوەنى قسەو رەئی خۆیان بوون .

قۆناغى دەوەرنانى دلسۆزانى كەئین ئین
قۆناغیكى ترى ناچاركردن بە لابدرنى ئارام لە بەریوبەرى دانانى وشیار عەبدولا دەستى پی كرد ئەم قۆناغەش بە ترسناكترین قۆناغى مۆنبۆلكردنى بزووتنەوەى گۆران دادنریت لەلایەن دەستو تاقمیكەوە كە ئایندەى بزووتنەوەكەیان بەشیوەیەك لی كردووە كە گەشتووە قۆناغى نائومیدى لەم قۆناغەدا هەموو ئەوانەى رۆشنبیرو قەڵەم بەدەست و خاوەن هەلویست و خاون كەسایەتى خۆیان بوون ریگەیان پی نەدرا لەم كەناوە رەئیەكانى خۆیان بلین هەموو ئەو رۆژنامەنوسانەشى خاوەن هەولیست بوون و خاوەنى میژوویەكى پرشنگددار بوون لە نموونەى (بیستون فایەق و ,محمد رەئوف ,فازیل رەفعەت....)دەیانى تر كە ناوهینانیان زۆرى دەویت ناچار كران بە وازهینان و دروكەوتنەوە.

عوسمانى حاجى محمود و هاوریانى پیلانەكان لە دژیان
وەك پیشتر ووتمان لەدواى 25ى7ى میژووى ناچاركردن بوو بۆ ئەوانەى خۆیان پیش 25ى7 خاوەنى میژوو ڕابردووى خۆیان بوون ,,بریارە تاك ڕەویەكانى نەوشیروان مستەفاو نەگەڕانەوە بۆ هیچ كەسیك و سازشكردنەكانى بۆ یەكیتى و پارتى و وەدەرنانى زۆریك لە خەلكە دلسۆزەكانى ناو بزووتنەوەى گۆڕان و پاشان پشتیوانكردنى نەوشیروان و ستافەكەى لە گردەكە لەكاتى هەلبژاردنەكان و هانە سەرەوەى خەلكانیكى بیدەنگ و ماسى سیفەت وەك ئەوانەى ناو ژوورەكان خۆى لەخۆیدا جۆریك بوو لە ناچاركردنى عوسمانى حاجى محمود و هاوریانى بۆ وازهینان و مال ئاواى كردن لە بزووتنەوەى گۆڕان .

ئەوەى لیرەدا ئەمەویت قسەى لەسەر بكەم ئەوەیە ئەم پیلانەى ئیستاى نەوشیروان بەشیكە لە ریكەوتنە ژیر بەژیرەكەى نیوان تالەبانى و نه‌وشیروان كە پیویستە هەركەس و لە حزیبەكەى خۆیەوە تەسفیە حسابات بكات
لەداوى ریكەوتنى دەباشان ئیتر قۆناقى وەدەرنانى دلسوازى ئەم بزووتنەوەیە سكەى خۆى وەرگرت ئەوەشى شەرعیەت بەم ناشەرعى بوونەى وەدەرنان دەدات ئەو جڤاتى نیشتمانیە كە نەوشیروان دروستى كرد بۆ شەرعیەت دان بە ناچاركردنى دلسۆزانى گۆران و جگیركردن هەموو ئەو هەلپەرست و بەرژەوەندى خاوزانەى ئیستاى ناو ئەم بزووتنەوەیە كە زۆریكیان بە ئومیدى ئەوەوە گۆرانن لە ئایندەیەكى نزیكى حوكمرانى ئەم بزووتنەوەیەدا بەرپرسیایەتیەكیى حكومیان بەر بكەوت .

ئەى واى كرد فەرهاد سەنگاوى ئەوانى دواى ئەو لەم بزووتنەوەیە زویر ببن و دور بكەونەوە سیاسەتە هەلەكانى نه‌وشیروان و ترسى نەوشیروانە لە پیگەى خۆى و ئامادە نەبوونى نەوشیروان بە بەشكردنى سەروەریەكان و سەركەوتنى ئەم پرۆسەو مۆنۆنپلكردنى سەروەریەكان بۆ خودى خۆى و بەش كردنى شكست و تیكشكانەكانە بەسەر هەموواندا .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە