بۆڵە بۆڵى بزووتنەوەى گۆڕان كەى دەبێتە كارو كردەوە
Sunday, 18/07/2010, 12:00
گەرمترین هەوڵ لە ئەمڕۆى میدیاى ئۆپۆزسیۆن هەواڵى بە قاچاخ بردنى نەوتى كوردستانە ,من دەڵێم قسە هەزارەو یەكى بەكارە ,راگەیاندنەكەى كۆمپانیاى ووشە هەزار هەوالى بلاو كردەوە لەسەر دزى نەوت بەلام هیچى نەبەخشى بەلام من هەوالیكتان بیدەڵیم كە ئەگەر بڵاوى بكەنەوە و كارى لەسەر بكەن لەماوەى 24 سعاتدا كۆتاى دێت بە دزى نەوت وەرن باهەموومان پێكەوە لە سەر ڕێگاى مەرزەكانى باشماخ و پەروێزخان و حاجى هۆمەران خۆپیشاندان بكەین و سەر جادەكان بگرین بۆ ئەوەى ڕێگەى تەنكەرەكان نەدەین بڕۆن,بزووتنەوەى گۆڕان 450 هەزار دەنگدەر دەنگى پێداوە كە 25 كەسى بردووەتە پەرلەمان بەڵام لەو 450 هەزارە تەنها چەند هەزار خەڵكیك بهێنێتە سەر شەستیەكەى سلێمانى و چەند هەزارێكیش لە گەرمیان و شارى كەلار و ڕێگەى مەرزى پەروێز خان ئەوا بردنى نەوتى دزى كۆتاى پێدێت.جگە لەم كارە هەرجى بڵێن زۆر بڵیییەوە ئیستا كەئین ئین بووە بە كەئین ئینى نەوتەكە .وەرنە مەیدان ئەمڕۆ كاتى سەرشەقامەكانە نەك بۆڵە بۆڵى پەرلەمان و ناو ستۆدیۆى ڕاگەیاندنەكان.من لیرەوە دەپرسم بۆڵە بۆڵى بزووتنەوەى گۆڕان كەى دەبێتە كارو كردەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست