لە 16ى3ى ئەمساڵ بەسەرپەرشتى قائیمقامى هەڵەبجە ڤیستڤاڵى نانخواردن بەڕێوە ئەچێت هاتن بۆ هەمووانە........
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
هەتا ئێستا خەڵك باوەڕى وابوو كە بەرپرسانى كورد تەنها لە شازدەى سێ هەڵەبجەیان دەكەوێتە, ,خۆزگە وابووایە و بۆ تەنها ڕۆژێكیش ئێمەیان لەبیر بایە بەڵام واش دەرنەچوو ئەوەتانێ(بە پێ زانیاریەكان *)لە فیستڤاڵى پارساڵدا كە 50 ملیۆن دینارى بۆ سەرف كراوە 15 ملیۆن دینارى بە خواردن دراوە,بەڕاستى حەقوایە بڵێن شازدەى سێ لە هەڵەبجەى شەهید چێشتخانەكەى قائیمقامى هەڵەبجە كراوەتەو هەر بەرپرسێك برسیەتى با بێت بۆ نانخواردن,ئاخر پێم ناڵێن 15 ملیۆن دینار كە دەكاتە خواردنى 5000 كەس لە هەڵەبجەى شەهید چونكە باشترین نانخواردن لە هەڵەبجەى شەهید 3000دینار بووە,قسەیەكیش هەیە كە ڕەنكە میوانەكانى ئەمساڵ بۆ نانخوارد بنێردرێن بۆ سوید یان لە ماكدۆناڵى ئەمەریكاوە خواردنیان بۆ بهێنرێت چونكە 36 دۆلار دانراوە بۆ نانخواردنى نەفەرێك ,ئێستا با لە لینەى هەتكردنى ڤیستڤاڵى هەڵەبجە و خودى قائیمقام بپرسین ئێوە ڤیستڤاڵ ئەكەن یان چێشتخانەتان داناوە بۆ خەڵك؟
-هەڵبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست