کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشى شارەزوور .. باندى منداڵ فڕاندن .. ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە

Thursday, 12/02/2009, 12:00


زۆر جار لەلایەن بەرپرسان و هەندێك لە هەواڵفرۆشەكانى هەڵەبجەوە هێرشى ناڕەوا دەكرێتە سەر كوردستانپۆستى میمبەرى ئازادو سەربەخۆ ئەنواع تۆمەت دەدەنە پاڵی و دەڵێن كوردستانپۆست بە بێ بنەما شت بڵاو دەكەنەوە,بەڵام ئەوە كوردستانپۆست نییە بەبێ بنەما شت بڵاو دەكاتەوە,بەڵكو ئەوە بەرپرسان و ئەو هەوڵفرۆشانەن لە پێناو دەست خۆشییەك یان ئمتیازێك یان خۆبرنەپێشەوەیەك هیچ بەلایانەو گرنگ نییە سومعەى شارێك لەكەدار بكەن و خەڵك بتۆقێنن.
ئەوەى من دەمەوێت لەبارەیەوە بدوێم ئەو هەوڵەیە كە لە مانگى ڕابردوودا لە نێو خەڵكى هەڵەبجەدا دەنگدانەوەیەكى زۆرى هەبوو.لە لێدوانێكى ئاسایشى شارەزورەوە ئەوە ڕاگەیەنرا كە باندێكى منداڵ فڕاندیان لە هەڵەبجە دەستگیر كردووە؟
من نازانم ئاسایشى شارەزوور ئەمانترسێنن یان بەڕاست باندێكیان كەشف كردووە!
پێویستە دەزگا ئەمنیەكان باش لەوە گەشتبن ئەو عەیامە بەسەر چوو بە ئارەزووى خۆیان خەڵك بگرن و تۆمەتى بۆ دروست بكەن لە سجنى ئینفرادى دانێن و ئەنواع تەعزیبى بدەن و كەسیش پێیان نەزانێت یان كەس فزەى لێوە نەیەت,چونكە ئەمڕۆ خەڵك چاوى كراوەتەوە بە گومانەوە دەڕوانێتە هەموو ئەو شتانەى كە بەرپرسان دەیڵێن و بڵاوى دەكەنەوە,بۆیە ئێستا ئەگەر شتێك وەك خۆرى دەم كەل دیار نەبێت كەس باوەڕى پێناكات.
بەڵام خۆ دەبێت ئاسایشى شارەزوور وەڵامى ئەم پرسیارانە بدەنەوە ئەگەر ڕاست ئەكەن و باندی منداڵفڕاندیان دەستگیر كردووە:
1- ئایا ئێوە باندى منداڵ فڕاندنتان لە هەڵەبجە دەستگیر كردبوو؟
2- ئایا ناوى ئەو منداڵە چییە؟
3- لە كوێ فڕێنرابوو؟
4- كەى فڕێنرابوو؟
5- چۆن فڕێنەرەكانتان دەستگیر كرد؟
6- ئەى بۆ ئەو كەسانە ئێستا ئازاد كراون ؟
7- ئەگەر كەسێك منداڵ بفڕێنێت بەچ یاسایەك و چۆن بە كەفالەت ئازاد دەكرێت ؟
8- پێدانى زانیارى هەڵە بە ڕاگەیاندنەكان بۆچى؟
9- بڵاوكردنەوەى ترس و تۆقاندنى خەڵكى هەڵبجە لە پێناوى چى؟
ئەوانەى لە هەڵەبجە خۆیان ناوناوە ڕۆژنامەنووس و ئەو هەوڵەیان بڵاو كردەوە
پەیامنێرى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى سەر بەدەستەڵات و بەشێك لەو پەیامنێرانەى كە لە ڕاگەیاندنەكانى دەرەوە دەستەڵات كار ئەكەن,بەبێ هیچ بەدواداچونێك و بە بێئەوەى بگەڕێن بەداوى ڕاستى و دروستى ڕووداوەكە,بەبێ ئەوەى دەستنیشانى ئەوە بكرێت كێ فڕینرابوو؟كەى فڕێنرابوو؟ بۆ ڕفێنرابوو؟بۆكوێ فڕێنرابوو؟چۆن فڕێنرابوو؟ئەمانە هەمووو ئەو پرسارانەن كە پێویستە لە هەڵەكەدا ئاماژەى پێبكرایە بەڵام زۆرێك لەوانەى كارى هەوڵفرۆشى دەكەن لە هەڵەبجە بەلایانەوە گرنگ نەبووە,وەك ئەوەى لێدوانى ئاسایشى شارەزوور هەنگوین بێـت و لەكلۆرە دارا دۆزیبێتیانەوە هەواڵەكەیان بڵاكردوە و موكافەئەكەشیان وەرگرت,بەڵام دواى ئەم وتار حەق وایە ئەو دەزگا ڕاگەیاندانەى ئیدیعاى سەربەخۆى دەكەن چاوێك بە پەیامنێرەكانیاندا بخشێننەوە,بۆئەوەى بزانن لە هەڵەبجەوە چ جۆرە هەواڵیاكیان بۆ دەنێردرێت.بۆ ئەوەى دڵنیابن هەندێك پەیامنێرى ڕۆژنامەكان لە هەڵەبجەوە تەنها ئەو هەواڵانە دەگەننە ئێوە كە بەدڵى بەرپرسانى حیزبى و حكومى هەڵەبجە و چاو لەدەیان بگرە سەدان كێشەو گرفت دەنوقێنن.هەندێك لەوانە لەلایەن بەرپرسەكانەوە هەوڵەكەشیان بۆ تەختیە ئەكرێت و تەنها بڵاو كردنەوەكەى دەمێنێتەوە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە