ئەرگەنەكۆن وەڵامە بۆ (رەنج سەنگاوى و ئیسماعیل كوردە و سەربەست جیهاد و ئارى هەرسین و ئەنوەر حسێن)
Monday, 30/03/2009, 12:00
ئەمڕۆ لە كوردستاندا میدیاى ئازاد و سەربەخۆ بە هەوڵ و كۆششى كۆمەڵێك لە ڕۆژنامەنووسى چاو نەترس و بوێرو بە ویژدان تەنگى بە بەرەى مافیاو دزو گەندەڵەكان و خائینەكانى دەستەڵاتى كوردى و نۆكەرو بەكرێگیراوەكانیان و توتیەكانى ڕاگەیاندنەكانى حیزب هەڵچنیووە ,ئۆقرەیان لێبڕوە چونكە میدیاى ئازاد ئەمڕۆ لە كوردستاندا وەك ئاو هەواى لێهاتووە بۆ خەڵك ڕۆژانە خەڵك چاوەڕوانى ژمارەى تازەى ڕۆژنامەو گۆڤارە سەربەخۆكانە و لەولاشەوە ڕۆژنامە حیزبیەكان كەس نایانكڕێت ناچار بە بەلاش بڵاو دەكرێنەوە.لەسەر ئاستى تیڤیەكانیش كەناڵى ئاسمانى KNN بینەرێكى زۆرى هەیە و زۆربەى خەڵك پشتى كردووەتە كەناڵە حیزببەكان.ڕەنگە یەكێك بپرسێت ئەوەى ئەوە نییە خۆت سەیرى كەناڵكى حیزبى دەكەیت ,ئەمە برسیارێكە لە جێگەى خۆیدا ,بەڵام ئێمە پۆیستە موتابەعەى ئەو كەناڵە حیزبیانە بكەین بۆ ئەوەى وەڵامى موهاتەراتەكانیان بدەینەوە.
لەتیڤی كوردسات كە موڵكى هیرۆخانە و بوجەكەى لەسەر تیكەى دەمى منداڵە هەژارەكانى كوردستانە و لەبەرنامەكەى رەنج سەنگاوی و میوانەكانیدا ئەوەى قسەى پڕو پوچ بوو ووترا بەرامبەر بە ڕاگەیاندن و میدیاى ئازاد و سەربەخۆكانى وەك (ڕۆژنامەى هاووڵاتى و ئاوێنە و گۆڤارى لڤین و كەناڵى ئاسمانى كەئین ئین و ڕادیۆى نەوا)تۆمەتى جاسووسى بۆ ووڵاتانى ئیقلیمى و ئەمەریكاو ئیسرائیل و خریە پاڵ ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسە سەر بەخۆكان ,ئەیانەوێت دەستى چەورى خۆیان بە ئێمەدا بسڕن ئەیانەوێت فەزاعەتى ئەرگەنەكۆنە بخەنە پاڵ هاووڵاتى و ئاوێنە و لڤین,
من نامەوێت وەڵامى ڕەنج سەنگاوى و میوانەكانى ئەو بەرنامە بدەمە و چونكە ئەوەندەیان بەس بێت ئەو كەناڵەى ئەو كارى تێدا ئەكات سەرچاوەى داهاتەكەى لە و بڕە پارەیە كە لە میللەت ئەدزرێت.....
دۆسیەى ئەرگەنەكۆن و كوژرانى 300 كەس لە موعارەزەى ئێرانى لە سنورى سلێمانى بە دەستى ئیتڵاعات و تەراتێنی بەبەرچاوى ڕەنج سەنگاویى و هاوپیشەكانیەوە و كوژرانى چەندیت كەس لە لایەنگرانى پەكەكە لە كوردستان بەدەستى میت و بوونى دەیان بارەگاى سەربازى و موخابەراتى توركیا و بوونى سی ئاى ئەى لە قەلاچۆڵان و سەرى ڕەش دەیان و سەدان و شتى ترى لەو جۆرە....بەسە بۆ ئەوەى ڕەنج سەنگاوى و میوانەكانى بۆهەتاهەتایە سەریان كز بكەن ڕوویان نەیەت باسى میدیاى ئازاد بكەن
بۆیە من تەنها ئەم پرسیارەیان لیدەكەم ڕەنج سەنگاوى و میوانەكانى ئەرگەنەكۆن ئەناسن؟
ڕەنج سەنگاوى و میوانەكانى ئەرگەنەكۆن ئەناسن؟
ڕەنج سەنگاوى و میوانەكانى ئەرگەنەكۆن ئەناسن؟
ڕەنج سەنگاوى و میوانەكانى ئەرگەنەكۆن ئەناسن؟
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست