لەیلا زانا و سەرانى باكور بە چ روویەكەوە داواى پشتیوانى لە كوردانى باشور دەكەن؟
Friday, 02/11/2012, 12:00
ئەوانەى لەكاتى خۆشیەكاندا بەڕیكاوەن بۆ سەرى رەش و قەلاجۆلان با لەكاتى تەنكانەشدا هەر پەنا بۆ ئەوان بەرن و داواى هەڵویست لە شەقام و خەلكى باشور نەكەن؟
من بیم وایە چەندە شەرمەزاریە مەسعود لەسەر حسابى كوردانى باكور لەگەل ئۆردۆغان كۆ دەبیتەوە,بەهەمان شیوەش شەرمەزریە بۆ سەرانى باكورى كوردستان لەگەل مەسعود كۆدەبنەوە,چونكە مەسعود و ئۆردۆغان لەلاى من وەك یەك وان و هیج جیاوازیەكیان نییە
هەركۆبوونەوەیەك لەكەل مەسعود و جەلال تالەبانى واتە ئیعتراف كردن و هاوسۆزى و هاو خەباتى دەكەیەنیت
بۆیە دەبیت سەرانى كوردى باكور خۆیان یەكلا بكەنەوە
دۆستى كوردانى باشورن یان دۆستى سەرانى هەردوو بنەمالەى بەرزانى و تاڵەبانى لایەك هەڵبزیرن بۆ ئەوەى ئیمەش هەلویستى خۆمان یەكلا بكەینەوە لەبەرامبەر دۆسیەى باكورى كوردستان
چیتر ئیمە دۆستایەتى كەسانیك ناكەین دۆستایەتى جەلال و مەسعود بكات
لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەوپەڕى باوەڕمان بەخەبات هەیە بۆ ئەوەى باكورى كوردستان ئازاد بیت ,بەهەموو شێوەیەكیش پشتیوانى باكورى كوردستانین.
من تەنها ئەوە لە ئێوە دەپرسم چ خیرێك لە مەسعود بەرزانیدا هەیە تا ئیوە هانانى بۆ دەبەن ,مەسعودیك ئامادەبیت هەموو نەتەوەى كورد لە هەر چوار پارچەكە بكاتە قوربانى بۆ خۆى و خیڵەكەى و میژووەكەى جگە لە دژایەتى نەتەوەى كورد هیچ شتیكى ترى نەكردبیت ئیتر ئیوە بۆ شەردانى دەكەن ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست