کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵانه‌ زیاتر له‌ 2ملیار (2,214,000,000) موچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌

Wednesday, 23/01/2013, 12:00












 184ملیۆن دینار مانگانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێكی ماوه‌ به‌سه‌ر چووه‌
 كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌

 پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2003  پۆل بریمه‌ر حاكمی كاتی عیراق  به‌ پێی یاسایه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق به‌ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمیشه‌وه‌ دروست كرد كه‌ هه‌ر ئه‌نجومه‌نێك له‌ 41 ئه‌ندام پێك هاتوو, ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ له‌ هه‌ر 15 پارێزگاكه‌ی تر به‌شێوه‌ی حكومه‌تێكی محه‌لی كاری ناخۆی ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌برد,هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خاڵی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ هاوكێشه‌ی ململانیه‌ سیاسیی و ئیداریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌پێی یاسای پۆلبریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی  له‌ عێراق پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی  پارێزگاكانی عێراقی خسته‌ كارو له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 له‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژاردن كرا بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجومه‌نێكی 41 كه‌سی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ڵبژاردن كرا له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم  ئه‌نجومه‌ێكی 41 كه‌سی بۆ هه‌ڵبژێردرا,به‌ پێی یاسا پێویسته‌ هه‌ر 4 ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌ بیانووی تایبه‌تمه‌ندی ئاماده‌نه‌بوو له‌واده‌ی یاسایی خۆی كه‌ 31ی1ی2009 بوو هه‌ڵبژاردن بكات به‌ڵام 14 پارێزگاكه‌یتری عێراق له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ئه‌نجام دا به‌بڕیارێكی مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كاری ئه‌نجومه‌نی پاێزگاكانی هه‌رێم بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژكرایه‌ ده‌بوو له‌ 31ی12ی2009 هه‌ڵبژاردنه‌ك بكرایه‌ به‌ڵام به‌بیانووی نه‌بوونی یاسای تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان .
 ئه‌نجومه‌نێكی به‌سه‌رچوو
 به‌پێی یاسا ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم (سلێمانی-هه‌ولێر دهۆك)به‌سه‌ر چووه‌ مانگی 12ی ئه‌مساڵ  چوار  ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ماوه‌ی یاسای خۆیاندا  له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم هیچ گۆڕانكاریه‌ك نه‌هاتووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و موچه‌و نه‌سریه‌و ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه‌ وه‌ریانگرتووه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ ماوه‌ی كاكردنیان به‌سه‌ر چووه‌ هه‌روه‌ها له‌ڕووی عه‌مه‌لیشه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكاكنی هه‌رێم كه‌مترین ده‌سه‌ڵات و كه‌مترین چالاكیان هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م 4 ساڵه‌ی ماوه‌ به‌سه‌رچووه‌كه‌یان.
 
 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان 
 به‌ پێی یاسای ژماره‌ 3یساڵی 2009 له‌ به‌شی دووم مادده‌ی4 یاساكه‌دا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وه‌ پێكده‌هێنرێت له‌ 25 ئه‌ندام پێك دێت و بۆهه‌ر 200هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ زیاد ده‌بن له‌ 500هه‌زار كه‌س ئه‌ندامێكی ده‌خرێته‌ سه‌ر خۆ به‌ پێی نوێترین سه‌رژمێری باوه‌ڕ پێكراو ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و پێناچێت پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌و سه‌رژمێریه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆیه‌ په‌ناده‌برێته‌وه‌ بۆ فۆرمی خۆراكی بائیعی و به‌پێی هه‌ڵبژاردنی 7ی3ی2010 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێرانه‌رانی عێراق هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم 43كورسیان بۆ دیاری كرا سلێمانی 17 كورسی ,هه‌ولێر 14 كورسی,دهۆك 12 كورسی,واته‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی بۆ هه‌ر 100هه‌زار كه‌سێك نوێنه‌رێك دیاری كرا واته‌ به‌م پێیه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی به‌ 1700000وهه‌ولێر 1400000 و دهۆك 120000دانرا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م ژماره‌یه‌ و به‌پێی یاسای نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نوێنه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكێت ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ 32 ئه‌ندام ,هه‌ولێر 30 ئه‌ندام و دهۆك 29 ئه‌ندام پێك دێت.
 
 هه‌ڵبژاردن 32 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن كه‌م ده‌كات
 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ پارێزگاكاكنی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی  2 خولدا هه‌ر هه‌مان ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نن و به‌ بی ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رعیه‌تیكیان هه‌بیت بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه‌ له‌سه‌ر كار به‌رده‌وامن و مانگانه‌ هه‌ر ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌ن بری 1,500,000 یه‌ك ملیۆن پێنج  ێه‌د هه‌زار دینار  وه‌رده‌گریت وه‌ك موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی .
 هه‌ڵبژاردنی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاكنی هه‌رێم ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان,له‌ ئێستادا به‌ پێی یاسا پۆڵبریمه‌ر هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم 41 ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی هه‌یه‌ واته‌ به‌ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمه‌وه‌  123 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ پێی یاسای ژماره‌ 3یساڵی 2009 له‌ به‌شی دووم مادده‌ی4 ئه‌ندامامنی ئه‌نجومه‌ن له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ 91 ئه‌ندام كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت ,پارێزگای سلێمانی له‌ 41 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ده‌بێته‌ 32 ئه‌ندام ,پارێزگای هه‌ولێریش له‌ 41 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ده‌بێت به‌ 30 ئه‌ندام هه‌رچی پارێزگای دهۆكیشه‌ كه‌ ئیستا 41 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌یه‌ ده‌بێته‌ 29 ئه‌ندام به‌ پێی یاسا نوێیه‌كه‌ له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم 32 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن كه‌م ده‌كات .
 
 بڕی ئه‌و پارانه‌ی ده‌درێته‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێكی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو
 ئه‌ندامامنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر یه‌كێكیان مانگای 1,500,000 یه‌ك ملێۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار موچه‌یان هه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌رمانگێك حكومه‌تی هه‌رێم 184 ێه‌د و هه‌شتاو چوار  ملیۆن دینار
 ده‌داته‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێكی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم.
 له‌ماوه‌ی سالێێكدا بڕی ئه‌و پاریه‌ی ده‌درێته‌ ئه‌ندامامنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم   2,214,000,000 دوو ملیارو دوو ێه‌دو چوارده‌ ملیۆن دیناره‌ ,له‌ماوه‌ی هه‌ر چوار ساڵدا كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچووی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 8,856,000,000 (هه‌شت ملیار و هه‌شت سه‌دو په‌نجاو شه‌ش ملیۆن دینار دراوه‌ به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ماوه‌ به‌سه‌رچووه‌كه‌ی  هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم.
 
 ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كارتۆنیانه‌ن
  نوسه‌ر و چاودێری سیاسی عه‌زیز ڕه‌ئوف پێی وایه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شوێنێكن بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌و موڵكی میلله‌ت و له‌و باریه‌وه‌ ده‌ڵێت"به‌ته‌سه‌وری من كه‌م وڵات شك ده‌به‌ین بارته‌قای ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ پاره‌ی به‌هه‌ده‌ر بڕوات و بڕێكی زۆری سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ به‌رپرسانی بێ ئیش و كار بێت. یه‌كێك له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه‌ پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌به‌ن بریتیه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ بێ ئیش و كار پاره‌یه‌كی كاش ده‌به‌ن و دار ناخه‌نه‌ سه‌ر به‌رد بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌زانین پارته‌كان له‌ پارێزگا جیاوازه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی پرسی پێ ناكه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌.
 
 ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ پێی وایه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان شوێنێكن بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌ حكومه‌ت و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" با ئێمه‌ بپرسین ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی(بۆنمونه‌) چی ده‌كات؟. ببێت یان نه‌ بێت سلێمانی چی لێ دێت؟ بێگومان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كارتۆنیانه‌ن كه‌ ته‌نها بۆ جوانكاری و به‌خشینی سیمایه‌كی قانونی به‌ حكومه‌ت دامه‌زراون یان دامه‌زرێندراون و پاره‌ی میلله‌ت ده‌به‌ن. ئه‌گینا ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ قانونیه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن نین و ده‌بوو ده‌رگاكانیان دابخه‌ن. به‌لام پێده‌چێت زۆرێك له‌و پۆستانه‌ هێنده‌ پاره‌ی تێدابێت كه‌ ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه‌ی بیری نه‌مێنێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌نگی خه‌ڵك چۆته‌ ئه‌و شوێنه‌.
 موچەی ئەندام ئەنجومەنێک بە شێوەیەکی باش تا نزیک تێکڕای داهاتی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە
 ئوسامه‌ گوڵپی چالاكه‌وانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێی وایه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نی ئێستا باشتره‌ له‌وه‌ی ده‌نگیان پێبدرێته‌وه‌ بۆ هه‌شت ساڵی تر هه‌روه‌ك چۆن ئیستا بۆماوه‌ی 8 ساڵه‌ یه‌كجار ده‌نگیان پێدراوه‌ئەنجومەنی پارێزگاکان, هاوکات لەگەڵ موچەی کۆڵێک لە ڕاویژکار و وەزیر, بارگرانییان بۆ بورجەی کوردستان دروست کردووە. بارگرانی بەو مانایەی کە داهات لە بواریکدا خەرج دەکرێت کە بەرهەمی نییە. بۆ نمونە, ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردویەتی شتیک نییە جگە لە بڕینی بەشێکی زۆر لە بودجەی هەرێم بۆ کۆمەلێکی لە ژمارە هاتوو بە شێوەیەک موچەیان ئەژمار ناکرێت. بەڵام لە هەمان کاتدا, زمارەی پرۆژەو بوجەکەی دیاریکراون. واتە ناهاوسەنگییەکی ئاشکرا لە نێوان موچەی ئەندامانی ئەنجومەن و پرۆژەکانی کە ئەنجامی ئەدات و کاری سەرەکی ئەنجومەنەکەیە بوونی هەیە. هەر ئەو بودجە بەکاربەرەی ئەنجومەنەکان خەرجی دەکەن, ئەکرێت هاوکات چەند فەرمانگەیەکی حکومەت پێکەوە بێ کەموکوڕی بەڕێوە ببات, بۆ نمونە خوێندنگاکان, کە بە پێچەوانەی ئەنجومەنە سڕکراوەکان, بەرهەمیان دەبێت و سود بە داهاتووی ئەم ولاتە دەگەیەنن.
  بۆیە لەو دۆخەی ئێستا هەڵوەشانەوەی ئەنجومەن باشترین کارە کە دەنگدەر داوای بکات, وەک لەوەی دەنگی بۆ بداتەوە بۆ ٨ ساڵی تر! خۆ گەر بێتو یاسا و دەسەڵاتەکانی بگۆرێت و جیاوازی موچەی ئەندام ئەنجومەنێک بە شێوەیەکی باش تا نزیک تێکڕای داهاتی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە, ئەوکا ئەکرێت تروسکاییەک لە ئاییندەی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ببینرێت, نەک هەر ئەوە, بەڵکو ئەمە پاڵنەرێک و هاوکارێکی باش ئەبێت بۆ کەمکردنەوەی دەسەلاتی ئەنجومەنی وەزیران لە ئاستی پارێزگاکاندا. ئەمە بێ ئەوەی باس لە بودجەی ئامادەکاری و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکەین کە ئەویش بۆ خۆی باسوخواسێکی تایبەتە.
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە