گرێبەستە30,000,000 $ سى ملیۆن دۆلاریەكەى د. زریان عوسمان و نیگەرانیەكانى تایەر هەورامى
Wednesday, 21/07/2010, 12:00
چەند مانگێك پێش كۆتایهاتنى پۆستەكەى و پاش ئەوەى دڵنیابوو لەوەى كە ناكرێتەوە بە وەزیر دكتۆر زریان عوسمان وەزیرى پێشوى تەندروستى بە بڕى زیاتر لە ( 30,000,000 )سى ملیۆن دۆلار گرێبەستێكى وەزارەتى تەندروستى ئیمزاكردووە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك بۆ كڕینى ئامێرو كەلوپەلى بواى تەندروستى ,ئەم گرێبەستە ئەگەر چى ئێمە نازانین خێرو سەدەقەكەى بۆ وەزیرى پێشو چەندە بووە بەڵام وەزیرى تازە وەك ئەوەى لە خێرو بێرەكەى بێبەش بوبێت یان بوبێتە جێبەجێكەرى گرێبەستەكانى وەزیرى پێشوو زۆر ناڕەحەتە ...
وەزیرى پێشو سەر بە كوتلەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ بوو وەزیرى ئێستاش سەر بە باڵى جەلالیەكانە,لەبەر ئەوە هەموو ئەو عەقدانەى كە دكتۆر زریان كردوویەتى هیچیان كۆمپانیاى نۆكان سودى لێنەبینیوە,ئەمەش ناڕەحەتى بۆ دكتۆر تایەر و كۆمپانیاى نۆكان دروست كردووە .یەكێك لەو كۆمپانیانە (گروپى كۆمپانیاكانى ئەلحورە)كە هەستاوە بە دابینكردنى ئامێرى پشكنین بۆ پرۆسەى هاوسەرگیرى ...
وەزیرى پێشوو لەماوەى 4 ساڵى كار كردنى خەریكى جێبەجێكارى كارەكانى محمد قادر خۆشاوى گەورە دزى جلالیەكان بوو كە بایی سەدان ملیار دینار گرێبەسى ڕەسمى و وەهمى ئیمزاكردبوو كە هیچ شتێكى بۆ دكتۆر زریان نەهێشتبووە ,دكتۆر زریانیش لە ئاخرو ئۆخرى تەمەنى وەزیری خۆیدا بای سەدان ملیار دینار گرێبەستى بۆ كڕینى مەواد ئامێرى بوارى پزیشكى ئیمزا كردووە كە تایەر هەورامى هیچى بۆ نەماوەتەوە تەنها جێبەجێكارى گرێبەستەكان نەبێت پێویستە لەسەرى تەواویان بكات ماوەتەوە بڵێن ئەى تایەر هەورامى لە ماوەى وەزیریدا گرێبەستەكانى باى چەند ملیار دینار مسۆگەر دەكات بۆ كۆمپانیكانى سەر بە جەلالى پێتان دەڵین ئەگەر پێویست بكات هەموو ئەو زانیاریانەتان دەخەینە بەردەست كە لە سەرچاوەیەكى نێو وەزارەتى تەندروستى بەردەستمان كەووتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست