کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندكاران لەسوتاندنى سیمبۆلەكانەوە بەرەو سوتاندنى كۆشك و ڤێلاكانى حیزب بەڕێكەون.

Tuesday, 20/04/2010, 12:00


بانگەوازێك بۆ گشت خوێنكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان و ئامادەییەكان
نوسەر و ڕۆشنبیر ئاسۆ جەبار دەڵێت:
لەم پارچە خاكەدا لە نێوان هاووڵاتیان و دەستەڵاتدا شتێك لە ئارادا نەماوە بەناوى پەیوەندى و متمانەو دڵنیایى,دەستەڵاتى كورد لەسەرۆك كۆمارەوە بۆ سەرۆكى هەرێم و لەوێوە بۆ سەرۆكى حكومەت و جێگرەكەى و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران,دەستەڵاتێكى بێئاگاو كەمتەرخەم و بێباكن بەرامبەر هاوڵاتیان و داواكارىو پێشنیارو ڕەخنەو بۆچوونەكانیان. *

منیش دەڵیم:
ئەگەر كەسانێك ئەمڕۆ دەنگمان نەبیستێت ئەوا سبەى زەربەى دەستمان دەبینێت!!!!!


وەك ئەوەى پارساڵ لە هەڵەبجە بینیمان ئەنجامى ئەوە بوو كە دەستەڵاتى كوردى گوێى بۆ گەنجان و نەوەى نوێى هەڵەبجە نەدەگرت,ئەوەش بوویە هۆى ئەوەى زەربەى دەستى ئەو گەنجانە بخوات!!!
نەوەى نوێى هەڵەبجە لە هەڵمەتێكى بێ وێنەو مەردایەتیدا توانیان لە بەهارى پار گڕبەربدەنە یەكێك لە سیمبولەكانى حیزب و دەستەڵاتى كوردى,ئەو شوێنەى كە حیزبى كوردى,وەك پەناگایەك بۆ دزى و وەك وەرەقى قومار ساڵانە بەكارى دەهێنا.سوتاندنى ئەو شوێنە لەلایەن گەنجان هەڵەبجە لەبەر ئەوە نەبوو كە گەنجانى هەڵەبجە ڕقیان لە شەهیدەكانى خۆیانە(وەك ئەوەى هەندێك لەپیاوە ناشیرینەكانى حیزب لەدواى ئەو كارەوە تەفسیریان بۆ دەكرد).ئەوەش بەبەڵگەى ئەوەى چەندین گەنج و منداڵى هەڵەبجە وێنەى شەهیدەكانیان هەڵدەگرتەوەو دەیانبردەوە بۆ ماڵەوە.لێرەدا دەمەوێت ئەوە بەگشت خەڵكى كوردستان بڵێم تەنانەت لەو ڕۆژەشدا گەنجانى هەڵەبجە یەكەم جار پەلامارى سەیارەو مۆنیكاى بەرپرسەكانىدا بۆ ئەوەى بیانسووتێنێت,بەڵام ئەو هێزە دڕندەیەى كە پارێزەرى مۆنیكاى بەرپرسەكان بوو نەیان هێشت گەنجان دەستیان بگاتە مۆنیكاو سەیارەى بەرپرسەكان,ئەوەبوو بە پەلەفرتە سەیارەكانیان بۆ دەركردن,تەنها سەیارەیەكیان بۆ دەرنەچوو ,ئەو سەیارەش شووشەیان پێوە نەهێڵا ,پێش ئەوەى بەردێك بدەن لە یادگارى هەڵەبجە سەدان بەردیان دا لە سەیارەى ئەو بەرپرسە.

لەبەر ئەوەى لە هەڵەبجەى شەهید باڵەخانەو ڤیلاى بەرپرسە گەندەڵەكانى كوردستان بوونى نییە,ئەوا داوا لە گشت خوێنكاران و گەنجانى شارەكانى هەولێرو سلێمانى دەكەم بەڕێكەون بەرەو سوتاندنى ڤێلاو كۆشك و ماڵى مەسئولە گەندەڵەكانى كورستان,ئەوانەى ڕۆژانە سەدان حیكایەتى گەندەڵىو دزى و بێناموسیان هەیە و باسیان دەكرێت ,تا كەى؟تا كەى؟دڵنیا بن ئەمانە بەهیچ عاقڵ نابن,تا ڤێلاكانیان ئاگر تێبەرنەدەى!,ئەمانە بەهیچ خەبەریان نابێتەوە لایەك بەلاى خەڵكى داماوەوە ناكەنەوە,تا نەڕۆیتە سەر ماڵەكانیان لە باوەشى سۆزانیەكان دەریان نەهێنى!!
هیچ ڕیگەیەك نەماوەتەوە تا بگیرێتەبەر تەنها یەك ڕێگا هەیە كە بەبڕواى من دواهەمین چارەسەرە!ئەویش ئەوەیە كە پەلامارى ماڵە مەسئولەكانى شارى هەولێر و سلێمانى بدەین,ئەو مەسئولانەى كە ڤێلایان هەیە ئەوانەى باڵەخانەى چەند نهۆمیان هەیە,ئەوانەى سەدان دۆنم زەویان لەسەر خۆیان تاپۆ كردووە.ئەوانەى سوكایەتى بە خەڵك دەكەن,كاتێك ڕۆژانە دەڕۆیتە بەردەم دائیرەكانیان ,گەر ئەتانەوێت بۆ ئیمزایەكى دامەزراندن چەند مانگێك چاوەڕوانى نەكەن ,بڕۆن ماڵى مودیرعامەكە بسوتێنە,گەر حەقى خۆتانە پارچە زەویەك وەربگرن و پێتان نادەن,بڕۆنە سەر ماڵى سەرۆكى شارەوانى و خانوو و سەیارەكەى بسوتێنە,ئەگەر ئەتانەوێت مووچەى مانگانەتان زیاد بكات و وەزیرەكانتان بۆتان زیاد ناكەن هەر كەسەر سەر بە چ وەزارەتێكە با بڕوات پەلامارى ماڵى وەزیرەكەى بدات بابڕوات ,مۆنیكاى وەزیرەكەى بسوتێنێت,ئەگەر ئەتانەوێت چیتر پارەو سەروەت و سامانى ئێوە ڕەوانەى بانقەكانى ئەورووپا نەكرێت ئەوا ڕاپەڕنێك بەرپا بكەن.
هەرچى سەروەت و سامانى ئەم میللەتە هەیە لە لایەن بەرپرسەكانى ووڵاتەوە ڕەوانەى بانقەكانى ئەورووپا دەكرێت.با ئێمەش وەك گەنجەكانى پاریس نیوەى سلێمانى و هەولێر بسوتێننین,چونكە ئەو نیوەیەى هەولێر و سلێمانى كەمن دەڵێم بسوتێنرێت ماڵ و موڵكى چەند كەسێكن كە بە پەنجەكانى دەست دەژمێردرێن بەدزى كردن لە میلەت دەستیان كەوتووە,دڵنیابن ئەو كاتە بەرپرسەكانى كورد عاقڵ دەبن,لە ترسى گیانى خۆیان هەرچى سەروەت و سامانى ئەم میللەتە هەیە كە بردویانەتە دەرەوە لە ترسانا یان دەیهێننەووە یان خۆشیان وەك ئاش بەتاڵ و جاش بەتاڵەكەى جاران سەرى سەر شۆڕیان هەڵدەگرن و دەڕۆن بۆ دەرەوەى ووڵات,ئەو كاتەش گەنجە دەركراوەكانى كوردستانیان لێهان دەدەین تا لەوێش نەتوانن سود لەو گەڕەكە ماڵ و ئەو سۆپەرماركێتانەى كە بەخوێن و ئێسقانى ئێمە دروستیان كردوو نەتوانن بە ئاسوودەى تیایدا بحەسێنەوە لە دەرەوەش ڕۆژانە ڕۆڵە دەركراوەكانى كوردستان بڕۆنە سەر ماڵ و ڤێلاو سۆپەرماركێت و باڵەخانەكانیان و دورگەكانیان و كارگەى سەیارەكانیان كە لە ووڵاتانى ئەورووپا هەیانە.

ساڵى 1968 لە فەرەنساو لە زانكۆى سۆربۆن ,خوێنكاران دەستیان دایە شوڕش كردن دژى حومكڕانانى ئەو سەردەمەى فەرەنسا,ئەوەبوو شۆڕشەكەى خوێنكارانى زانكۆى سوربۆن تەشەنەى كردوو گشت توێژەكانى كۆمەڵگاى فرنسا هاتنە پاڵ خوێنكاران ,هەموویان پێكەوە توانیان كۆتایى بە حكومەتى گەندەڵ و نادیموكراسى دیگۆڵ بهێنن.
بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا زانكۆكانى ئێمە و خوێنكارەكانى بۆچى بێدەنگن؟لەچى بێدەنگن؟هەست بەو مەترسیە ناكەن كە چاوەڕوانیانە لە ئایندەدا؟گەندەڵى و دزى بەرپرسەكان نابینن؟ئەوە نابین ڕۆژانە ملیۆنەها دۆلار بەبەرچاویانەوە دەبرێتە دەرەوەى كوردستان بۆ زیادكردنى حسابانى بانقەكانى بەرپرسان؟یاخود شعوریان نەماوەو لە پیاوەتى كوتوون و غیرەتیان نەماوە؟گەنجانى فرنساى 68 هەمان موعاناتى گەنجانى ئێستاى كوردستانیان هەبوو,كەچى ئەوان هەستان بەشۆڕش كرد,بەڵام گەنجان و خوێنكارانى زانكۆكانى ئێمە دەستەوسان لێى دانیشتوون؟ئەى ئەوانەى ئێستا لەناو زانكۆكانى كوردستاندا, هەست بەچى دەكەن وخۆتان بەچى دەزانن كاتێك ڕۆژانە لەلایەن دەستەڵاتەوە ئەتك دەكرێن ؟ئێوە و پیرەمێردو پیرە ژنێكى نەخوێندەوارى گوندەكان جیاوازیتان چیە كاتێك ئێوەش وەك ئەوان پاڵتان داوەتەوە؟ئێوە بۆ دەستەوسان داماوون ,بۆ بیر لە سوتاندنى ڤێلاو باڵەخانەى بەرپرسە گەندەڵەكان ناكەنەوە؟دڵنیابن دەستەڵات لەرزۆك بووەو وەك بیى ناو ئاو لە خوێندكار و گەنجان دەترسێت,بەڵام میللەت و خوێندكاران غیرەتیان نەماوە,وەرن با لە ڕۆژێكدا هەموومان پێكەوە پەلامارى باڵەخانەو ڤێلا و ماڵى ئەو مەسئولەنە بدەین كە بەرپرسن لە دزى و گەندەڵى ووڵات,پەلامارى گردەكانى سلێمانى و ماڵى ئەو ئەندام مەكتەب سیاسى و سەركرداییەكانى یەكێتى بدەین ,ئەوانەى بەپارەى دزى باڵەخانە و ڤێلاو كۆمپانیایان درووست كردووە لە سلێمانىدا,پەلامارى ڤێلاكانى نێوان مەسیف و هەولێر بدەین كە خاوەنەكانیان بەپارەى دزى دروستیان كردووە,پەلامارى ڤێلاى 800دەفتەر دۆلاریەكانى هەولێر بدەین؟با هەموو بڕیار بدەین لە ڕۆژیكدا پێكەوە لەسەرتاسەرى كوردستان ڕاپەڕین بكەین دژى ئەم دزو گەندەڵانەى غەدرستان .
بەڕێكەون ئەى نەوەى نوێ
بەڕێكەون لەسوتاندنى سیمبولەكانى حیزبەوە بەرەو سوتاندنى ڤێلاو باڵەخانەكانى حیزب.هەموومان دەزانین لەساڵى 91 هاتنەوە خاوەنى چى بوون و ئێستاش خاوەنى چین؟
ئەى گەنجان و خوێنكارانى هەولێرو سلێمانى ڕاپەڕن, ڕۆڵەكانى هەڵەبجە تەنها سیمبول و ڕەمزێكى حیزبى لەشارەكەیاندا هەبوو سوتاندیان و بەسوتاندنەكەى حەیاو شەرەفى دەستەڵاتە دزو دیكتاتۆرەكەى كوردستانیان برد.ئێوەش ئەگەر پەلامارى ماڵە دزو بەرپرسە گەندەڵەكانى ناو دەستەڵاتى كوردى بدەین و ئەوەى كە لەسلێمانى و هەلێر دروستیانكردووەو هەیان بسوتێنرێت وەك مەزارەكەى هەڵەبجە بكرێتە قەقنەس ئەو كاتە هەموو دوونیا تێدەگات حوكمڕانەكانى كورد كێن و خەریكى چین؟


ئەم پارچە هۆنراوەی پەشێوى شاعیرتان وەبیر دێنمەوە بۆ ئەوەى بزانن ئەوانە كێن كە من داواتان لێدەكەم كە ماڵ و سەروەت و سامانەكانیان بسوتێنن.
باكەس ڕەخنەیان لێنەگرێت
لەم نیشتمانە چارە ڕەشەدا
چیتانهێشت دابەشى نەكەن
وەكو ڕەزى خۆتان
هەر بەشەهیدان سەرمان بڵندبوو
ئەوانیشتان كرد بە پەزى خۆتان
ناوێرم قەڵەمێك هەڵگرم
ناوێرم كراسێك لەبەر بكەم
ڕووتان ڕەشبێت
خۆ ڕەنگەكانیشتان بەشكرد
بڵێین خوێنكار یان قوتابى
بڵێین ژن یان ئافرەت
ڕووتان ڕەش بێ
تا ووشەى ناو فەرهەنگەكانیشتان بەشكرد
دوو كەنارى زێى جاویدانى
خانى و حاجى قادرتان بەشكرد
خاك و ئاو ئاگرتان بەش كرد
كوا چیتا هێشت؟
كوا كێتان هێشت؟
بگرە
قەحبەو دزو ڕێگریشتان بەشكرد!
وەك زرتەگى گاكوژ بەدەست
شاربەشار گوند بەگوند گەڕٍان
لە هەر ماڵێك
ئاگردانێكێكتان كرد بەدوو!
خەڵك مێژوویەكى هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
گشت دوونیایەك سەركردەى لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە.
بەشێك لە قەسیدەى برا كوژى عبدڵا پەشێو

هەڵەبجەى شەهید
..............................................................
تیبینى ئەم ووتارەم لە 6-10-2007 بلاو كردووەتەوە بە بیویستى دەزانم جاریكیتر بلاوى بكەمەوە بەلككو بەهۆى خۆپیشاندانى خوینكارانەوە سلیمانى و هەولیر لە مالە مەسئولەكان پاك بكرێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە