شارى مۆسیقارە سپیەكان : كلتورى شاخ و بیابان
Saturday, 31/01/2009, 12:00
دوو كلتورى مەرگ دۆستن
پانتاى مەرگ لە ڕۆمانى ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان
بۆ ئەوەى باس لەو سەرزەمین و پانتاییە فراوانەى مەرگ بكەین كە لەڕۆمانەەكدا ئاماژەى پێدراوە پێویستە بگەڕێنەوە بۆ لاپەڕەى 334كە لە زمانى سامیرى بابلیەوە كە ئاماژە دەكات بۆ چیرۆكى بەدیل گرتنى ئێرانیەك بەم شێوەیە باسى دەكات "ڕۆژێكیان چاوەڕوانى هێرشى ئێرانیەكانمان دەكرد لەو هێرشەدا سەربازێكى ئێرانیمان بەدیل گرت ،بەدەمدا پاڵمان خست بە جۆرێك وەك یەكێك چوارمێخەى بكەن دەست و قاچمان بەستەوە ،بەجۆرێك ئەگەرلە ئاسمانەوە ڕا تەماشاى ئەو پیاوەت بكردا یە وەك زەربێكى بچكۆلانە لەسەر زەوى دەتبینى "ئەگەر بەووردى لەم چەند دێڕە ورد ببینەوە و لێكیبدەینەوە بەتەواوى هەموو ئەو فەزا توندوو تیژوو كوشتن و بڕین و پانتاى مەرگە بەرجەستە ئەكات، هێنانى ووشەى زەربێكى بچكۆلانە لەسەر زەوى ماناى ئەوەیە كە ژیان لەو بەشەى سەر زەوى سفرە و مەرگ و پانتاى مەرگ بوارى ژیانى نەهێشتووەتەوە ،سەر زەمینێكە كە مەرگ ڕۆژانە بەرۆكى مرۆڤەكانى دەگرێت ،ئەم تێڕوانیینەش پڕ بە پێستى خاك و ووڵاتى عێراقە لەسەردەمى بەعس و ئەو كاتەى شەڕى عێراق و ئێران .
هەر لە ڕێگاى دەستەواژەى "گەر لە ئاسمانەوە ڕا سەیرى بكەى"ماناى وایە ئاسمانیش ناڕەزایە لەوەى كە لەو هەرێمەدا ڕوودەدات .ئاسمان و خوداش ڕازینین و بێزارن لە كوشتنى مرۆڤەكان ،واتە ئەوەى ڕودەدات خودا كارێكى بەسەریەوە نییە و بەشدا نییە لەو كارەساتانەدا ،ڕازیش نییە هیچ گروپێك بەناوى ئەو خودى خواوە شەرعیەت بداتە كارەناڕەواكانى و كوشتن بڕینەكانى ،لێرەوە بەختیار ئەیەوێت بڵێت بە هەموو ئەوانەى بە درێژاى ئەم دەیان ساڵە خودایان دەهێنایە ناو مەسەلەكانەوە و خۆیان لە پاڵى خودادا حساب دەكرد و شەڕیان دەكرد و مرۆڤیان دەكوشت هەڵەیەكیان كردووە و ناویان لێناوە لەبەر ڕەزامەندى خودا ،خودا گەر خۆى ڕازی نەبێت ناوى بهێنرێت لەو كارەساتانەى كە مرۆڤەكان خاوەنین ئەوا ڕازیش نابێت بەناوى ئەوەى مرۆڤایەتى لەناو بەریت و كۆتایى بە ژیان بهێنیت .
ئەمەى لەسەرەوە باسمان كرد بۆ دیاریكردنى ئەو جوگرافیا مەرگاویەبوو كە عێراقى ناوە،ئێستا بابزانین جۆرى چیرۆكى مەرگەكان و پانتایەكانى مەرگ چۆن چۆنییە لەناو بەشە جیاجیاكانى عێراق و لەسەردەمە جیاجیاكاندا.
ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان بە شێوەیەكى زۆر جوان توانیوێتى واقیعى ترژیدیاى كۆمەڵگایەكمان بۆ بخاتەوە بەرچاو .
ئەگە رسەرنج بدەین بە درێژاى ئەو ڕۆمانە تەناها یەك جار باسى لەدایك بوونى كردووە ئەویش لەدایك بونى پاڵەوانى ڕۆمانەكەیە كە جەلادەتى كۆترە .ئەم باسى لەدایك بوونەش هاوڕێیە بە مەرگى مرۆڤێك كە دایكى جەلادەتە،چیرۆكە جیاجیاكانى مەرگ و سەرزەمین و پانتایەكانى مەرگ ،چیرۆكى مەرگى مۆسیقارێكى پیر وەك سەرەتاى دەستپێكردنى چیرۆكە مەرگاویەكەیە ،مەرگى هاوڕێكانى جەلادەت لە ڕوداوێكى سەیارەداو مەرگى مامۆستاكەى ئیسحاقى لێوزێڕین و سەرهەنگ باسى مەرگى هەموو ئەوانەى لەبیابانەكان بە زیندووە ژێرخاك دەنرێن پاشان كوشتنى شیعەكانى جنووب و شەڕى ناوخۆى كوردەكان لە باكورو كوشتنى بابلى و دەیان و سەدان حیكایەتى ترى كوشتن لە ناو ئەم ڕۆمانەدا دەبیسترێت و دەبینرێت.
لێكچونەكانى دوو زەمەن لە ڕۆمانىشارى مۆسیقارەسپیەكان.
ئەم ڕۆمانە ئەو فەزا مەرگاویەمان بەشێوەیەك پیشان دەدات ئەوانەشى ڕزگاریان دەبێت و لە لێوارەكانى مەرگ دێنەوە بۆناو ژیان ئەركێكى گەورەترو گرانتریان دەكەوێتە سەر شان كە ئەویش تۆماركردن و گێڕانەوە و پاراستنى حیكایەتىمەرگى ئەوانیە كە نەگڕانەوە لەسەفەرەكانى مەرگ"،كارەكتەرەكانى ئەم ڕۆمانە پاڵەوان نین لەبەر ئەوەى لە سەفەرەكانى مەرگ گەڕاونەتەوە بەڵكو پاڵەوانن لە ئەوەى بوونەتە گێڕەرەوە و پارێزەى حیكایەتى مەرگى مرۆڤەكانیتر.."
هەموو پاڵەوانەكانى ئەم ڕۆرمانە بەشێوەیەك لە شێوەكان لە لێوارى مەرگ گەڕاونەتەوە و دەستێكى قەدەر ڕزگارى كردوون .جەلادەتى كۆتر بۆخۆى سێ جار لە مەرگ گەڕاوەتەوە بۆیە سیفاتى قەقنەزى پێداوە،بابلى هەتا دەسەڵاتى هەیە مەرگ دروست دەكات دواجا هەر خۆشى تا لێوارى مەرگ دەڕوات و ڕزگارى نابێت ،دالیاى سیراجەدین لەسەر خۆش ویستنى كوڕێكى عەرەب ،كلتورى دواكەوتوى و عەقڵیەتى سیاسى ناتەندروستى براكانى هەوڵى كوشتنى دەدەن ،بەڵام ئەمیش دەشتێكى قەدەر ڕزگارى دەكات.
،هەریەك لە مووساى بابەك و مستەفاى شەونم و جەلیلى باران ........ئەمانە هەموویان مەرگیان بینیوە ،دواتر بووتەنە وە بەپاسەوان جوانى ،گشت ئەندامانى دادگایكردنى سامرى بابلى هەموویان تا لێواىر مەرگ ڕۆشتون ،دواتر هەندێكیان دەستیان لەمەرگى سامیرى بابلیدا دەبێت و هەندێكیتریان لە پێناوى ژیانى بابلیدا هەوڵ دەدەن...
فەزاى مەرگ لەو ڕۆمانەدا هێندە پەرەى سەندبوو تا ئەو ڕادەیەش هونەریش وەك ڕێگیەك بووە بەرەو مردن ،هەموو مۆسیقارەكانى بەلەمى بەفر خودى محمەدى فیردەوسیش باوەڕیان وابووە "هونەر زیاتر ڕێگایەكە بەرەو مردن،ئەوەى ئەوان دەستیان داوەتێ واتە هونەر كردن ،پاشەڕۆژەكەى بەمەرگى خۆیان كۆتایى دێت چونكە دەسەڵات و پاشاكانى هەرگیز هونەرى ڕاستەقینەیان پێ باش نییە بۆیە دەبینن لەم ڕووەوە ئەوانەى وا بزانن هونەر دەكەن هیچ كەس كاریى پێیانەوە ننیە،لەبەرە ئەوەى هونەرى ڕاستەقیینە یانى بەخشینەوەى ژیان بە مرۆڤەكان،بەڵام سەردەمى ژیانى گروپى بەلەمى بەفر سەردەمى هەڕاج كردنى ژیان و لێسەندنەوەى ژیان بووە لە مرۆڤەكان ،ئەمەش لێكدژیەك لە نێوان واقیعى دەرەوە كە دەیەوێت كۆتایى بە ژیانى مرۆڤەكان بێنێت و لەگەڵ خەیاڵى ئەندامانى گروپى بەلەمى بەفر كە دەیانەوێت ژیان و خۆش لە ڕێگەى هونەرەوە بگەڕێنەوە بۆ مرۆڤەكان،لەوەها واقیعێكدا هەوڵى ئەو گروپە بە تواندەنەوەو لەناوچوونى خۆیان كۆتایى پێدێت،بۆیە دەبینین بەختیار جوانترین دەستەواژە ى بەكار هێناوە ئەویش (بەلەمى بەفر)هەموومان دەزانین بەلەم بۆ پەڕینەوە و ڕزگار بوونى مرۆڤە لە ئاو بەڵام ئەگەر بەلەمى ڕزگارى مرۆڤەكانى ووڵاتى ئێمە لە ئاو دروست كرابێت ماناى چى دەگەیەنێت ؟.
ئەگەر زۆر بە دوورى لەم ڕۆمانە بڕوانین ،ئەوە بەدى دەكەین كە ڕووداو كارەساتەكانى ناو ئەم ڕۆمانە لەسەردەم و شوێنێكى دیارى كراودا گیریان نەخواردووە ،شارىمۆسیقارە سپیەكان تەنها باس لە باشورى عێراق ناكات باس لە سەردەمى بەعس ناكات كە ژیان چەند ناشیرین كراوە و مرۆڤایەتى چۆن بێ ڕێزكراوە بەڵكو هێلێكى درێژو تراژیدیاى لە كۆتایى شەستەكانەوە دەست پێدەكات كە سەرەتاى سەردمى دەسەڵات گرتنە دەستى بەعسیەكانە بۆ نیوەى دووە مى نەوەدەكان كە سەردەمى هەیمەنەى دەسەڵاتى هێزە كوردیەكانە .
لەم بەراودكاریەوە ئەمەوێت ئەوەتان بۆ ڕوون بكەمەوە كەلەگەڵ باسكردنى هەر ناشیرینى و مرۆڤ كوشتنێك لەسەر دەستى بەعسیەكان لە باشور بە هەمان شێوە باس لە كوشتن و ئەو بێحورمەتیانەش دەكات كەلەسەردەستى هێزە كوردیەكان ئەنجام دراوە ،بەختیار هەرگیز بیر لەوەناكاتەوە ئاخۆ ئەوانە كێن سوكایەتى بەمرۆڤەكان دەكەن .بەخیار پێمان ناڵێت پرۆسەى ئەنفال تەنها مۆرى ناوچەوانى عەرەب زمانەكانە .
لە لاپەڕەى321 دواى ڕزگاربوونى جەلادەتى كۆتر لەدەستى هێزە كوردیە بەشەر هاتووەكانى ئەو سەردەمى كوردستان لێى دەپرسن كی َواى لێكردووى ؟لە وەڵامدا دەڵێت "گرنگ نییە كێ واى لێكردوم گرنگ ئەوەیە مرۆڤ هەیە وا لە مرۆڤ دەكات ،ئەوە گرنگ نییە .....لەوە بترازێت هیچ شتێكیتر گرنگ نییە ،كەى گرنگە ئەوەى واى لێكردووم ،كوردە یان عەرەبە ،ئیسلامییە یان كۆمەنیستە ،دیموكراتە یان ناسیۆنالیستە ،عەشائیرە یان نوێخوازە ئەوە گرنگە دواجار مرۆڤێك هەیە وا لە مرۆڤەكانیتر دەكات" .
ئەمەش ئەو جیهانبیینیەكە بەختیار لێوەى دەڕوانیەتە كارەسات و ڕووداوەكان ئەو بەلایەوە ئەوە كارەساتە مرۆڤەكان ژیانى مرۆڤەكانیتر بشێوێنن ،ئەو پێمان دەڵێت ئەوانەى ئەمڕۆ ووڵات وێران دەكەن شەڕى كورد كوژى دەكەن هەر هەمان كوشتن دەكەن كە عەرەبەكان پێمانى دەكەن هەر هەمان كوشتنە كە فارس و توركەكان پێمانى دەكەن..
ئێستا هەول َدەدەم ئەو كارەسات و ڕووداوانەى كەلەسەر دەستى بەعس بەرهەم هاتوون و لە ڕۆمانەكەدا ئیشارەتیان پێدراوە .لەهەمان كاتدا لەبەرامبەر ئەمەدا ڕووداو كارەساتیتر ناشرینترمان پێشاندەدات لەسەر دەمى دەسەڵاتى هێزە كوردیەكاندا.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست