كوشتنى سەردەست عوسمان و ,پارستن چۆن ئیش بۆ ناشیرینكردنى كۆسرەت ڕەسوڵ دەكات
Thursday, 06/05/2010, 12:00
لە پاش ئەوەى كە كۆسرەت ڕەسوڵ بەهۆى وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى حكومەت بوو بە كەسێكى دیارى هەولێر لە هەوڵى ئەوەدابوو كە پەل بهاوێت بۆ ناوچەكانى بادینان,بەڵام شەڕى ناوخۆ ئەو دەرفەتەى پێنە ئەو كارە بكات ,لە دواى شەڕى ناوخۆش لەكاتى هاتنەوەى یەكێتى بۆ شارى هەولێرو بەدەمەوە هاتنى ئەو هەموو خەڵكە بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ ترسێكى گەورە خستە دڵى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى,بۆیە بەڕێكەوتن لە گەڵ تاڵەبانى پلانى تێكشكاندنى كۆسرەت ڕەسوڵیان داڕشت,بەڵام لەو پلانەدا نەوشیروان مستەفا گەورەترین كۆسپ بوو بۆ جێبەجێكردنى ئەو پلانە هاوبەشەى تاڵەبانى و بەرزانى هەربۆیە پێش كۆسرەت پەلامارى نەوشیروان مستەفایان دا ئەوەى كە تاڵەبانى و كوتلەكەى و جەماعەتەكەى دەیانكرد بەرامبەر نەوشیروان هاوڕێكانى جێبەجێكردنى خاڵ بەخاڵى هەموو ئەو داواكاریانە بوون كە بنەماڵەى بەرزانى و خودى مەسعود لەسەر مام جەلالیان كردبووە مەرج ,بەڵام ئەوەى نەوشیروان مستەفا كردى ریسكەى لێكردنەوە بە خورى چونكە نەوشیروان مستەفا بەهۆى ئەو پێگە فراوانەى كە هەیبوو لە سلێمانى و ناوچەكەدا.
لەپاش ئەوە نەیانتوانى سەركەوتن لە هەنگاوى یەكەمدا بەدەست بهێنن هەنگاوى دووەمیان نا سەرەى كۆسرەت ڕەسوڵ هات كە مەبەستە سەرەكیەكەى بنەماڵەى بەرزانى بوو ئەوەش پاش ئەوەى لە ڕێگەى جەلال تاڵەبانیەوە كوۆسرەت نەوشیروانیان دا بە گژى یەكداو نێوانیانى ئاڵۆز كرد بۆ ئەوەى دڵنیابن كە نەوشیروان بێدەنگ دەبێت لەبەرامبەر تێكشكاندنى كۆسرەت ڕەسوڵ.
پیلانى تاڵەبانى و بەرزانى لە دژى كۆسرەت ڕەسوڵ جیازازبوو لەو پلانەى كە دژى نوشیروان مستەفا داڕێژرابوو پلانەكەى تاڵەبانى و بەرزانى دژ بە كۆسرەت بە پێدانى پۆستى جێگرى مەسعود بەرزانى دەستى پێكرد ئەوەش وەك شكاندنى كەسایەتى كۆسرەت ڕەسوڵ حسابدەكرا ,چونكە جێگیر لە فەرهەنگى سیاسى ئیدارى و دەسەڵاتى حكومەت و حیزبى كوریدا واتە بەردەست و سەر كرز و بێدەسەڵات ,ماناى بچوكى و بێئەهمێتى ماناى شكاندنى هەیبەت و كەسایەتى ,ئیتر نازانرێت كۆسرەت ڕەسوڵ چۆن جێگیرى مەسعود بەرزانى قبوڵكرد,قبوڵكردنى ئەو پۆستە یەكەم ئامانجى كەم بایەخكردنى كۆسرەت ڕەسوڵ بوو لەبەرچاوى هەولێریەكان بۆ ئەوەى پێیان بڵێت ئەو كۆسرەتەى ئێوە شوێنى كەوتوون و جێگەى ئومێدى ئێوەیە ئەوەتانێ جێگرێكى دەست و پێ بەستراوەیە لەبەردەستى مندا و هیچى پێناكرێت ئیتر چ ئومێدێكتان پێى هەیە ؟
هەوڵێكیترى تێكشاندنى كۆسرەت بڵاو كردنەوەى دەنگۆى ئەوەى كە مەسعود بەرزانى كۆسرەت ڕەسوڵ وەك جێگیرى خۆى قبوڵناكات ئەم قسەیەش كە تائێستا بەرجەستەكراوە زەربەیەكترى تاڵەبانى و بەرزانى بوو لە كۆسرەت ڕەسوڵ .
وەك وەڵام دانەوەیەك كۆسرەت ڕەسوڵ هەوڵى ئەوەى دا كە پارتى لە حكومەت وەدەربنێ و یەكێتى و ئۆپۆزسۆن حكومەت تەشكیل بكەن ئەم كارە خەریكبوو بڕواتە بوارى جێبەجێكردنەوە بەڵام جەلال تاڵەبانى ئامادە نەبوو ئەو كارە بكات ئەمەش وەك وەفایەك بۆ بنەماڵەى بەرزانى بۆیە لەدواى ئەو هەوڵەى كۆسرەت ڕەسوڵ پارتى و پارستن زۆر بە چڕى كار لەسەر تێكشكاندنى كۆسرەت ڕەسوڵ دەكەن.
بڵاوكردنەوەى بابەتێك بەناو نیشانى (سەردەمى تێكشكاندنى كۆسرەت ڕەسول َدەستى پێكرد)بەناوى سەردەشت عوسمانەوە كە هەموو بابەتەكە قسە لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ و تێكشكاندنى دەكات ,فڕاندنى 2ڕۆژ دواى بڵاو كردنەوەى وتارەكە و پاشان كوشتنى هەموو ئەو فرت و فیڵ و چاو بەستانەیە كە پارستنى پارتى دەیكات لە پێناوى ناشیرنكردنى كۆسرەت ڕەسوڵ ,ئەو حیزبەى سەدان خەڵكى زاخۆى كردە قوربانى لە تەقینەوەیەكدا لە ساڵەكانى نەوەدا تەنها لە پێناوى ناشیرینكردنى كۆسرەت ڕەسوڵ ئیتر زۆر ئاساییە ئێستاش دەیان وتار بەناوى ڕۆژنامەنوسێكەوە لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ بنوسێت و بڵاوى بكاتەوە و پاشان هەرخۆشى بیانفڕێنێت و بیانكوژێت.
ئاشكرا بوونى پلانێكى نوێى پاراستنى پارتى لە پاش ئاشكرابوونى ئەو باندەى كە لە كوشتنى سۆرانى مامە حەمە و هەوڵى تیرۆركردنى ئەحمەد میرە دەستیان هەبوو هەروەها پاراستنى پارتى بیرى لەوە كردوە كە ئەگەر لەدواى بڵاو كردنەوەى هەر هەواڵیك و نوسینێك لەسەر پارتى بنەماڵەى بەرزانى ئەو نوسەرو یان ئەو ڕۆژنامەنووسە تیرۆر بكات ئەوا یەكسەر دەبیتە ماڵ لەسەرى و هەمووان دەستى تاوانى بۆ درێژ دەكەن بۆیە ئێستا پارستنى پارتى كار لەسەر ئەوە دەكات كە ئەو ڕۆژنامەنووس و نوسەرانەى لەدژى بنەماڵەى بەرزانى دەنوسن كاتیك تیرۆریان بكات كە ئەگەر وتارێكى توند یان ڕەخنەیەكیان لە بەرپرسێكى یەكێتى گرت ئەوكاتە هەوڵى تیرۆركردنیان بدات چونكە بەو هۆیەوە ئەو نەزرەیە لەسەر ئەو لادەچێت و دەكەوێـە سەر ئەو كەسەى كە ئەو وتارە توندەى لەسەر نوسراوە.
كوشتنى سەردەشت عوسمان هیچ پەیوەندیەكى بەو وتارەوە نییە كە كوردستان پۆست دایناوە بەناوى ئەوەوە و لە كاتى داخل بوون بە سایتى كوردستان پۆست بەو وتارە دەست پێدەكات, چونكە ئەو وتارە لە لایەن خێڵان بەختیاروە نوسراوە لە ڕۆژى 3-5-2010 بڵاو كراوەتەوە من بە سەیفكراوى لەلامە و خەزنم كردووە لەلاى خۆم كە نوسەرى بابەتەكە خێڵان بەختیارە نەك سەردەشت عوسمان بۆیە بەڕواى من ئەوەى كە ئێستا ئەو وتارە كراوەتە ناوى سەردەشت عوسمان هەوڵێكى پارستنى پارتیە و سایتى كوردستان پۆستیش كەوتە ئەو هەڵەیەوە.داخڵ بوونى كوردستانپۆست بە نوسنێك لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ و كە كراوە بەناو سەردەشت عوسمانى تیرۆركراو كارێكى هەڵەیە كە نەدەبوو بەسەر كوردستان پۆستدا تێبپەڕیبایە ,ئەوەى جێگەى داخە ئەم كارەى پارستنى پارتى بە كوردستان پۆست كرا كە ئەویش دروست بوونى ئەو گومانەى كە سەردەشت عوسمان بەهۆى ئەو وتارەوە تیرۆر كراوە كە لەڕاستیدا وا نییە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست