کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبجەییەكان لەگەڵ 5000شەهیدەكەدا یادى شەهید كوردە ئەحمەد بەرز ڕادەگرن

Monday, 15/03/2010, 12:00


بۆ یەكەمجار لەیادى كیمیاویبارانكردنى هەڵەبجەدا یادى شەهیدى ئاوەدانى هەڵەبجەى شەهید(كوردە ئەحمەد)دەكرێتەوە
سبەى 16-3-2010 سەعات 3 دوانیوەڕۆ لەگەڵ یادكردنەوەى شەهیدانى كیمیاویبارانكردنى هەڵەبجە ڕێزگرتن لە ڕۆحیانەتى پاكى ئەو شەهیدانى كە 22 ساڵ لەمەوبەر لەم شارەدا بەبێ تاوان شەهیدكران كۆمەڵێك لە گەنجان و ڕۆژنامەنووسان و نوسەران و ڕۆشنبیرانى هەڵەبجە یادى شەهید كردنى كوردە ئەحمەد دەكەنەوە ئەوەش بە سەردانكردنى گۆڕەكەى .ئەرسەلان ئیناخ ووتى ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانیتر یادى هەڵەبجە دەكەینەوە ئەمساڵ دۆسیەى هەڵەبجە بە جینۆساید ناسێنرا و على كیمیاویش لە سێدارە دراوە ئەوەش جێگەى دڵخۆشیە بۆیە ئێمە بە جیا لەبەر پرسان خۆمان یادى شەهیدەكانمان دەكەینەوە ئەوەش بە چونە سەرگۆڕى شەهیدەكانى كیمیاوی و هەروەها چوونە سەر گۆڕى شەهیدى ئاوەدانى شەهید كوردە كە ئێمە پێمان وایە كوردە شایەنى ئەوەیە هەموو ساڵێك یادى بكرێتەوە .

شایەنى باس كوردە ئەحمەد ئەو گەنجە هەڵەبجەیەبوو كە ڕۆژى 16-3-2006 لەكاتى خۆپیشاندانەكەى گەنجانى هەڵەبجەى شەهید بە تەقەو گوڵەى هێزەكانى یەكێتى شەهید كرا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە