ئۆپۆزسیۆن ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌سته‌مۆ ده‌كرێت
Tuesday, 05/03/2013, 12:00
له‌كۆبوونه‌وه‌كانی نیوان ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات كێ براوه بوو؟
ههڵوسڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له ئێستادا به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاونیشتمانیانو دواتر ئۆپۆزسیۆن دۆڕاوه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ره‌نده‌یه
پارێزه‌رێكی كه‌یس 17ی شوبات" له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئۆپۆزسیۆن باجی گوێنه‌گرتنی لهشهقامو ڕه‌خنه‌گران ده‌دات"
چالاكه‌وانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" سێ حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كه له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ردا نین"
له‌كۆبوونه‌وه‌كانی نیوان ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات كێ براوه بوو؟ ئایا ئۆپۆزسیۆنی له ئاستی تموححو خه‌ونی شه‌قامی كوردستاندایه؟ ئۆپۆزسیۆن پێیوایه ئیمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌ركی خۆمان هه‌ستاوین، ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه كه ئیمه دهیكهینو ئه‌وه خه‌ڵك‌و شه‌قامه هیچیان تیابه‌سه‌ر نییه‌و ناجوڵێن؟ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ستاوه؟ ئایا ئه‌وه شه‌قامی كوردستانه ناجولێتو له‌ئاست ئۆپۆزسیۆندا نییه؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به‌دیلیك بۆ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه دروستبكرێت؟ ئۆپۆزسیۆنی كوردستان بۆچی شه‌قام به‌كارناهێنێت ته‌نها له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه قسه‌ده‌كات؟ ئایا ئه‌م مۆدیلی قسه‌كردنه‌ی ئۆپۆزسیۆن تا چه‌نده له‌گه‌ڵ واقیعی ئۆپۆزسیۆن بووندا ده‌گونجێت؟ ڕێگا بۆ وهلاَمی ئه‌م پرسیارانه هه‌ریه‌كه له هادی حه‌مه ڕه‌شید ههڵوسڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان, ڕازاو عبدول پارێزه‌ی كه‌یسی 17 شوبات‌و ڕۆژانی دوایی، سه‌لام عهبدولاَ چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌دوێنین.
هادی حه‌مه ڕه‌شید هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لهوهلاَمی پرسیاری ئایا له ئه‌نجامی دوو ساڵ له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نێوان ئۆپۆزسیۆن دهسهلاَت كێ براوه بوو؟ ده‌ڵێت " نابێت هیچ لایه‌نێك چ ئۆپۆزسیۆن‌و چ ده‌سه‌ڵات بێ‌نیاز (مستغنی)بن له گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه له كۆبوونه‌وه‌دا هاوسه‌نگی نه‌مێنێت (وه‌ك ئێستای كوردستان) ئیدی پرسی براوه‌و دۆڕاو دێته‌پێش، كه به‌دڵنیاییه‌وه، له‌ئێستادا به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاونیشتمانیانو دواتر ئۆپۆزسیۆن دۆڕاوه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ره‌نده‌یه، به‌ڵام دوور له تاكتیك‌و له‌ڕووی ستراتیژ‌و دوورمه‌ودا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سه‌ڵات دۆڕاو ده‌بێت.
ڕازاو عبدول پارێزه‌ری كه‌یسی 17ی شوبات‌و ڕۆژانی دوایی پێیوایه" له سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌سه‌لات سودمه‌نده چونكه گه‌ر سه‌یری به‌رئه‌نجامی هه‌موو كۆبونه‌وه‌كان بكه‌ین ده‌سه‌لات هیچ چاكسازیه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه به پیچه‌وانه‌وه به كۆمه‌ڵێ وه‌عدو وعودی بریقه‌داری ناراست مراوه‌غه به ئۆپۆزسیۆن دهكاتو به‌رای من باجی ئه‌م گۆی نه‌گرتنه‌ی ئۆپۆزسیۆن له رای رهخنهگرانو شه‌قام له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌یداته‌وه چونكه له حهملهكانی ههڵبژاردنهكانا ئه‌م دانیشتنانه ئه‌بێته سومبول‌و به‌ڵگه به سه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه ئه‌مانیش له ده‌سه‌لات زیاتر گه‌مه به خواستی میلله‌ت ئه‌كه‌ن، ده‌سه‌لاتیش سوودێكی باش له‌م دانیشتنانه وه‌رده‌گرێ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن، به رای من ئۆپۆزسیۆن ئاسنی سارد ئه‌كوتێ كه هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتێكی كوێر‌و كه‌رو بێ ئیراده‌و هه‌رزه‌كاردا گفتوگۆ بكات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئۆپۆزسیۆن له ئاستی تموححو خه‌ونی شه‌قامی كوردستاندایه ئه‌و پارێزه‌ره‌ی 17 شوبات پێیوایه" ئۆپۆزسیۆن له‌به‌ر ئه‌نجامی نارهرایی شه‌قام لهدهسهلاَت دروستبوو هه‌ر بۆیه ناتوانین بڵێن هیچ كاریگه‌ری نه‌كردوه بۆ میلله‌ت به‌ڵكو چه‌ند كاریكی گرنگی ئه‌نجامداوه له رووی دروستبوونی رای جیاواز‌و نارازیی له بریاره‌كانی دهسهلاَتو شیكردنه‌وه‌ی كهموكوریو كهلینهكانی دهسهلاَتو كاره‌كانی. ئه‌وه‌ی جێی ئومێد نیه لای لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و واقیعه‌یه كه ناتوانن له‌و خه‌ونه ده‌رچن كه پێیانوابوو به‌دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن دهسهلاَت هه‌یمه‌نه لهدهستئهداتو هه‌ر به‌و گروتێنهشهوه گه‌نجانی شاری سلیمانی له ١٧ ی شوباتا خۆپیشاندانیان كرد، توره‌یی میللهتو شه‌قام ئه‌یه‌وێ له كاره‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشدا ره‌نگبداته‌وه، له لایه‌كی تره‌وه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌مان ئۆپۆزسیۆنیكی مایله‌و ناتوانێ بریاربدات پشت به كێ ده‌به‌ستێ، پشت ده‌به‌ستێ به‌و كۆمه‌ڵ‌و گروپ‌و گه‌نجه تۆرانه‌ی ناو میللهتو خه‌تێ به‌سه‌ر دهسهلاَتا ئه‌نێ یا به‌رده‌وام له چاوه‌روانی مرونه‌تی دهسهلاَتدا ئه‌بێت بۆ چاكسازی، ئه‌وه‌ی ترسه لای من ئه‌وه‌یه تا ئۆپۆزسیۆن به‌م مرونهتیهوهی له هه‌وڵی دهسهلاَتایه به پشتی میلله‌ت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به كه‌لاكی به‌شێك له دهسهلاَت له كورده‌ی هه‌ردوو جه‌ژن ده‌بێت هه‌م میللهتو هه‌م كهلاكهكهش، بۆیه زۆر گرنگه ئۆپۆزسیۆن زۆر به ئه‌همیه‌ت راپرسی له ناو میلله‌تا ئه‌نجامبدات.
هه‌رچی چالاكهوانهكهی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه ده‌ڵێت" نه‌خێر ئه‌و سێ حزبه له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ر نین. سێ حزبه هاوپهیمانهكه (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان) سێ ره‌وتی كۆنهپارێزو لیبرالنو به‌كرده‌وه سه‌لماندیان كه به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفتی هه‌ژارانی كوردستانیان پێنیه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌ندێ ریفۆرم ئه‌نجامبده‌ن كه هه‌رگیز چاره‌سه‌رنیه بۆ قه‌یرانه‌كه، هه‌موویان له فه‌له‌كی به‌رنامه‌ی سیاسه‌تی لیبرالیزمی نوێ‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و له ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تی دهرهكیشهوه كارده‌كه‌ن.
بۆ وهلاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێانوایه كه ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به ئه‌ركی خۆمان هه‌ستاوین ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه كه ئێمه دهیكهینو ئه‌وه خه‌ڵك‌و شه‌قامه هیچیان تیابهسهرنییهو ناجوڵێن؟ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ستاوه؟ ئایا ئه‌وه شه‌قامی كوردستانه ناجولێتو له‌ئاست ئۆپۆزسیۆندا نییه؟
هادی حه‌مه ره‌شید له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت" نازانم كام لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن هێنده بێمنه‌ته كه به‌و لۆژیكه قسه له‌سه‌ر شه‌قام ده‌كات؟ به‌ڵام به‌گشتی ئۆپۆزسیۆن‌و شه‌قامیش له قه‌یراندان، ئۆپۆزسیۆن ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌سته‌مۆ دهكرێتو لهژێرناوو تایتڵی جیاوازدا ده‌بنه شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات له خانه‌نشینكردنی ئهندامانو وه‌رگرتنی ئیمتیازات له‌هه‌ندێ جومگه‌و جێگای پێكهوهكاركردنیان، هه‌رچی شه‌قامیشه هه‌میشه چاوله‌به‌ری ئۆپۆزسیۆن‌و چاوه‌ڕێی فریادڕه‌سێكه گیان بكاته‌وه به‌به‌ریدا، ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌یه شه‌قام نه‌یتوانیوه ببێته فشار‌و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌می له‌هه‌رێمدا نه‌گێڕاوه بۆیه هه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌ك كه ئۆپۆزسیۆن له‌شه‌قامی ده‌گرێت ڕاسته، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی شه‌قام له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن هه‌یانه دروست‌و ته‌واوه.
ڕازاو عبدول بۆ وهلاَمی ئه‌و پرسیاره ده‌ڵێت" شه‌قام خهسێنرا ئه‌و كاته خهسێنرا هه‌موومان ١٧ ی شوباتمان بیردێت من خۆم یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی هه‌رگیز له‌و بروایه‌دا نه‌بووم ئۆپۆزسیۆن به‌یاننامه‌یه‌كی وا لهرزۆكانه دهركاتو پێشتریش وتوومه ئه‌و رۆژه‌ی رۆله‌كانی ئه‌م شاره شه‌هیدو برینداركران گه‌ر ئۆپۆزسیۆن نه‌ك لایه‌نگری خۆپیشانده‌رانی بكردایه به‌ڵكو بێده‌نگی هه‌ڵبژاردایه له‌رووداوێكی وا هیچ ته‌ده‌خولی نه‌كردایه به‌بروای من پێگه‌ی له نێو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریدا زۆر به هێزتر ده‌بوو، گریمانه‌ی لێدانی باره‌گاكانیشیان به به‌رژه‌وه‌ندی ئۆپۆزسبۆن ئهشكایهوه له‌داهاتوودا، به بروای من ئه‌و جیله‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بوو له ئێستادا توره‌یه له ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازی توره‌یه له بینینی سه‌ر كرده‌كان له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
سهلاَم عبدولاَ پێیوایه" بازاڕی ئازاد، به هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، گرانی بازاڕ، بێكاری وای كردووه خه‌ڵك له ئه‌مریكا، ئه‌لمانیاو یونان‌و ئه‌سپانیاو پورتوگال‌و تونس راپهڕنو داوای ژیانێكی باشتربكهنو ئه‌مه پێویستی به به‌دیلێكی ئابووری هه‌یه، به‌ڵام (سێ حزبه‌كه)و له‌گه‌لیاندا (رۆشبیرهكانو زۆریك له كه‌ناڵه‌كان) ره‌خنه‌ده‌گرن، به‌ڵام به میتۆدی (ره‌خنه له پێناوی ره‌خنه)، بۆ نموونه له كه‌ناڵی (KNN)به‌رنامه‌یه‌كی باش هه‌یه له باره‌ی ئابووری‌و زۆرێك له گهندهڵیو ناعه‌داله‌تی پیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤی نیه. ئه‌وانه له ئاستی ئه‌م ئه‌ركانه نین‌و نایانه‌وێت له‌م باره‌یه‌وه گۆڕانكاری بكرێت.
:::::::
ههڵوسڕاوهكهی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به‌دیلیك بۆ ئۆپۆزسیۆن دروستبكرێت ده‌ڵێت" ڕاسته ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانی ببێته جێگای ئومێدی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه، من پێموایه خه‌ڵكی كوردستان ماندووبوون له گه‌ڕان به‌دوای فریادڕه‌سدا، ئێمه هه‌موومان كوڕی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ین، كه‌متر گرفت لهدهموچاوهكاندایه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی گرفته‌كه له سیستم‌و ستایلی به‌ڕێوه‌بردندایه، بۆیه له‌بری گه‌ڕان به‌دوای فریادڕه‌سدا باشتره ئێمه خه‌بات بۆ گۆڕانكاریی له‌سیستمی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوردستاندا بكه‌ین، بهواتایهكیتر ئه‌گه‌ر به‌دیله‌كان كه‌سانێكی تربن، ئه‌وا وه‌ك (سیزیف) ئێمه دیسانه‌وه كۆمهڵێكیتر باڵادهستدهكهین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی جیهانبینیو پرۆژه‌و سیستمی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بێت ئه‌وا بێگومان پێویستی ههنووكهییو ستراتیژیشمانه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ.
پارێزه‌ره‌كه‌ی 17ی شوبات ده‌ڵێت" له ئێستادا شه‌قام دابراوه له هه‌موو حیزبه سیاسیهكانو پێشموایه گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا پهنانهبهنهبهر ته‌زویر 50% ناچێ بۆ دهنگدانو ئۆپۆزسیۆنیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئیستادا وهلاَمی هه‌موو پرسیاره‌كانی شهقامو میلله‌تی پێنیه بۆیه خۆی دووره په‌رێز گرتووه له‌رای شه‌قام.
ئه‌و چالاكهوانهی كۆمه‌ڵێ مه‌ده‌نی پێیوایه" سۆسیالیزم تاقه ئهڵتهرناتیفهو ته‌واوی گۆڕه‌پانه‌كه سهرمهستكراون به دژایه‌تیكردنی كار‌و بازاڕ‌و رۆشنبیری هاوبه‌ش"
مامۆستا هادی حه‌مه ڕه‌شید له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆنی كوردستان بۆچی شه‌قام به‌كارناهێنێت ته‌نها له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه قسه‌ده‌كات‌و ئه‌م مۆدیلی قسه‌كردنه‌ی ئۆپۆزسیۆن تاچه‌نده له‌گه‌ڵ واقیعی ئۆپۆزسیۆن بووندا ده‌گونجێت؟ پێیوایه" ئۆپۆزسیۆن چوار لایهننو هه‌رلایه‌نێكیش خاوه‌نی میدیا‌و ڕاگه‌یاندنی خۆیانن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ئاستی سیاسییاندا تاڕاده‌یه‌كی زۆر لێكترازراوو دوور له‌یه‌ك كارده‌كه‌ن ، پێكهوهكاركردنیان كه‌متره له دوور له‌یه‌ك كاركردنیان، پێكه‌وه لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، پرۆژه‌یه‌كیان له‌چه‌ند پاكێجێكدا داوه‌ته ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام لایه‌نی نزیك لهدهسهڵاتو دوور‌و دوورتریان تیایه، هه‌ندێكیان پارتی‌و یه‌كێتیان ئیحراجكردووه تا جارێك ده‌سه‌ڵات سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ئه‌وان دوو سێ جار ده‌چنه سه‌ردانیان، لایه‌نیان تیایه لای ده‌سه‌ڵات زۆر نه‌رمه‌و كه دێته‌وه بۆ لای هاوڕێكانیتری دیسان گه‌رم ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌وێت بڵێم ئۆپۆزسیۆن ناكرێت وه‌ك یه‌ك بخوێنرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆن بوونیان جیاوازه، ئه‌مه‌ش لهڕاگهیاندنهكانیاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی زمانی ڕاگه‌یاندنیان پاراوتره تا كرداریان.
به بروای من چیتر به ئۆپۆزسیۆن بوون ناتوانرێ فشار بخریته سه‌ر دهسهلاَت چاكسازی بكات، به ته‌نها نه‌مانی ئه‌مانه‌و بنبركردنی هه‌موو وهسائلهكانی گه‌نده‌ڵی به سیستمێكی ئیداری شارستانی سه‌رله‌نوێ ولات بینائهكرێتهوه، گومانم هه‌یه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی بوارێكی وا به‌م سستی‌و بێهه‌ڵوێستیه‌ی هاولاَتیانهوه .
چونكه ئه‌گه‌ر میلله‌تیش به‌و شێوه‌یه بوایه كه ئۆپۆزسیۆن له ئاستی تموحهكانیانا نیه میلله‌ت له ئۆپۆزسیۆن وشیارتر كاریكیان ئه‌كرد ئۆپۆزسیۆنیش ئیجباركهن پشتگیری راكانی شه‌قام بكات به ناره‌زایه‌تیه‌كانیان، كیشه‌ی شه‌قام هه‌روه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد شۆرشه‌كانی بهرتوبلاَوو بێبه‌رنامه‌یه، له جیهانی عه‌ره‌بیدا ئه‌وه گه‌نجه‌كان بوو به به‌رده‌وامبوونیان له ناره‌زایه‌تی پارته ئۆپۆزسیۆنهكانیشیان ئیجباركرد بێنهریزی شۆرشگێران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست