کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


م.جووتیار بەرپرسى ناوەندى دەنگدانى (328203)قوتابخانەى حەمدوون لەترسا ڕێگەى بەتەزویركردن دەدا

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


لەبەردەم ناوەندى دەنگداندا بەبەرچاوى ئاسایشەكانەوە ئەنوەرى ڕابە بانگەشەكارى لیستى كوردستانى بە لێپرسراوى ناوەندى دەنگدانى حەمدوونى گووت "هەركەس قسە بكات بەشەق پشتى ئەشكێنم"بەرپرسى ئەو ناوەندەش نەیوێرا هیچ قسەیەك بكات .
لێپرسراوى ناوەندەى دەنگدانى ژمارە 328203 لە قوتابخانەى حەمدوون كە ناوى مامۆستا جوتیار(بەڕێوبەرى قوتابخانەى حەمدوونى سەرەتاییە) بوو ئاسانكارى بۆ تەزویرات دەكردوو هاوكارى لیستى كوردستانى دەكرد.
ئەو ئاسانكاریانەى كە بەرپرسى ئەو ناوەندە كروویەتى بۆ لیستى دەسەڵات ئەمانەى خوارەوەیە :
1- هاتوو چۆكردنى بانگەشەكارانى لیستى كوردستانى بۆ ناو ناوەندەكە بە ئارەزووى خۆیان.
2- ڕێگە دان بە هاتنەوە ناوەوەی خامى مزگەوتى ئەبوبكر(سڵەمان عبدالكریم) بۆ ناو ناوەندەكە ئەوەش بە هێنانى ئاو چاو خۆراك ئەوەش وەك بەرتیل وەرگرتن و ڕێگەدان و ئاسانكارى بۆ تەزویرات
3- ڕێگە دان بە هاتنەژوورەوەى خەڵك بە چەكەوە (بە دەمانچەوە)
4- ڕێگە دان بە هاتووچۆى ئازادانەى چاودێرەكانى یەكێتى و پارتى و ڕێگەگرتن لە هاتووچۆى چاودێرەكانیتر .
5- كردنە دەرەوەى چاودێرى چاودێرى سەربەخۆ بۆ دەرەوەى ناوەند لەسەر قسەى بانگەشەكارى لیستى كوردستانى
6- پێشێلكردنى یاساكانى كۆمسیۆن و شكاندنى قسەى بەرپرسى كۆمسیۆن
7- ڕێگەدان بە هێنانە ژوورەوەى موبایل
8- ڕێگەدان بە كەسانێك بۆ چەندین جار كە دەنگیان بۆ خەڵكیتر دەدا.
9- ڕێگەدان بە بانگەشەكارانى لیستى كوردستانى لە سنورى ناوەندى دەنگدانى حەمدوون.
10-بردنە ژوورەوەى موبایل ئاسایی بوو بە هیچ جۆرێك ڕێگەى لێنەدەگیرا
ئەم دەخاڵە دەخەمە بەرچاوى كۆمسیۆن و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و تەواوى خەڵكى هەڵەبجە و امۆستایانى ئەو شارەو كەسوكارى ئەو خوێندكارانەى كە ئەم كەسە بەڕیوبەریانە,بۆئەوەى بزانن چ كارەساتێكە كەسێك نەتوانێت پرۆسەیەكى هەڵبژاردن بەباشى بەڕێوە بەرێت ئیتر چۆن ئەتوانێت منداڵانى ئەم شارە پەروەردە بكات
..............................................................................................
*بەشێك لە ڕاپۆرتی پێشەلكارى و تەزویراتى ناوەندى ژمارە 328203 لە بیناى قوتابخانەى حەمدوونى سەرەتایی لە گەڕەكى گوڵان لە هەڵەبجەى شەهید
*چاودێرى ڕێكخراوى دایك بۆ چاودێرى هەڵبژاردن
*وینەیەك بۆ ڕێكخراوى دایك

هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە