کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمزاكەى تاڵەبانى بۆ كوشتنى كێیە؟؟!

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


تاڵەبانى لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كچان و ژنانى سەر مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى,كە وەك هەڵمەتێكى پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان سازدرابوو,لەو كۆبوونەوەیەدا تاڵەبانى لەبارەى زۆر مەسەلەوە قسەى كرد,من نامەوێت لەسەر كۆى بڕگەكانى وتارەكەى تاڵەبانى قسە بكەم,بەڵام ئەوەى پەیوەندى هەبێت بە كێشەكانى ژنان و ئیمزاى لە سێدارەدان و دۆسیەى ئەنفالەو هەڵەبجەوە هەبێت لەم وتارەدا هەڵوێستەیەكى لەسەر دەكەم.بەڵام ئەوەى منى هێنایە قسە و واى لێكردم بنووسم ئەو گومانەبوو كە لە ووتەكەى تاڵەبانیەوە بۆم دروست بوو كە گووتى"من پەیمانمداوە كە ئیمزاى كوشتن و لەسێدارەدانى هیچ كەسێكى تاوانبار نەكەم و تا ئێستاش ئیمزاى ئەوەم نەكردووە كە تاونبارانى گەورەى بەعس لە سێدارە بدرێن ,بەڵام لەبەرامبە ئەوانەى كە ژن دەكوژن ئامادەم ئەو پەیمانەى خۆم بشكێنم و ئیمزاى لەسێدارەدانى ئەو كەسانە بكەم كە ژن دەكوژن"ئەو قسەیەى كە تاڵەبانى كردى لە جێگەى خۆیدایە ئەگەر لەدەرەوە واقیعەوە لێ بڕوانین بەڵام ئەگەر لەگەڵ واقیعدا بەراووردى بكەین ئەوا نەك هەر قسەكەى ناكۆكە لە كەڵ ئەو واقیعەى ئەمڕۆ بەڵكو تەوا پێچەوانەىكەشى ڕاستە؟س
من لێرەوە دەپرسم ئایا تاڵەبانى ئاگادارى ئەوەیە كە ئەوانەى كە كۆمەڵكوژیان ئەنجامداوە و ئەو ئیمزاى لە سێدارەدانیان بۆ ناكات كێیان كوشتووە؟ئایا لە ئەنفالەكاندا تەنها پیاو كوڕ كوژران و زیندەبەچاڵ كران؟ئایا لەو پێنج هەزار شەهیدەى هەڵەبجە هەموویان پیاو وكوڕ بوون؟ئایا هەموو ژنان و كچانى ئەنفالكراوى گەرمیان و ئەو چەند هەزار ژن و كچەى كە لە هەڵەبجەدا شەهید بوون ئەو هەموو ژن و كچە بەرزانیە ئەنفالكراوەكان ئەوە ناهێنێت كە ئیمزاى لە سێدارەكانى بكوژەكانى بكەیت؟ئایا ئەو ژنانەى ئەمڕۆ كە دەكوژرێن چ شتێكیان زیاترە لە ژنەكەى عەمەرى خاوەرو دەستە كچەكانى عومەرى خاوەر؟ئایا ئەو ژنانەى كە ئەمڕۆ ئەكوژرێن چ شتێكیان زیاتر لەو 18 كچە گەرمیانیەى كە بروان بۆ مەلهەكانى میسر؟؟ئەمانە پرسیارن و گومانن كەلەو لێدوانەى تۆوە لە بیركردنەوەى مندا دروست بوون كە ئایا هەر بەراست ئیمزاى لەسێدارەدانى ئەو كەسانە دەكەیت كە ژن دەكوژن؟من لێرەوە دەپرسم لە چ یاساو دەستورێكى ئاسمانى و زەویدا هەبووە و هەیە بكوژى ژن بكوژرێتەوە بەڵام بكوژى پیاو نەكوژرێتەوە؟
لە كۆتایدا دەڵێم ئەگەر بۆ لە سێدارەدانى بكوژى ژنان ئامادەى ئیمزا بكەیت ئەوا هەر ئێستا ئیمزاى لە سێدارەدانى عەلى حسن مەجید و سوڵتان هاشم بكە چنكە ئەوان بەرپرسن لە كوشتنى هەزاران ژن و كچى كورد,ئیمزاى لەسێدارەنیان بكە بۆ ئەوەى ژنان و كچانى وڵاتەكەم دڵنیابن لەوەى كە سبەى بكوژەكانیان لەسێدارە دەدرێن,ئیمزاى بكەو دڵنیامان بكە ,ئیمزاى بكەو دڵنیامان بكە.....ئیمزاى بكەو .......
-هەڵبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە