کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەجات حسن ل.لقى 12 بە شەڕە قەقۆ پێشوازى لێكرا

Wednesday, 28/07/2010, 12:00



ڕۆژى چوار شەممە 21ى7 لەكاتى سەردانكردنى دوو دەستە گەنجى یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان بۆ بەخێرهاتى نەجات حسن بەبۆنەى دەست بەكاربوونى وەك ل.لقى 12ى پارتى لەنێوان دووان لەو دەستەیەدا دەبێتە شەڕو هۆشمەن جەلال كە كادرێكى كۆنى یەكێتى لاوانى دیموراتى كوردستانە لەلایەن شاخەوان رحیم لێپرسراوى كارگێڕى یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان دراوەتە بەر كەتەرو بریندار كراوە.

هۆشمەن جەلال بە كوردستان پۆستى ڕاگەیاند كە لە دادگاى هەڵەبجە سكاڵام تۆمار كردووە لەسەر شاخەوان چونكە بە كەتەر بریندارى كردووم چاوەڕوانى بڕیارى دادگا دەكەم هەروەها لەلاى سكترتیرى یەكتى لاوانیش شكاتیان دەكەم چونكە بەسەیارەى ئەو ڕێكخراوە هاتن بۆمن ئەو كەسەش لێپرسراوى كارگێڕى یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان,چونكە من ڕاپۆرتى پزیشكیم هەیە و خەڵكێك هەیە كە ئاگادارى ئەو شەڕە بووە و وەك شایەت بانگراوە بۆ دادگا

شایەنى باسە نەجات حسن لە لیپرسراوى لقى 3 پارتى لە كەركوك گواستراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و كراوەتە لێپرسراوى لقى 12 پارتى لە هەڵەبجە لە جێگەى فەرەیدون جوانڕۆى,


گەنجێك كە وازى لەو حیزبە هێناوە كە ئامادەنەبوو ناوى بڵاوبكرێتەوە ووتى هاتنى نەجات حسن بارى پارتى لەم شارە راست ناكاتەوە هەروەها پارتى بەم گۆڕانكاریانەى كە لە دەموجاوەكاندا دەیكات دەیەوێت بارى لار بووى راست بكاتەوە بەڵام هەتا بێت پارتى وەزعى خراپتر دەبێت.

پارتى لە هەڵەبجەدا لە كۆى 43434 دەنگ تەنها 4000دەنگى هێنابوو واتە %9 خەڵكى هەڵەبجە دەنگیان بەم حیزبە داوە كە لەساڵى 1946وە ئەم حیزبە لەم سنورە خۆى واتەنى خەبات دەكات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە