نیشتمانى من كوێ یە؟
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
نیشتمانى من ئەو شوێنیە كە مرۆڤەكان بەحورمەتەوە تیایدا دەژین هەرشوێنێك تیایدا بێحورمەتى كرا بە ئینسان من بە نیشتمانى خۆمى نازانم ئەركى من پیش بەرگرى كردن لە نیشتیمان بەمانا جوگرافیەكەى بەگرى كردنە لە ئینسانەكانى ناو ئەو جوگرافیاكەى كە ناوى نیشتیمانى منە.
ئەوانەى ئینسانەكانى ناو نیشتمانەكەم هەتك دەكەن و رۆژانە كەرامەتیان دەشكێنن ناشتوانن بەگرى لەو شوێنەش بكەن كە ئینسانەكانى تیدا دەژى ,كە تۆ مرۆڤەكانى ناو نیشتمانت زیندانى كرد ئیتر درۆیەكى گەورەیە پیت وابیت كە بەرگرى لە نیشتمانەكەى دەكەیت,ئەوانەى دوێنى لەسەر شەقامەكان لوولەى تفەنگەكانیان لەسەر سنگى گەنجانى ووڵاتەكەم گیر كردبوو,ئەوانەى شەقامى زۆربەى شارەكانیان بە خوێنى گەنجانى ئەم نیشتیمانە سور كرد بیشەرمییە كە پیان وابیت ئێمە باوەریان پیدەكەین كە بتوانن بەرگى لە نیشتمانەكەمان بكەن.ئەوەى بەرگرى لە ئازادى و كەرامەتى مرۆڤەكان نەكات بیگومان ناشتوانێت بەگرى لە خاك و سەروەرى خاكەكەشى بكات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست