ئەمساڵ بە چ ڕوویەكەوە یادى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەینەوە؟
Monday, 16/03/2009, 12:00
ئەوا بیست و یەك ساڵ بەسەر شەهید كردنى شارەكەمدا تێپەڕى و قریوەیەكىخۆشیم نەبیست لە كوچە و كۆڵانێكى ئەو شارەوە هەر ساڵە و بە كۆمەڵێك خەمەوە دەگەڕێنەوە بۆ یادى شەهیدەكانمان هەرساڵەو چەندین بریندارمان دەگەیەنینەوە بەكاروانى شەهیدەكانمان,هەرساڵە و كۆمەلێك لە ئێمەى هەڵەبجەیى دەچێتە ڕیزى بریندارەكان ,هەموو ساڵێك تەنها تێپەڕێن و زیاد بوونى ژمارەى ساڵیادى شەهید بوونى شارەكەم نەبووە بەڵكو هاوكات زیادبوونى ژمارەى تاوانەكانیش بووە دەرحەق بە خەڵكى شارەكەم ,ساڵێك تێدەپەڕێت و خەمێكیتر دێتە سەر مڵۆى خەمەمەكانى نێو سینەى دایكانى شارەكەم,ئەو خەمەى ئەمساڵ خەمێكە ئازارەكەى هێندە بە تینە مەگەر تەنها چاوەڕوانى مەرگ هێندە ئازارى هەبێت,بەڵام چیبكەم قەدەرى من وەهایە لەگەڵ تێپەڕینى ساڵیادى شەهید بوونى شارەكەم هەمیشە ژمارەى شەهیدەكانم زیاتر ئەبێت ,هەمیشە زامەكانیشمان قوڵتر ئەبێت هەمیشە بریندارەكانیشمان زیاتر ئەبێت,خایەنەت كردنیش لێمان ئاسانتر ئەبێت ,منیش نازانم بۆ؟بەڵام ئەوەندە دەزانم برینى ئەم جارەیان برینێك نییە هیچ كەس بتوانێت ساڕێژى بكات,تەنها لاپەڕەكانى مێژوویەكى ڕاستەقینە نەبێت, ئەو خەمە كە بۆ ئەمساڵ زیاتر بووە ئەوەیە كە یادكردنەوەكەى ئەمساڵ جیا دەكاتەوە لە دیادكردنەوەكانى ساڵانى ڕابردوو ویژدانمان پێمان دەڵێت كە ڕوومان نەبێت باسى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەین لەبەرامبەر بكوژى شارەكەماندا.
من لێرەدا دەپرسم ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین بەدەستى سەكردەكانى خۆمان بكوژى شارەكەمان ئازاد دەكرێت و تا ووڵاتانى ئەووروپا ڕەوانە دەكرێت؟
ئەمساڵ بە چ ڕوویەكەوە یادى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەینە و كاتێك ڕۆژانە بریندارەكانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە بەبەرچاوى بەرپرسانەوە و لە نێوان ئەم ڤیستیڤاڵ بۆ ئەو ڤیستیڤاڵ یەك لەدوا یەك دەمرن.
ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین لە كۆى 11 تاوانبارى گەورەى دۆسێى هەڵەبجە كە لەلایەن دادگاى تاوانەكانى عێراقەوە داواكراون و بریتین لە هەریەك(شێخ جەعفەرى محافیزى سلێمانى سەردەمى بەعس و سوڵتان هاشم و نزار خەزرەجى) كە هەریەكەیان لەلایەن سەكردەو حیزبە كوردیەكانەوە شەفاعەتیان بۆ كراوە و ئازادیان كردوون یان هەوڵ دراوە بۆ ئازادكردنیان؟
ئەمساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك بینیمان هەردوو فڕۆكەوانى بەشداربووى ژەهربارانكردنى هەڵبجە" تاریق ڕەمەزان و كەریم سەبتى "لەلایەن دەستەڵاتدارانى كوردەوە ئازاد كراون؟
ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین لە دادگاى تاوانەكاندا ووتەى چەند شاهیدێكمان بەر گوێگەوت و لەبرى باس كردن و خەم خواردن لە هەزاران لاشەى هاوشارى خۆى باسى ئەوەمان بۆبكات كە لەو ڕۆژە ژەهر بارانەدا بەدوارى ووڵاخ و حەیوانەكانیدا گەڕاوە!من نازانم كێن ئەوانەى ڕێگەیان داوە كەسانێك بڕۆنە دادگا كە نەك سودێك بە دۆسیەكە ناگەیەنن بەڵكو ببنە هۆى ئەوەى كە چیتر لە ڕوومان نەیەت باسى بێ هەڵوێستى گەلان و میللەتانى دوونیا بكەین كە خەمى ئێمەیان نەخواردووە ,ئەوەتان هەڵەبجەیەك لە ڕۆژى كیمایبارانەكەدا لەبرى خەم و خەفەت خواردن بۆ مردووەكان و هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنى بریندارانى شارەكەى كەچى خەمى حەیوان و ووڵاخەكانى دەخوات و بەشوێن ئاژەڵەكایدا دەگەڕێت,مرۆڤێك لە ڕۆژى كیمیبارانى شارەكەیدا بەسەر هەزاران لاشەدا تێپەڕێت و عەوداڵى ووڵاخەكانیبێت ,ئەبێت بەچ ڕوویەكەوە ڕەخنەى میللەتانى دونیا بكەین و بێهەڵوێستیان بە نەنگى تەماشا بكەین؟
هەڵەبجەىشەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست