فازیل میرانى لە هەڵبژاردنەكاندا لەوانەیە بەڵگەو فایلى خیانەتى31ى ئاب بڵاو بكاتەوە
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
لە درێژەى ئەو فشارانەى كە دەكرێتە سەر خودى فازیل میرانى لەلایەن بنەماڵەى بەرزانیەوە بۆ ئەوەى خۆى زیاتر ڕسوا بكات لەبەرچاوى میللەت لە لیدوانێكیدا بۆ سایتى هاووڵاتى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى (فازیل میرانى) دەڵێت ئەگەر لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردندا كاربگاتە سەر بەڵگەو فایل بڵاو كردنەوە ئەوا ئێمەش دانانیشین و فایل و بەڵگەمان لەلایەو بڵاو5d35ى دەكەینەوە.
من نازانم فازیل میرانى بە چ حەیاكەوە باسى فایل و بەڵگە نامە دەكات؟ ئەبێت باسى چ جۆرە فایل و بەڵگەنامەیەك بكات؟فایلى 31ى ئابى ئاغاكەت؟فایلى بەیوەندیەكەت بە میت و ئیتڵاعات؟فایلى ئەرگەنەكۆن ؟فایلى دیل كوشتەكانتان؟فایلى هەتكردنى ژنانى بادینان؟یان فایلى جۆرى ئەو بۆیاخەى سمێڵەكانتى پێ ڕەش ئەكەیتەوە؟یان فایلى ئەو گۆرانیبێژەى هاتەوە كوردستان بۆ ئاهەنگێك و لە نیوەشەودا بەپەلە گەیاندیانە نەخۆشخانە,یان فایلى دزیەكانى ئیبراهیم خەلیل ؟یان فایلى زیندانیەكانى پاراستن لە ئاكرێ ,یان فایلى ئەو ژنە سۆزانیانەى كە شەوە سورەكانتان بۆ دەڕازێننەوە لە ڤێلاكانى نێوا مەسیف و هەولێر ؟ئیتر نازانم تۆ باسى چ جۆرە فایلیك ئەكەیت ؟
ئەگەر حەز ئەكەیت بە ڤیدیۆ كارو كردەوەكانى خۆت ببینیت ئەوا كوڕى مەردبەو ئازابە بەڵگەیەك بڵاو بكەرەوە ئەگەر چى دڵنیام هیچ شتێكى ئەوتۆت لەلا نیییە تا بیكەیتە چەكى دەستى خۆت بۆ هەڵبژاردنەكان,تەنها ئەوەندە نەبێت هاشو هوش نەبێت.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست