کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بەرزانى لە ئیمزاى 31ى ئابەوە بۆ ئیمزاى قەدەغەكردنى خۆپیشاندان

Saturday, 18/12/2010, 12:00


یاسایی قەدەغەكردنى خۆپیشاندان كە بەرهەمى عەقڵى مەسعودبەرزانى و بنەماڵەكەیەتى لە ڕۆژى 12ى12 واژووى 31ى ئابى لەسەر كرد من هەموو ئیمزایەكى مەسعود بەرزانى بە ناوى ئیمزاى 31ى ئاب ناوزەند دەكەم چونكە مانەوەى دەسەڵاتى مەسعودبەرزانى و بنەماڵەكەى بەرهەمى خیانەتى 31ى ئابە بەرهەمى ئیمزاى خۆفرۆشى خۆى و بنەماڵەكەیەتى بە بەعس و سەدام بەرهەمى ئیمزاى ڕێكەوتنى مەسعود و سەدامە بۆ داگیركردنەوەى هەولێر بۆیە دەبێت سەرەتاى ئیمزاكانى مەسعود بەرزانى كە بۆ هەموو كارێگى قێزەونى وەك 31ى ئاب بەكارى دەهێنێت بیبەینەوە بۆ ئیمزاى خیانەتى 31ى ئاب ,پێویستە خەڵكى نیشتیمان پەروەرى هەولێر, خەڵكى هەولێرى داگیركراو"وەك وەڵامێك بۆ مەسعود بەرزانى با یەكەم خۆپیشاندانتان لە هەولێر لەسەر خیانەتى 31ى ئاب بێت"

ناكرێت چیتر دەستەوسان دانیشین وبنەماڵەیەكى خێڵەكى وەك بنەماڵەى مەلا ببنە چاو ساغمان و هەر ڕۆژەى لە ڕێگەى نۆكەرەكانیانەوە یاسایەكى خیڵەكى بۆگەنى خۆیانمان بەسەردا فەرز بكەن,یاساى خۆپیشاندانەكان كە مەسعود 31ى ئاب ئیمزاى لەسەر كردووە ئیمزاى توینێتى مەسعود بۆ خوێنى گەنجانى سەرشەقامەكانى ئەم ووڵاتە ئێمەش بە بنەماڵەو نۆكەرە بۆگەنەكانیان دەلًێین زۆرتان نەماوە چیتان لەدەست دێت بیكەن درێخى مەكەن گەر خۆپیشاندان قەدەغە بكەن لێمان ئەوا ڕاپەڕین دەكەینە دیارى بۆتان,بێ منەت بن چۆنتان پێخۆشە بەو شێوەیە یاسا دەر بكەن عەقڵى بۆگەنتان چیتان پێدەڵێت ئەو بیكەن و ساتێك مەوەستن ئەوەش بزانن ئەم میللەتە هەزاران دیكتاتۆرى وەك ئێوە مانانى پاڵ پێوە ناوە هێشتا لە جێگەى خۆیەتى سەره‌ى پاڵپێوەنانى ئێوە دێت ئەو كات ئێوە و ئێمە و نەفرەتى مێژوو

-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە