78% خەڵكى هەڵەبجە نوێنەرەكانى خۆى لە پەرلەمانى كوردستان ناناسێت
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
78% خەڵكى هەڵەبجە نوێنەرەكانى خۆى لە پەرلەمانى كوردستان ناناسێت 70% پێیان وایە پەرلەمانتارە هەڵبجەیەكان نوێنەرى حیزبن
66% پێى وایە پەلەمانتارە هەڵبجەیەكان ناچالاكن
بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى تواناى نوێنەرانى هەڵەبجە لە پەرلەمانى كوردستان
یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە بۆ ماوەى 11 ڕۆژ هەستا بە سازدانى ڕابرسیەك لە ناو چین و توێژەكانى دانیشتوى سنورى شارەوانى هەڵەبجەى شەهید بۆ وەرگرتنى ڕاو سەرەنجیان لەبارەى نوێنەرەكانیان لە پەرلەمانى كوردستان.بۆ ئەو مەبەستەش 400 فۆڕمى دابەش كرد.
پرسیارەكانیش پێك هاتبوون لە پرسیارى یەكەم/ ئایا تۆ وەك دانشتووەیەكى هەڵەبجە نوێنەرى خۆت لە پەرلەمانى كوردستان دەناسیت ؟
78,2 % نەخێر
17,2% بەڵێ
4,6% وەڵامیان نەداوەتەوە
پرسیارى دووەم / هۆكارى چییە كە تۆ نوێنەرى خۆت لە پەللەمانى كوردستان ناناسیت؟
3,25% كەمتەرخەمى خۆم
66,% ناچالاكى پەرلەمانتارەكان
9% ڕاگەیاندنەكان باسیان ناكەن
21,3% وەڵامیان نەداوەتەوە
پرسیارى سییەم/ ناوى چەند پەلەمانتارى هەڵبجە دەزانیت بینووسە؟
55,2 % ناوى هیچ لە نوێنرانى خۆى نازانێت
24,5% بەرزان هەورامى
9,2% سەبریە غەفار
6,2% محمد فەرەج
1,7% عبدولرەحمن سانە ئەحمەد
1,7% دكتۆر فوئاد بابان
1,5% شیخ جەعفەر
پرسبارى چوارەم / ئایا پێت وایە پەلەمانتارانى هەڵبجە نوێنەرى كێن ؟
70% نوێنەرى حیزبن
22,75% نوێنەرى خۆیانن
6,2 نوێنەرى خەڵكن
1,1% وەڵامیان نەداوەتەوە
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست