کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چنار سەعد عەوڵا كچى شەهیدى چەرەسات بیكەن بە وەزیرى ئارایشگا بۆجوانكارى تەحسین شاوەیس

Saturday, 18/04/2009, 12:00


"كاتێك چنار سەعد عەوڵا بە عومەرى خاوەر بڵێت شەهیدى سوتفە منیش مافى خۆمە
وەك هەڵبجەیەك بە سەعد عەوڵا بڵێم شەهیدى چەرەسات"

لە هەرێمى بەرزانستان و جەلالیستاندا هیچ كەسیك لەسەر ئەساسى تواناو لیهاتووى و شەهادەو دڵسۆزى پۆستى پێنادرێت و ناكرێتە بەرپرس,لەم هەرێمە مافیایەى سەوز و زەردا,بوون بە وەزیر ماناى ئەوەیە لە هەموو مۆرالێكى ئینسانى داماڵاراوى,ئەگەر بزانن تۆسقاڵێك ئینسانیەتت تیدایە نەك ناتكەنە وەزیر بەڵكو ناتكەنە مودیرى قوتابخانەیەكى سەرەتای لە كوێرە گوندێكى سەر سنوریش,بۆیە ئەمە بەسە بۆئەوەى ژچنارو تەواوى وەزیرەكان بزانن كە خەڵكى كوردستانیش وەك هەر شتێك تەماشاتان بكەن وەك ئەوەى ئینسانێك بن لێتان ناڕوانن,لەبەرچاوى من لە دواى مەكتەب سیاسى وسەركردایەتیەكان قیزەونترین كەس وەزیرەكانن,چنار سەعد عبدوڵا كە كچى شەهیدى چەرەسات لە سوكایەتى بە شەهیدان و ئەنفالكراوەكان زیاتر هیچى نەكردووە ئەو كاتێك بە عومەرى خاوەر بڵێت شەهیدى سوتفە منیش مافى خۆمە وەك هەڵەبجەیەك بە باوكى بڵێم شەهیدى چەرەسات چونكە سەعد عەوڵا لە هۆڵێكى رازاوە و لەسەر قەنەفەى نەرم گەرم و میزێكى پڕ چەرەسات لەبەردەمى بوون كاتێك كوژرا....حەز ئەكەم چنار ئەوە باش بزانێت بەكارهێنانى وشەى سوتفە بۆ عومەرى خاوەر لە دوێندا و وشەى نۆخۆش و سەرلێشێواو بۆ كەسوكارى ئەنفالكراوەكان درێژەدانتە بەو خیانەتەى كە باوكت دەیان ساڵ خەریكى بوو,باوكت هاوپێشەو هاوسەنگەرى جاش و ئەنفالچى و بەعسى و موستەشارەكانى وەك تەحسین شاوەیس و حەموخانى حاجى داراو ئەنوەر بەگى بێتواتە و عەباسى بالۆ ئاغاو بووە ئیتر چۆن تۆ سوكایەتى ناكەیت بە شەهیدانى وەك عومەرى خاوەر و كەسوكارى ئەنفالكراوەكان ئەوە ئاوێكەو باوكت بۆى ڕوشتووى,كارەكانت تەواكردنى كارەكانى تەحیسن شاوەیسى برا گەورەتە.

سەفرەو سەیرانى لەندەن خۆش گوزەراند جەنابى وەزیر ؟بەس پێم بڵێت لەماوەى ئەو 2 مانگەدا خۆت و خێزانەكەت چەند هەزار دۆلارتان لەسەر حسابى وەزارەت بۆ سەرف كرا؟تۆ نەخۆشى یان ئێَمەى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان ؟نەخۆش تۆ و سەرۆكەتە كە بوونەتە پارێزەرى دزو گەندەڵو جاش و ئەنفالچیەكان؟دڵنیابە ڕۆزێك دێت دینار بەدینارى دزراوى ئەم میللەتە لە قورگتان دەردێنینەوە و سوك و ڕسواتان دەكەین ,دڵنیابن سبەینێ گۆڕستانێكى خائینانتان بۆ ئامادەیە بۆ خۆت و سەرۆكەكەت و هەموو ئەوانەى وەك ئێوەن لەو گۆڕستانەدا ئەنێژرین,بۆئەوەى باش بزانن ناهیڵێن لاشەى بۆگەنتان بەر خاكى پیرۆزى كورستان بكەویتە و گڵاوى بكات نا هیڵین لە خاكى پیرۆزى كوردستانیشدا بنیژرێن بەڵكو دەبێت گۆڕەكانیشتان لە ناو زەلاكاودا بێت نەك لەناو خاكى بیرۆزى شەهیدان.
بۆیە دەڵێم دەمت داخەیت باشە ئەگینا لەوەڕسواترو سەرشۆڕترو بیقیمەترت دەكەین ,پێڵاوەكانى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان و ئەوانەى كە تۆ پێیان دەڵێت نەخۆش و سەرلێشێوان هەزار ئەوەندەى خۆت و تەحسین شاوەیسى برا گەورەت بەقیمەترن.

داواكاریم ئەوەیە ئیتر بە چنار خان مەڵێن وەزیرى شەهیدان چونكە شەهیدان زۆر لەوە گەورەترن كە سێكى وە چنار وەزیریان بێت و سوكایەتی بە كەسوكارەكانیان بكات , بەڵكو ناى بنێن وەزیرى ئارایشتگا بۆ جوانكارى تەحسین شاوەیس و حەمەوخانى حاجى داراو گشت جاش و بەعسیە كوژراوەكانى هاوسەنگەرى شەهیدى چەرەسات .
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە