کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان تیرى خۆى لە تاڵەبانى دەدات و شەڕى بەڵگەنامەكان دەباتە بەغداد

Sunday, 04/04/2010, 12:00


كابینەى شەش سەرەتایەك بۆ دابڕانى ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات

لە دواى هەڵبژاردنى 25ى7 و پێكهێانى حكومەت لەلایەن یەكێتى و پارتیەوە پەناگیربوونى هێزە ئۆپۆزسۆنەكان و بەشدارینەكردنیان لە حكومەتى و كابینەى شەشەم كە بوویە سەرەتایەك بۆ ماڵ جیایى هێزە دەسەڵاـدارەكان و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانى هەرێم,ئەگەر كابینەى پێنجەم ناو بنێین كابینەى توانەوەى ئۆپۆزسیۆن لەبۆتەى دەسەڵاتدا و هەروەها كابینەى پێنج كاڵكردنەوەى ئەو هێڵەبووبێت لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئەوا سروشتى كابینەى شەش تەوا بە پێچەوانەوە بوو چونكە هەر لەسەرەتاوە هێڵى كارى نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەك تۆخ كردەوە كە بوویە هۆى ئەوەى كە پێكەوە كاركردن لەبەرەیەكدا بوویە موستەحیل لە هەرشوێنێك بێت ئیتر لە بەغداد بێت یان لە هەولێر.

یەك هەڵوێستى یان تەسلیمبوونى ئۆپۆزسیۆن بە یەكێتى و پارتى

ئەوەى یەكێتى و پارتى بانگەشەى بۆ دەكەن یەكڕیزى هێزە كوردیەكان نییە بەڵكو تسلیمبوونى ئۆپۆزسیۆنە بە بەرنامەى یەكێتى و پارتى بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەك تەسلیمى بەرنامەو كارى یەكێتى و پرتى نابین ئەمە قسەى هەڵسوڕاوێكى گۆڕانە,دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەریەكە لەلاى خۆیەوە تێڕوانینێكى جیاى هەیە بۆ یەك هەڵوێستى. بە پێى ئەو لێدوانانەى كە لەلایەن هێزەكانى دەسەڵاـ و ئۆپۆزسیۆنەوە دەدرێن شەڕى نێوان ئۆپۆزسۆن بەتایبەتى گۆڕان لەگەڵ دەسەڵاتدارى كوردى(یەكێتى و پارتى) لە بەغداد بەردەوام دەبێت, ئۆپۆزسیۆن پێى وایە ئێمە ناتوانین دوو شێوە مامەڵەى دژ بەیەك لەیەك دەسەڵات قبوڵ بكەین لێرە دوژمنایەتیمان بكات و لە بەغداد چاوەڕوانى ئەوە بێت ئێمە دۆستایەتى بكەین,دەسەڵاتدارى یەكێتى و پارتیش پێیان وایە نابێت و ناكرێت كێشەو گرفتەكانمان بەرینە بەغداد و بەبەرچاوى دۆست و دوژمنەوە لاپەڕەكانى یەكتر هەڵبدەینەوە "

و چاودێرانى سیاسى پێیان وایە بەم شێوە كاركردنەوەى دەسەڵات لە كوردستان و بەو گومانەى كە ئۆپۆزسیۆن هەیەتى لە ڕاستگۆى دەسەڵاتى كوردى پێناچێت بتوانن پێكەوە هەڵبكەن و یەك هەڵوێستبن,چونكە هیچ لایەكیان تەسلیمى بەرنامە و پرۆژەى كارى ئەویتر نابێت.

یەكێتى لە سیاسەتى نان بڕینەوە بۆ كوشتن و زیندانیكردن

لە ڕۆژى خۆ ئیعلان كردنى لیستى گۆڕان وەك قەوارەیەكى بەشداربوو لە هەڵبژرادنى 25ى7 یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە خانە خوێى پێشووى زۆریەك لە سەركردەكان بزووتنەوەى گۆڕان بووە نەیتوانى خۆى ڕابگرێت لەبەرامبەر ئەو شۆكەى كە توشى بووبوو بۆیە لە یەكەم كاردانەوەیدا هەستا دەركردنى چەند ئەندام سەركردایەتیەكى باڵى ڕیفۆرم هەروەها وەرگرتنەوەى پۆست و پلەى حیزبى و حكومى لە هەموو ئەو كەسانەى كە بۆنى لایەنگرى نەوشیروان مستەفاو كۆمپانیاى ووشەیان لێدەكات هەتا گەشتە نانبڕین و پاشان زیندانى كردن و هەڕشەى كوشتن و دواتر تەقەكردن و پاشان كوشتن,هەموو ئەمانەش لە پێناوى سنورداركردنى قەبارەى لیستى گۆڕان ,بەڵام لەبەر ئەوەى لیستى گۆڕان چەقى قورساى لە نێو كۆمەڵگادابوو تەنها كەسە دیار و بزوێنەرەكانى نێو بزووتنەوەكە لە یەكێتى هاتبوونە دەرەوە ,بۆیە یەكێتى نەیتوانى فراوانبوونى ئەم بزووتنەوە سنوردارى بكات ئەمەش بوویە هۆى ئەوەى كە هەڵبژاردنى 25ى7 بوویە هۆى گەورەترین زەربە بەر یەكێتى بكەوت ئەم زەربەیەش لەسەر دەستى نەوشیروان مستەفاو هاوڕێكانى بوو.

یەكێتى تەنها لە كەركوك و سلێمانى شەڕى دژ بە گۆڕانى پێدەكرێت

تاڵەبانى كە سەرۆك كۆمارى عێراقەو بە پێى دەستور دەتوانێت دەسەڵاتەكانى خۆى وەك سەرۆك كۆمارێك لە هەموو پارێزگاكانى عێراقدا پەیڕەوە بكات بەڵام بە قسەى چاودێرێكى سیاسى دەسەڵاتەكانى تاڵەبانى وەكو سەرۆك كۆمار لە هیچ كام لەو 18 پارێزگایە پەیڕەو نەكراوە و نەیتوایوە وەك سەرۆك كۆمارێك ڕەفتار بكات ,چونكە لە كۆى 18 پارێزگاى عێراق تەنها دەسەڵاتى فیعلى لە پارێزگاى سلێماى و تا ڕادەیەكیش لە كەركووك پەیڕەو كردووە ئەم دەسەڵات پەیڕەو كردنەش هۆكارى ئەوە بووە كە سلێمانى و تا ڕادەیەكیش كەركووك لە رووى سەربازى و سیاسى و ئیداریەوە لە ژێر كۆنتڕۆڵى حیزبەكەى تاڵەبانیدایە,بەبرپرسێكى باڵاى بزووتنەوەى گۆڕان ووتى تاڵەبانى تەنها لە سلێمانى دەسەڵاتى هەیە و ئەو دەسەڵاتانەش هیچ دەسەڵاتى سەرۆك كۆمار نین كە تاڵەبانى لە سلێمانى پەیڕەوى دەكات بەڵكو زیاتر لە دەسەڵاتى سەركردەیەكى سەربازیی دەچێت,بەم پێیەش یەكێتى و تاڵەبانى تەنها دەتوانن لە سلێمانى و كەركووك شەڕ دژ بە گۆڕان بكەن .

گۆڕان لە حكومەت و پەرلەمانى كوردستان هیچى دەست نەكەوت

لەماوەى هەڵمەتەكانى هەڵبژاردنى 25ى7 لیستى گۆڕان و كۆمپانیاى وشە لە ڕێگەى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى خۆیانەوە بە شێوەیەكى زۆر بەربڵاو قسەیان لەسەر دۆسیەى نانبڕاوەكان دەكرد هەتا ئەو ڕادەیەى لە هەموو قسەو لێدوان و ڕاگەیاندو بەیانامەیەیاندا باسیان لە نانبڕاوەكان دەكرد,بەڵام لیستى گۆڕان لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە نەیاتوانى ئەوەى مەبەستیان بوو بەدەستى بهێنن بۆیە چاوەڕوانیان كرد لە ڕێگەى حكومەت و پەرلەمان و ئەو 25 كاندیدەى خۆیان لەپەرلەمان ئەو دۆسیە یەكلایبكەنەوە مافى زەوتكراو بگەڕێننەوە بۆ ئەوانەى بەهۆى ئینتماى سیاسیانەوە نانیانبڕاوە ,بەڵام بە پێى ڕێكەوتنێكى ژێربەژێرى نێوان تاڵەبانى و بەرزانى لەسەر ئەوە ڕێك كەوتبوون كە بەهیچ شێوەیەك دۆسیەى نان بڕاوەكان چارەسەر نەكرێت و كۆتاى پێنەهێنریـَت و بە هەڵواسراوەى بمێنێتەوە تا هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق,وەك بینرا لیستى گۆڕان لە ڕێگەى پەرلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە نەیتوانى كێشەى نانبڕاوەكان چارەسەر بكات كە چارەسەر نەكردنى ئەم كێشەیەش گەورەترین زەربەى دا لە بزووتنەوەى گۆڕان و

گۆڕان دەستى خۆى پێش دەخات

لە دواى دەركەوتنى ئەنجامە بەراییەكانى هەڵبژاردنەوە ئەگەر بەووردى لەبەرنامەو قسەو لێدوانەكانى كۆمپانیاى وشەو لیستى گۆڕان وورد بیینەوە كە لە ڕێگەى كەناڵى تەلەفزیۆنى KNNوە دەریدەبڕن دەگەینە ئەو قەناعەتەى كە لیستى گۆڕان خۆى بۆ شەڕێكى گەورەى ڕووبەڕووبوونەوەى یاسایی بەرامبەر یەكێتى و پارتى حازر دەكات,ئەو شەڕەش ئەمجارە لە بەغداد و لە ناو پەرلەمانى عێراقدا دەیكەن,چادێرێكى سیاسى پێَ وایە قسەو لێدوانى بزوونەتەوەى گۆڕان لەبارەى كۆبوونەوەى یەك خستنى هێزە كوردیەكان پێش ئەوەى بچینە بەغداد تەنها موجامەلەیەكە و هیچى تر چونكە بزوتنەوەى گۆڕان پێى وایە یەكێتى و پارتى هیچ ئەمەلێكى باشیان لێ بەد ناكرێت چونەك ئەوان لە نێوان خۆیاندا باوەڕیان بەكارى پێكەوەى و هاوبەش نییە,ئەوەشى وا دەكات بزووتنەوەى گۆڕان ئەو قسانە بكات وەك دەست پێشخەریەكەو بۆ ئەوەى گۆڕان ئەم قسەو لێدوانانەى وەك بەڵگەیەك بەدەستەوە بێت ئەگەر بێت و یەكێتى و پارتى تاوانى نەبوونى یەك ڕیزى بخەنە ئەستۆى بزووتنەوەى گۆڕان .

یەكێتى و گۆڕان شەڕەكەیان بەرەو كوێ

یەكێتى وەك حیزبێكى دەسەڵاتدار لە ڕووى سیاسى و سەربازى و ئیداریەوە لەناوچەكەدا دەیەوێت هەموو قسەو باس و توندوتیژیەكان لە سنورى پارێزگاى سلێمانیدا قەتیس بكات و هەر چۆنیەك بووە ئەم شەڕو ململانییە نەچیتە دەرەوەى سنورى حكومەت و پەرلەمانى كوردستان هەر ئەم مەترسیەشە واى لە تاڵەبانى كرد كە داوا لە مامۆستا على باپیر ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى بكات بكەوێتە بەینەوە بۆ ئەوەى بە هەر نرخێك بووە نەوشیروان مستەفا ولیستى گۆران قەناعەت پێبكەن كە شەڕو كێشە گرفتەكان وشكاتەكانیان نەبەنە پەرلەمانى عێراق و لەوێ دۆسیەى كارە نایاسای و نانبڕاوەكان و دەتێوەردانەكانى تاڵەبانى و شكاندنى سوێندى دەستورى سەرۆك كۆمار نەكەنە كارتێك و لە پەرلەمانى عێراق نەیخەنە بەرچاو ئەندام پەرلەمانەكانى پەرلەمانى عێراق .

گۆڕان لە بەغداد تۆڵە لە تاڵەبانى دەكاتەوە

ئەو ڕۆژەى سزاى سیاسى هەوادارانى لیستى گۆڕان دەستى پێكردووە لەسەر دەستى تاڵەبانى و حیزبەكەى ,ئەو پرسیارەش سەرى هەڵداوە كە ئایا گۆڕان چۆن تۆڵەى كوشتن و زیندانى كردن و ترسو تۆقاندن و نانبڕاوەكان لە تاڵەبانى و حیزبەكەى دەكاتەوە؟نزیكەى ساڵێكە لایەنگران و ئەندامان و هەوادارانى لیستى گۆڕان لەلایەن خودى تاڵەبانى و حیزبەكەیەو بە توندترین شێوە سزا دراون هەر لە كوشتنەوە بۆ نانبڕین و تا گواستەوە لە شوێنى وەزیفى بەڵام هەتا ئێستا گۆڕان و نەوشیروان مستەفا جگە لە گرتنەبەرى ڕێو شوێنى یاساى و ڕاگەیاندنەكان و پەرلەمانى كوردستان هیچ كاردانەوەی توندو تیژیان نەبووە لەبەرامبەر تاڵەبانى و حیزبەكەى ,ئەم بێدەنگییەى گۆڕان و نەنواندنى هیچ جۆرە كاردانەوەیەكى توندوتیژى یەكێتى و تاڵەبانى توشى سەرسوڕمان كردووە بەجۆرێك ئێستا هیچ ڕێگەیەك نەماوە تاڵەبانى نەیگرێتەبەر لە پێناوى ڕازیكردنى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا.



گۆڕان چۆن تۆڵە لە تاڵەبانى و تاڵەبانیەكان دەكاتەوە

زۆرێك پێیان وایە لیستى گۆڕان تەنها ڕێگەیەكى لەبەر دەمدایە ئەویش متمانە نەدانە بەتاڵەبانى لەكاتى كاندیدكردنەوەى بۆ سەرۆك كۆمار لەلایەن لیستى هاوپەیمانى و خودى مەسعود بەرزانیەوە,ئەو بۆچوونە تاماوەیەك لەمەوبەر ڕاست بوو كە گۆڕان تەنها بە متمانە نەدان بە تاَڵەبانى دەیەوێت تۆڵەى خۆى بكاتەوە ,بەڵام ئەوەى ئێستا چاوەڕوان دەكرێت ئەوەیە كە گۆڕان دواتیرى خۆى لە بەغداد چۆن ئاراستەى تاڵەبانى و حیزبەكەى دەكات,بەڵام ئایا دەنگ نەدانى پەرلەمەنتارەكانى لیستى گۆڕان بە تاڵەبانى بۆ وەرنەگتنەوەى پۆستى سەرۆكایەتى كۆمار دواتیرى گۆڕانە یان شتێكیتر ,بە پێى حساباتى قورسایی گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق كە خۆى لە 10 تا 15 كورسیدا دەبێنیـَەوە بەڵام ئەگەر تاڵەبانى بكەوێتە خۆ ئەوا دەنگە ناڕەزایەكانى پەرلەمانتارەكانى گۆڕان هیچ كاریگەریەكیان نابێت لەسەر ڕێگرى لە كاندید كردنەوەى تاڵەبانى لەڕووى دەنگدانەوە ئەمەش لەلایەن هەڵسوڕاوانى گۆڕانەوە ڕوونەو لەكاتى متمانەدا بە كابینەكەى دكتۆر بەرهەم لیستى گۆڕان ئەگەر چى نەیاتوانى كابینەكەى دكتۆر بەرهەم ڕەتبكەنەوە بەڵام كابینەكەیان خستە بەردەم هەڕەشەیەكى گەورە و ترسێكى وەها كە ئەگەرى هەیە لە هەركاتێكیترى نادیاردا ئەو كابینەیە هەڵبوەشێننەوە و یان بەشێوەیەك توشى گیرۆدەى بكەن كە وەزیرو كابینەكەى بەرهەم ئەوەندەى بەڕێوە بێت بەرەو پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە ئەوەندە نەیپەرژێتە سەر بەڕێكردنى ئیش و كارەكانى خۆى. بەڵام ئەو دۆسیانەى كە لیستى گۆڕان بەنیازن لەكاتى مورەشەح كردنى تاڵەبانى قسەى لەبارەوە بكەن زۆر خەتەر بۆ تاڵەبانى ئەگەرى ئەوە هەیە تاڵەبانى توشى تێكشانێكى گەورەى كەسایەتى ببێتەوە كە لەمێژووى تەمەنى سیاسى خۆیدا ئەوەى بەسەر نەهاتبێت.....



بەرزانیش كەوتە بەر مەترسى تیرەكەى گۆڕان لە بەغداد

بە پێ لێدوانێكى فوئاد حسین سەرۆكى دیوانى سەرۆكایەتى هەرێم مەسعود بەرزانى لەگەڵ نوێنەرى لیست و قەوارە براوەكانى هەڵبژاردنى 7ى3 لە هەرێمى كوردستان كۆدەبێتەوە,گرنگترین شتێك لەلاى پارتى و یەكێتى ئەوەیە كە لیستەكانى ئۆپۆزسۆن و لیستى گۆڕان بەتایبەتى دەست بۆ هەڵدانەوەى مەلەفەكانى ەرێم نەبەن لە بەغداد چونكە هەڵدانەوەى ئەو مەلەفانەو وورژاندنى لەلایەن لیستێكى كوردیەوە لە پەرلەمانى عێراق گەورترین مەترسین بۆسەر بەرژەوەندیەكانى یەكێتى و پارتى .پرسیارێك كە ئێمە هەوڵ دەدەین تیشكێك بخەیەنە سەر دیوە شاراوەكانى ئەو تیرەى كە نەك تەنها تاڵەبانى و حیزبەكەى بەڵكو خودى مەسعود بەرزانى و پارتیش دەپێكێت,هەر ئەمەشە وا دەكات كە پاش ئاشكرابوونى بەشێك لە پلانەكانى لیستى گۆڕان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى لە بەغداد,مەسعود بەرزانى و پارتیش لەرزیان لێهاتووە و هێناینیە سەر خەت ,ئەویش هەڵدانەوەى زۆر دۆسیەى دزى و گەندەڵى و فرۆشتنى نەوت و بەهەدەردانى داهاتى خەڵك و مەسەلەى گرێبەستە نەوتیەكان و دەیان دۆسیەى تر كە بەتەنها باسكردنى لەلایەن لیستى گۆڕانە لە پەرلەمانى عێراق گەورەترین زەربە لە سومعەى تاڵەبانى و بەرزانى و دەسەڵاتەكەیان دەدات,چونكە ئەوەى تائێستا وەزارەتى نەوت و وەزارەتى دارایی عێراق بێدەنگیان كردووە لە دۆسیەى نەوت و داهاتى هەرێم ئەوەبووە كە دەروازەیەك نەبووە تا لە ڕێگەیەوە بچنە ناو ووردەكارى ئەو دوو دۆسیە هەستیارە ,بۆیە ئێستا پارتى و یەكێتى تێگەشتوون لیستى گۆڕان دەستى گەشتووەتە ڕۆخى دەریاكەو چیتر لە ووشكانى شەڕەكانى خۆى دژ بە گەندەڵى دەسەڵاتى پاروان خوازى یەكێتى و پارتى پەرە پێدەدات .

گۆڕان شەڕى بەڵگەنامەكان دەباتە پەرلەمانى عێراق

شەڕى بەڵگەنامەكان كە لیستى گۆڕان و یەكێتى كە بە درێژایی هەڵمەتەكانى هەڵبژاردنى 7ى3 كاریان لەسەر دەكرد بەڵام هەریەكەیان بەمەبەستێك.یەكێتى شەڕى بەڵگەنامەكان و بڵاو كردنەوەى ئەو قسەو باس و گرتە ڤیدیۆیانەى كە لە دژى نەوشیروان مستەفا و لیستى گۆڕان بلاویان دەكردەوە تەنها مەبەست لێى بردنەوەى سلێمانى و بەدەست هێنانى متمانە خەڵك بوو نەوەك پرۆژەیەك بۆ كار كردن لەسەرى لە داهاتوودا بەڵام نەوشیروان مستەفاو لیستى گۆڕان بە پێچەوانەى یەكێتیەوە كاریان دەكرد و بەڵگە نامەیان بڵاو دەكردەوە ,سەبارەت بە كاتى كاندیدكردنەوەى تاڵەبانیدا ئەگەرى ئەوە هەیە كە لەلایەن ئەندام پەرلەمانەكانى لیستى گۆڕانەوە دەست بەرن بۆ هەڵدانەوەى دۆسییەى نانبڕاوەكان و دەستێوەردانەكانى تاڵەبانیە لە یاسا و شكاندنى سوێندى دەستورى ئەمانە ئەو تیرانە كە لەوانەیە پەرلەمانتارەكانى لیستى گۆڕان لە ناو پەرلەمان و لەكاتى پرۆسەى كاندیدكردنەوەى تاڵەبانى لەناو پەرلەماندا بیورووژێنن كە ئەمەش گەورەتین تێكشكانى كەسایەتى تاڵەبانى بەدواى خۆدا دەهێێت,

گۆڕان لە بەغداد شەڕى تاڵەبانى دەكات نەك شەڕى یەكێتى

لەكاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا لیستى گۆڕان لەسەر زارى بەر پرسێكى باڵاى ئەو بزووتنەوەیە ئەوە ڕاگەیەنرا كە" تاڵەبانى كاندیدى ئەوان نییە بۆ سەرۆكایەتى كۆمار"ئەمەش مانانى ئەوەیە كە گۆڕان دەنگنادات بە تاڵەبانى بۆ ئەم خولەى سەرۆكایەتى كۆمارى عێراق ,یەكێكیتر لە بەرپرسە باڵاكانى گۆڕان ئەوەى ڕاگەیاند كە "ئەگەر گۆڕان تاڵەبانى نەگرێتەوە ئەوە كەى گۆڕانە"

بە پێى ئەو لێدوانانە گۆڕان نایەوێت شەڕى یەكێتى بكات بەڵكو دەیەوێت شەڕى خودى تاڵەبانى بكات ئەمەش لەبەر دوو هۆ یەكێكیان لەبەر ئەوەى یەكێتى شەڕى گۆڕان ناكات بەڵكو ئەوە تاڵەبانییە ئەو شەڕەى پێ دەكات دووەمیان ئەوەیە كە گۆڕان نایەوێت یەكێتیەكان لە خۆى بتۆرێنێت ,چونكە دەزانێت زۆرێك لە یەكێتیەكان دواى یەكێتى یەكەمین قاپییەك كە ڕووى تێدەكەن ماڵى گۆڕان و گردەكەیە,هەر ئەم هۆكارەش بووە هۆى ئەوەى كە تاڵەبانى لە پلنیۆمى حیزبەكەیدا هەموو هەوڵێكى دا بۆ ئەوەى كارێك بكات كە كاردانەوەى گۆڕان بە شێوەیەك بێت كە قاپى گۆڕان بەڕووى یەكێتیەكاندا دابخرێت بەڵام ئەوەى كەبۆى كرا تەنها داخرانى قاپى بوو بەڕووى كۆسرەت ڕەسوڵدا ..

گۆڕان كارتى سورى لەبەرامبەر پارتى و یەكێتى هەڵكرد

محمد تۆفیق ڕەحیم كە وتەبێژى بزووتنەوەى گۆڕانە لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانیدا گڵۆپى سورى بە ڕووى یەكێتى و پارتیدا هەڵكرد ئەوەش كاتێك لەو لێدوانەیدا ووتى(بۆ بەشداریكردن لەگەڵ لیستە كوردیەكاندا سیاسەتى ئەوان دەكەنە بنەما ئەو لیستە كوردییە سیاسەتى لەگەڵ گۆڕاندا چۆن بیچت لە كوردستان ئەوانیش لە بەغداد بەو شێوەیە تەعامولیان لەگەڵ دەكەن).چاودێرانى ڕەوشى سیاسى پێیان وایە ئەم لێدوانى محمد توفیق رەحیم تەعبیرە لە سیاسەتى لیستى گۆڕان لەبەرامبەر یەكێتى و پارتى چونكە محمد توفیق ڕەحیم ووتەبێژى ئەو لیستەیە و قسەكانى تەعبرە لە سیاسەتى ئەو بزووتنەوەیە بۆیە پێناچێت ئاسۆیەكى بەدیبكرێت بۆ لێك نزیكبوونەوە لە نێوان گۆڕان یەكێتى و پارتى چونكە سیاسەتى یەكێتى و پارتى لەماوەى ڕابردوودا سیاسەتێكى چەوت و دڵ ڕەقانەیان هەبووە لەبەرامبەر گۆڕان هەتا ئێستاش ئەو سیاسەتە توندو تیژەیان بەرامبەر بە گۆڕان بەردەوامە بۆیە پێەچێت گۆڕان ئەو هەڕەشەەى بباتە سەر لە بەغداد.

تێبینى:

ئەم ڕاپۆرتە شیكارییە لە ژمارە 7 ىگۆڤارى(فشار)بەروارى 1-4-2010 دابڵاو بووەتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە