کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسى هەڵەبجە لە نێوان بەعسیەكانى جاران و جەلالیەكانى ئەمڕۆدا- بەشى یەكەم

Wednesday, 07/07/2010, 12:00



هیچ كەس نییە ئەوە نەزانێت كە لەسەردەمى دەسەڵاتى باوكە گەورەكەى یەكێتى و پارتى(حیزبى بەعس)ڕەفیق حیزبیەك چەند ئەوەندەى بەپرسە ئیداریەكان دەست ڕۆشتوو بوو,بڕیارى ئەوەڵو ئاخر هەر لەلاى كاكى ڕەفیق حیزبى بوو,هەر لە منەزەمەى حیزبى بەعس بەرپرسە ئیدارایەكان بانگ دەكران و پێیان دەگوتن بۆتان نییە هیچ ئیجرائات و ڕێگریەك لەم كاكەیە بكەن چونكە ئەوە ڕەفیق حیزبییە و كارى كۆكۆدنەوەى ئەندامە بۆ حیزبى بەعس دژایەتى كردنیشى واتە دژایەتى كردنى حیزبى بەعس و سەید ڕەئیس,لەدواى ڕاپەڕینەكەش ئەگەر چى تا ڕادەیەكى كەم بەعسیەكان كەم بوونەوە هیچ كەسێكى وا نەما لە دائیرەكاندا ئەندام بۆ حیزبى بەعس كۆبكاتەوە و ئابوونەوە و تەبەڕوعات لە بەعسیەكان كۆبكاتەوە كەچى لێشاوێكى زۆرتر لەو كەسانە دروست بوون كە بەهەمان عەقڵیەتى بەعسەوە بگرە خراپتر مامەڵە دەكەن,ئەمڕۆ كەسانێك هەن كە لە فیرگەكانى حیزبەوە نەجمە و داڵى حیزبیان لەسەر شان نراوە بەڵام لەبرى كارى حكومى و ڕاپەڕاندنى كارو پیشەكەیان خەریكى فەسڵ و نقڵ كردنى ئەو كەسانەن كە نایانەوێت ببنە جەلالى ,جاران بەعس زۆرى لەكەس نەدەكرد كەسیشى نان بڕاو نەدەكرد بەڵام جەلالیەكانى ئەمڕۆ هەڕەشەى نەقڵ و فەسڵ لەوانە دەكەن كە نابنە جەلالى و ئابوونە نادەنە ئەو حیزبە ,چەندە شەرمە لەسەر كورسیەك دانیشتبى كە بەخوێن و گیانى هەزاران شەهید وەبەرهەم هاتبێت كە بە دەستى بەعس شەهید كرابن كەچى بەعسیانە و فاشستانە ڕەفتار لەگەڵ كەسوكارى شەهیداندا بكەیت ئەم كارە تەنها لە جەلالیەكان دەوەشێتەوە نەك یەكێتیەكان,چونكە جاران خەڵك بەدڵ و بەگیان بە ڕەخبەت و حەزى خۆى دەچوو دەبووە ئەندامى یەكێتى و شانازیشى پێوە دەكرد و كرێكاریشى دەكرد لە پارەى كرێكارى ئابوونەوەى دەدا بەڵام لەوەتەى كۆمەڵێك خەڵكى عەقڵ بەعسى یەكێتیان كرد بە جەلالى ئیتر خەڵك بێزى نایەت ببێتە ئەندام و ئابوونەوەیان پێبدات بەڵام جەلالیەكان بەزۆر خەڵك ناچار دەكەن ,دەبێت جەلالیەكان ئەو پرسیارە لە خۆیان بكەن كە بۆچى میللەت ڕقى لێیان هەستاوە؟بۆچى كرێكار دوێنى ئابوونەوەى حیزبى دەدا كەچى ئەمڕۆ پۆلیسێك كە نیو ملیۆن دینار وەردەگرێت ئامادە نییە ئابوونەوە بدات,ئەگەر خۆتان نازانن ئەوا ئێمە پێتان دەڵێن ناعەدالەتى و عەقڵیەت بەعسى ئەو كەسانەیە یەكێتى كردوونى بە دەمڕاست و چاوساغى خۆى و كاریان پێدەسپێرێت كە هەزار هێندەى ناشیرنى خۆیان یەكێتیش ناشیرین دەكەن .
بەرپرسێكى پۆلیس كە ئەگەر پێى خۆش بێت و ناچارم بكات بە لافیتە و بە پۆسكارت بە ناو وێنەكەى خۆیەوە بڵاودەكەمەوە لەناو شارى هەڵەبجە و هەموو كوردستان و سایت و ڕۆژنامەكان كە لەسەر مێزى حكومى كارى كۆمیتەو مەڵبەند ڕادەپەڕێنێت و هەڕەشە دەكات ئابونەوە كۆ دەكاتەوە و دەیەوێت پۆلیسێك كە ئینتماى سیاسى بۆ حیزبێكى وەك(پارتى یان یەكگرتوو یان كۆمەڵ بزوتنەوە یان گۆڕان یان شیوعى ....هتد)هەیە بەزۆر ئابوونەوە بدات بە یەكێتى,ئاخر پۆلیسى پارتى هەیە كە لە شەڕى ناوخۆ كەسوكارەكەى یەكێتى كوشتویەتى ئیتر تۆ چۆن داواى لێدەكەیت ئابوونەوە بدات,پۆلیس هەیە ئیسلامییە تۆ چۆن داواى لێدەكەیت ئابوونەوە بدات كە سور بزانێت ئەو پارەیە دەدرێت بە ئەو كەسانەى جاسوسى بەسەرەوە دەكەن كە ڕۆژانە چەند جار هاتوو چۆى مزگەوت دەكات.....
هەروەك بەعس چۆن ڕۆشت ڕسوابوو لەگەڵیشیدا ڕەفیق حیزبیەكانى جاران سەر كرز بوون ڕۆژێك دێت ئەوانەى دەیانەوێت بەزۆر خەڵك بكەن بە جەلالى و بەزۆر ئابوونەوەى لێدەستێنن وەكو ڕەفیق حیزبەكانى جاران سەركزى و سەرشۆڕیان بۆ دەمێنێتەوە ئەوكاتەش لە ناو بازار خەڵك فیكەیان لێدەكات و تەماتەیان تێدەگرێت ڕەنگە ئەم قسەیەى من بە وڕێنەكردن تێبگەن بەڵام لە 2002 كەس بە خەیاڵیشیدا نە دەهات سەدام بنەماڵەكەى و حیزبى بەعس ئەوەى بەسەر بێت بەڵام لە2003 هەموومان ئەوەمان بینى كە بە خەونیش نەمان بینیبوو ,ئێمە دەڵێن دەسەڵاتى یەكێتى و پارتیش زۆرى نەماوە و كۆتاییەكەى نزیكە بەڵام ئێوە لە بێخەبەرى خۆتان گوێ مەدەن بەم ئاگاداركردنەوەى ئێمە هەتا ئەو كاتەى لەناو بازاڕ فیكەتان لێدەكەن و هێلكە بارانتان دەكەن.
بە بۆیە دوو ڕێگایان لەبەردەدایە
-یان درێژە دان بەو بەد ڕەفتاریانەیان كە عاقیبەتەكەى ڕوو ڕەشى ناو خەڵكو تەماتەو هێلكەبارانكردنیان لە دوا ڕۆژدا .
-یان واز هێنان و جیاكردنەوەى كارى حیزبى و حكومى و ڕوو سوورى
هەردوو ئیختیارەكە كراوەیە ئەوە بیەوێت خۆشەویستى خەڵك بێت پیاوى میللەت و خەڵكى شارەكەى بێت با لە گوێى جاش و بەعسى و دزو گەندەڵ و شەڕواڵ پیس نەكات و بەزۆر خەڵك نەكات بە جەلالى و ئیجرائاتیش لەگەڵ ئەو كەسانەدا نەكات كە نایەوێت ببێتە جەلالى....
خۆ ئەگەر لە گوێى ئەو پیاو خراپانە دەكات ئەوا مێژوویەكى ڕەش بۆ خۆى تۆمار دەكات ناوى وەكو ڕەشەى ساڵحە و مولازم خالید و ......لەگەڵ تف و نەفەرتدا لە زمانى خەڵكى ئەم شارە دێتە دەر ..... ...............................
ئومێد ئەكەم ناچار نەكرێم بەشى دووەم بڵاو بكەمەوە چونكە وەك تێزاب وایە گەر بەر ئەو كەسانە بكەوێت لە ڕوویان نایەت یەك سەعات لەناو خەڵكى ئەم شارەدا بمێنێتەوە ناچار ئەم شارە بەجێدێڵن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە