حەمەتۆفیق ڕەحیم و مام ڕۆستەم و شۆڕش حاجى و هەڵبژاردنەوەى تاڵەبانى
Saturday, 03/04/2010, 12:00
لە كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆى دیوەخانەكەى بەرزانى ڕێكەوتنى نێوان لیستە كوردیەكان كرا لەخاڵى چوارەمدا دەڵێت:
- كاندیدی ئێمه وهكو خهڵكی كوردستان بۆ سهرۆكایهتی كۆمار جهنابی مام جهلال بێت.
لە ماوەى ڕابردوو هەروەها لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردندا لە لێدوانى جیاجیادا چەند هەڵسوڕاوێكى گۆڕان ئەم لێدوانانەیان داوە.
1- حەتۆفیق ڕەحیم وتەبێژى لیستى گۆڕان لە ڕۆژنامەى ئاوێنەدا ووتوویەتى"تاڵەبانى كاندیدى ئێمە نییە"
2- مام ڕۆستەم لە ڕۆژنامەى ئاوێنەدا دەڵێت"ئەگەر گۆڕان سەرۆك كۆمار نەگرێتەوە ئەوە كەى گۆڕانە"
3- شۆڕش حاجى یەكێك لە كۆنە ڕەگ لە بەیاننامەكەیاندا دەڵێن تاڵەبانى با دەست لەكار بكێشێتەوە
ئێوەش بپرسن لە:
1- حەمەتۆفیق ڕەحیم دوێنێ بۆ وات گوت و بەهۆى ئەو قسەى تۆوە گیانى سەدان و هەزان گۆڕانخواز كەوتە مەترسیەوە كەچى ئێستا تاڵەبانى كاندیدى تۆیە, بۆیە منیش یەك هەزار نیشانەى پرسیارت بۆ دادەنێم ؟؟؟ ؟؟؟؟؟ ؟؟؟ ؟؟؟؟ ؟؟؟؟ ؟؟؟ ؟؟؟؟ ؟؟؟؟ ؟؟؟ ؟؟ ؟؟؟ ؟؟؟؟؟ ؟؟ ؟؟؟؟؟ ؟ ؟؟ ؟؟ ؟؟ ؟؟؟ ؟؟
2- مام ڕۆستەم ئەرێ گۆڕانەكەت تاڵەبانى گرتەوە یان تاڵەبانى گۆڕانەكەتى گۆڕیەوە بۆ یەكێتیە كۆنەكە!!
3- شۆڕش حاجى كۆنە ڕەگ ئەگەر تۆ لەبەر خۆشەویستى كورسى هەڵوێستەكانى پێشووت و بەیاننامەكەت بیر نەماوە ئەوە ئێمە بە كلیكێك دەیخەینەوە بەرچاوت,تۆ ڕەخنەت لەتاڵەبانى هەیە كە سەروەت و سامانى یەكێتیەكان بۆ خۆى دەبات و تاك ڕەوە و یەكێتى واواو وا لێكردووە ئەى چى بووە لە كون فەیەكونێكدا تاڵەبانى بوویەوە بەو كەسەى كە دەنگى پێبدەیت,ئەو قسانەى كە ئەمشەو لەكەناڵى (KNN) كردت بێزم لێدەهات ڕشانەوەم پێى دەهات حەزم دەكرد بڕشێمەوە؟؟!!
من هەرئەوەندەتان پێدەڵێم كەمێك ئاگاتان لە زمانتان بێت زۆر مەڵێن و زۆر مەڕۆن x خێرا لێمەخوڕن چونكە وەر دەگەڕێن هەروەك چۆن ئێستا هەڵگەڕانەوە لە قسەكانى پێشووتان ,ئەوەش بزانن خەڵك ئێستا وشار بووەتەوە هەموو لێدوانێك ئەبێتە ماڵ لەسەرتان .
- بەس ئەوەمان پێبڵێن چى تاڵەبانى چوو بە دڵتان تا ڕازیبوون دەنگى پێبدەن؟
- ئەى چى ئەڵێن بۆ هاتوو هاوەرەكانى پێشوتان؟
- ئەى چیتان گۆڕى؟
- هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست