هێزە ئەمنیەكانى هەرێمى كوردستان %25 داهاتى میللەت دەبەن و ناتوان هاووڵاتیان بپارێزن ,بۆ هەر 16 هاووڵاًتیەكى كوردستان كەسێكى لە هێزە ئەمنیەكا
Monday, 24/05/2010, 12:00
لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا پشێویەكى ئەمنى زۆر لە هەردوو پارێزگاى هەرێمى كوردستان دروست بوو هەتا ڕادەى ئەو پەرشى نائارامى و دروست بوونى حاڵەتێكى ترس و تۆقاندن و تێكچوونى هەتا ئەو رشادەیەى كاریگەرى خەستە سەر بارى دەروونى هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان لە سلێمانى مێرد منداڵێكى تەمەن 15 ساڵە دەفڕێنرێت و پاش 15 ڕۆژ بەبریندارى لەسەر شەستیەكەى سلێمانى دەدۆزرێتەوە و لەكاتى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات ڕۆژى 4/5/2010 سەعات 8:30 سەرلەبەیانى لەبەردەم كۆلێژى ئەدەبیاتى زانكۆى سەلاحەدین لە شارى هەولێر سەردەشت عوسمان خوێندكارى زانكۆ ڕۆژنامەنووس لەلایەن چەند كەسێكەوە ڕێی پێدەگیرێت و پاش لێدان و سوكایەتى پێكردنى بەزۆرى چەك سوار سەیارەیەك دەكرێت و پاش 2 ڕۆژ تەرمەكەى لە شارى موێل دەدۆزرێتەوە ئەم لەكاتێكدا ڕوو دەدات كە شارى هەولێر بە هێزێكى زۆرى چەكدار بە ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانى تەندراوە و لە هەولێرەوە تا شارى موسڵ 11 بازگەى تێدایە هەروەها ئەو كاتەشى كە سەردەشتى تێدا فڕێنراوە قەڕەبالغترین كاتەكانى ڕێگاو بانە ئەم دوو ڕووداوە ئەوە دەهێنێت هێزە ئەمنیەكانى هەرێمى كوردستان بخەینە ژێر پرسیار و هەڵسەنگاندن و بەراورد كاریەكى بۆیە ئەكرێت بپرسین ئایا بۆچى هێزەكانى ئەمنى هەولێر و سلێمانى هیچ هەنگاویكیان نەنا بۆ ڕزگاركردنى ئەو فڕێنراوە پێش ئەوەى شەهید بكرێن؟ئایا ژمارەى هێزەكانى ئەمنى كە كاریان پارێزگارى كردنە چەندە؟ئەو بووجەیەى بۆ ئەم هێزە ئەمنیانە دابینكراوە چەندە؟
پێك هاتەى هێزە ئەمنییەكانى هەرێمى كوردستان
هێزە ئەمنیەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان پێك دێت لە دوو بەش بەشێكیان نهێنین و كاریان هەواَلگریە وەك (ئاژانسى پاراستنى پارتى,دەزگاى زانیارى یەكێتى ,هێزى دژە تیرۆر كە سەر بە یەكێكیتە)بەشێكیتریان ئاشكران و كردەین كە پێك دێن لە وەزارەتى پێشمەرگە ,وەزارەتى ناوخۆ ,ئاسایشى گشتى هەرێم (ئاسایشى پارتى-هەولێر و ئاسایشى یەكێتى سلێمانى)
ئێمە لێرەدا باس لەو هێزە دیارانە دەكەین كە لەبەرچاومان و ڕۆژانە لەلایەن میدیاكانى سەر بەدەسەڵاتەوە ئارامى هەرێمى كوردستان وەك منەت ەبە خەڵك دەفرۆشنەوە .
ژمارەى هێزە ئەمنییەكانى حكومەتى هەرێم
بە پێ ى ئەو ژمارانەى كە لە بووجەى 2010 هاتوون ژمارەى هێزە ئەمنیەكانى حكومەتى هەرێم 255.151 دووێەد و پەنجاو پێنج هەزارو ێەدو پەنجاو یەكە كەسن,كە بەم شێوەیە دابەش بوون .وەزارەتى پێشمەرگە 122471 ێەدوبیست و دوو هەزارو چوارێەدوحەفتاویەك پێشمەرگەى هەیە ,ژمارەى هێزەكانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ 95983 نەوەدو پێنج هەزار و نۆێەد و هەشتاو سێ كەسە ,ئاسایشى یەكێتى-سلێمانى 17.878 حەڤدە هەزار هەشت ێەد و حەفتاو هەشت ,ئاسایشى پارتى-هەولێر18.819 هەژدە هەزارو هەشت سەد و نۆزدە
بووجەى هێزە ئەمنیەكانى كوردستان
هێزە ئەمنیەكانى كوردستان كە لە وەزارەتى پێشمەرگەو وەزارەتى ناوخۆ و ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى هەولێر پێكدێت لە پرۆژە بووجەى 2010 بڕێكى بەرچاو بووجەیان بۆ دابینكراوە و ئەم دەزگا ئەمنیانە لە بووجەى ئەمساڵدا 25,35% بووجەى هەرێ/ى كوردستانیان بۆ تەرخانكراوە كە بەم شێوەیە.وەزارەتى پێشمەرگە 10,06% بووجەى ئەمساڵى بۆ دانراوە,وەزارەتى ناوخۆ5.70% بووجەى ئەمساڵى بۆ تەرخان كراوە ,ئاسایشى پارتى-هەولێر 3.48% بووجەى هەرێمى بۆ تەرخانكراوە ,ئاسایشى یەكێتى-سلێمانى 2.71% بووجەى هەرێمى بۆ تەرخانكراوە ,لەماوەى ساڵانى ڕابردووشدا ئەم هێزانە بەهەمان شێوە لەداهاتى میللەت پارەیان بۆ تەرخانكراوە .
بۆ هەر 16 كەسێك لە هەرێمى كوردستان
لەبەر ئەوەى لە عێراق و لە هەرێمى كوردستان سەرژمێریەكى سەرتاسەرى نەكراوە بەڵام بە پێى كۆبوونى خۆراك وەرگتن كە تاكە شتێكە كە بۆ هەڵبژاردنەكانیش ئیعتمادى دەخرێتەسەر,ژمارەى دانیشتوانى هەرسێ پارێزگاكەى هەرێمى كوردستان 4.100.000 چوار ملیۆن سەد هەزارە,ژمارەى ئەو كەسانەشى كە سەر بە هێزە ئەمنیەكانى هەرێمى كوردستانن نزیكەى 255.151 دوو ێەد و پەنجاو پێنج هەزارو ێەدو پەنجاو یەك كەسن كە ئەگەر ژمارەى دانشتوانى هەرێمى كوردستان دابەشى ژمارەى ئەوانە بكەین كەلەو شوێنانەدان كە ئەركیان پارێزگارى كردنى هاوڵاتیانە ئەوا بۆ هەر 16 هاوڵاتیەكى هەرێم كەسێكى سەر بە هێزە ئەمنیەكانى هەرێمى كوردستانى بەردەكەوێت.
6.2% خەڵكى كوردستان لە هێزە ئەمنیەكاندایە
ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى كوردستان 4100000 چوار ملیۆن و ێەدهەزار كەسە ,لەم ژمارەیە 255151 دوو ێەدو پەنجاو پێنج و ێەدوپەنجاو یەك كەس لە سەر بەهێزەكانى ئەمنین لە كوردستان بەم پێیەش 6.2% خەڵكى كوردستان سەر بەهێزە ئەمنیەكانن كە ئەمەش ڕێژەیەكى زۆرە كە ئەگەر بە شێوەیەكى باش بتوانرێت ئەم هێزە بەكار بهێنرێت ئەوا زۆر بەئاسانى دەتوانرێت ئاسایش و ئارامى خەڵ:ى كوردستانى پێ بپارێزرێت
.........................................................................
هەڵەبجەى شەهید
[email protected] تیبینى :ئەم بابەتە لە زمارە 10 كۆفارى فشاردا بلاو بووەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست