کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم سیروان لەبرى ئەوەى تۆمەتبار بهێنێتە دادگاخۆى دەڕوات بۆلاى تۆمەتبار

Monday, 14/11/2011, 12:00








سیروان ئەو حاكمەى كە دادگاى لیكۆڵینەوە دەباتە زیندانى گرتن و گواستنەوەى سلیمانى بە پێى خۆى دەڕوات لیدوان لە تۆمەتبار وەردەگرێت.
حاكم سیروان ئەحمەد كە یەكیكە لەو 3 حاكمەى كە یەكیتى دایناون بۆ سزادانى خۆپیشاندەران و چالاكەوانەكانى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دواى لەسەر فرمانى حیزب دادگاى لیكۆلینەوە دەگوازیتەوە بۆ سجنى گرتن و گواستنەوەى سلیمانى.
سەرچاوەیەك لە بەڕیوبەرایەتى گرتن و گواستنەوەى سلیمانى پێى ڕاگەیاندین كە دادگا لە سایەى حاكم سیروان و هاوشیوەكانى هەیبەتى شكاوەو لەبرى ئەوەى تۆمەتبار بریتە دادگا كەچى دادوەر دەڕوات بۆلاى تۆمەتبار ,ئەو سەرچاوەیە ووتى ئەم جۆرە كارانە تەنها لە دادوەرە حیزبى و لاوازەكان دەوەشیتەوە یەكیكە لەو كارە دزیوانەى كە دادوەرەكان لەبەر خاترى حیزب و دەسەڵات ئەنجامى دەدەن ,ئەو سەرچاوەیە ووتى ئەگەرى ئەوە هەیە حیزب حاكمەكانى ناردبێت بۆ هەولێر بۆ ئەوەى ووتەى هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسى لقى4ى پارتى و تەقەكەرەكانى پارتى وەربگرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە