کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گیان و ژیانى برایمى كاكە ئەحا لە ئەستۆى بەپرسانى ئەمنى یەكێتییە لە هەڵەبجە

Tuesday, 04/10/2011, 12:00





یەكیتى بەهۆى ئەوكێشەو قەیرانانەى كە هەیەتى توشی هیستریا بووە بەراست و چەپدا خەریكى پیكوتەى ئەم ئەوە ,یەكیتى لە حالەتى غەرغەرەدایە و ئەم حیزبە لەكۆتاییەكانى تەمەنیدا ژیان بەڕێدەكات و هەموو هەوڵەكانى بۆ ئەوەیە كە چى بكات بۆ ئەوەى تەمەنى ئەگەر سەعاتیكیش بووە دریژ بكاتەوە,بۆیە بە هەموو هیزى خۆیەوە دەست بۆ ناشیرینترین و دزیۆترین سیناریۆ دەبات یەكیتى و بەرپرسەكانى لە هەڵەبجەدا هەتا ئەوكاتە دەتوانن لەدەرەوە زیندان بن كە یەكیتى نوزەیەكى مابیت دواى ئەوە بەرپرسەكانى یەكیتى لە هەڵەبجەى شەهید جگە لەزیندانەكان و قەفەزى دادگاكان هیچ شوینیكیتریان نابیت لە كوردستاندا ,بۆیە ئێمە بیمنەتمان كردوون هەرچیەكتان لەدەست دیت بیكەن دەست بۆ كاریك و سیناریۆیەكى قیزەون دەبەن بیبەن ئەنورى حاجى عومەر و ئەكبەر ئیناخى دلیان خۆشە ئیمە دەدەن بە دادگا و زیندانیمان دەكەن بی خەبەر لەوەى حیزبەكەیان لە كۆتایی تەمەنیدایەو سبەى ئیمە ئەوان لە قەفەزى دادگایكردندا توند دەكەین مەلەفى پیشەلكاریەكانى ئەم دوو بەرپرسە ئەمنیەى هەڵەبجە لەسەر خۆپیشاندانەكان بۆ دواى كۆتایهاتنى دەسەڵاتى یەكیتى بۆ دادگا ئامادە كراوە بۆ ئەوەى ئەوان دەستیان بۆ بردووە كە گوایە ئیمە دادگایدەكەن هیچ نییە جگە لەو چڵە پوشەى كە لەكاتى نوقم بووندا هەموو كەسیك پەناى بۆ دەبات.
گرتن و زیندانى كردنى برایمى كاكە ئەحا پشتیوان پاڵپشتى خۆپیشاندەرانى هەڵەبجە لە ئەستۆى بەرپرسانى ئەمنى هەڵەبجەدایە هەروەها شەهید بوونى 2 پۆلیسەكەى هەڵەبجە تاوانیكە پێش هەموو كەسیك بەپرسانى ئەمنى هەڵەبجە بەرپرسن لێى
1- ئەوانەى كە فرمانیان بە تەقەكردن دا بۆ ئەوەبووە كە وەزعەكە دروست بیت,كەواتە ئەوەى فرمانى كردووە بە تەقەكردن دەستى هەیە لە كوشتنى على ڕەسوڵ
2- ئەوانەى هێزى چەكداریان هینا بۆ هەڵەبجە تاوانبارن,ئەوانەى على رەسوڵیان هێنا بۆ هەڵەبجە تاوانبارن چونكە 2 ڕۆژ پێشتر خۆپیشاندان هەبوو بەڵام هیچ كەسیك نەكوژرا؟
3- فیتنەو ئاشبوى 22ى3ى2011 هەموو ئەو بەرپرسە ئەمنیانەى كە لە هەڵەبجەدابوون لەكاتى خۆپیشاندانەكاندا بەرپرسن و ئەوان هیزیان هێنایە سەر خەڵك نەك ئەوەى خەڵك بڕواتە سەر ئەوان
ئەوەى ماوەتەوە بیڵین ئەوەیە دواى كۆتایهاتنى دەسەڵاتى جەلالیەت ئێوە بەرپرسانى ئەمنى هەڵەبجە كەلەسەر خۆپیشاندان ئیمە دەدەن بە دادگاى حیزب و بەمیزاجى حیزب دواتر ئیوە بۆ كوێ دەڕۆن دادگاو زیندان و حوكمى یاسای گەل چاوەڕوانتانن هەرچیتان لەدەست دیت دریخى مەكەن ئەو ڕۆژە نزیكە كە ئێمە بتاندەین بەدادگا لەسەر تاوانەكانتان دڵنیابن چۆن سەدام و على كیمیاوى لە قەفەزى دادگا بینران ئەوا ئیوەش دەبینرین ئیتر بیمنەت بن چیتان لەدەست دیت بیكەن تەمەنى دەسەڵاتى جەلالیزم لە ئاوابووندایە........




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە