کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پڕۆژەكەى نەوشیروان بۆ هەتا هەتایە كۆتایى بە دەستەڵاتى تاڵەبانى و بەرزانى دێنێت

Wednesday, 25/03/2009, 12:00


لە هەر سەردەم و قۆناغێكدا مرۆڤ ئەتوانێت بە بوونە خاوەنى دوو شت تەواوى ئەوەى دەیەوێت بەدەستى بهێنێت ئەو دوو شتەش(ئومێد + ئیرادە)تاكى كوردى لە ئەمڕۆدا ئەگەر بتوانرێت ئومێدو تروسكایەكى ڕۆشنى بخەیتە بەرچاو و هەوڵى لەگەڵدا بدرێت ببێتە خاوەنى ئیرادەیەكى بەهێز ئەوا ئەتوانى بەم نەوەیەى ئێستاى كوردستان گەورەترین گۆڕانكارى پێ ئەنجام بگەیەنیت و كۆمەڵگاى كوردى بخەیتە سەر ڕاستە شەقامى پێشكەوتن,هەر بەم نەوەیەش ئەتوانى كۆتایى بەدەستەڵاتى بنەماڵەو خێزان بهێنرێت لە كوردستان.

وەرەقەى دۆڕاو نەماوە تاڵەبانى و بەرزانى راینەكێشن,هەموو وەرەقە دۆڕاوەكانیان تاقى كردەوە هیچ دادى نەدان,من نامەوێت باسى هەموو ئەو وەرەقە دۆڕاوانە بكەم كە تاڵەبانى و بەرزانى بەرامبەر بە گردەكە و نەوشیروان بەكاریان هێناوە,بەڵام تەنها باسى دوو هەوڵى هەریەك لە تاڵًەبانى و بەرزانى ئەكەم.
دواهەمین وەرەقەى دۆڕاوى تاڵەبانى بەكار هێنانى سەرۆك خێڵەكان بوو,مەسەلەیەك هەیە دەڵێت (ماڵى سپى بۆ ڕۆژى ڕەش)تاڵەبانیش ماوەى 17 ساڵە ئەم سەرۆك عەشرەتانە وەك .....بەخێویان دەكات و دەفتەرە دۆلار دەبارێنێت بەسەریاندا,كەچى هیچیان بۆ سەوز نەكرد,من دەڵێم بەتاڵەبانى ئەگەر ئەو بڕە پارەیەى ماوەى حەڤدە ساڵە دەیبەخشیتە سەو سەرۆك عەشرەتانە بۆ خەڵكى هەژارو داماوى كوردستان بەكار بهێنابایە,بۆ گەنجەكانى نێو ئەو عەشرەتانەت بەكار بهێنابا ئەوا ئەو هەزاران گەنجەى كە ئێستا لە نەوشیروان كۆبوونەوەتەوە و هەوڵى ئەوە ئەدەن كە كۆتاى بە دەستەڵاتى تۆ بەرزانى بهێنن بۆ هەتا هەتایە, ئەوا ئەو گەنجانە ئێستا لە دەورى تۆ كۆدەبوونەوە,بەڵام ئەو عەیامە گوزەشت نەوەى نوێ باوەڕو متمانە بەتۆ و مەسعود بەرزانى بكات و بەڵكو ئەوەى گەورەترین خەونە لەلاى نەوەى نوێ ئاوابوونى خۆى دەستەڵاتى تاڵەبانى و بەرزانییە,ئەو هەموو سەروەت و سامانەى نەوەى نوێ كە تۆ ئەتبەخشیە سەرۆك خێڵەكان واى كرد نەوەى نوێ بیر لە گۆڕینى تۆ بكەنەوە,چونكە تۆ چاوت تەنها دیوەخان و مشكى و جامانە و خاوەن تەكیە و خانەقاكاتن دەى ,چاوت بەراى نە ئەدا نەوەى نوێ ببینیت بۆیە ئێستا كار گەشتووەتە ئەوەى كە پێویست بە دیوەخانەكان هەبێت,بەڵام ئەبێت ئەوە بزانیت لەشكرى دەرەوەى دیوەخانەكان كە لە تۆو سەرۆك خێلەكان بێزارە هەزار هێندەى خاوەن دیوەخانەكانە.
دەست بردنى تاڵەبانى بۆ سەرۆك خێڵەكان دواهەمین پەلەقاژەى تاڵەبانى بوو بۆ ڕزگار بوون لە تۆفانى ناڕەزاى نەوەى نوێ بەسەكردایەتى نەوشیروان,هەر ئەمەش مرۆڤ لەكاتى نوقووم بووندا دەست بۆ چڵە پوشێكیش دەبات,مناوەرەى سەرۆك خێڵەكان ئەو تاڵە پووشەبوو كە نەیواتى تاڵەبانى ڕزگار بكات لە تۆفانى توڕەى و ناڕەزاى نەوەى نوێ.
دواهەمین وەرەقەى دۆڕاوى دەستى مەسعود بەرزانى دواخستنى هەڵبژاردنە,ئەم كارتە دۆڕاوەى مەسعود بەرزانى دەمێكە ئیكسپایەر بووە هەروەك عەقڵًیتە بۆگەنەكەى شۆڕش ئیكسپایەر بووە و دەرمانى ئەو وەرەمە شێرپەنجەیە ناكات كە گشت جەستەى گەندەڵبووى ئێوەى گرتووەتەوە,گەڕانەوەى یاساى هەڵبژاردنەكان لەلایەن مەسعود بەرزانى بۆ پەرلەمان و سەفەركردنى بۆ ئەورووپا بۆ بەسەر كردنەوەى موڵك و سەروەت و سامانەكەى لە ئەورووپا,ناتوانێت سودێكى ئەو تۆى هەبێت بۆى ,چونكەهەڵبژاردن هەر دەكرێت ئەگەر چەند مانگێكیش دوا بكەوێت ,هەتا زەمەنەكە زیاتر بێت جامى ڕقى خەڵك ڕۆژ لەدواى ڕۆ پڕتر ئەبێت لەسەرانى دەستەڵاتدارى ئێستاى كورد, خەڵكى كوردستان و نەوەى نوێ ئاواتەخوازى ڕۆژى هەڵبژاردنن بۆ تۆڵەكردنەوەن لە تاڵەبانى و بەرزانى.
ئەوپرۆژەیەى كە نەوشیروان موستەفا دەستى داوەتێ پرۆژەیەكە كە مامانى گۆڕانێكى جەوهەیەریە و جوانترین و باشترین میكانیزمە بۆ كۆتایهێنان بە حوكم و دەستەڵاتى بنەماڵەیی لە كوردستان.
-هەڵەبجەىشەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە