(سۆران ئیبراهیم عارف) حاكمیك لە بەرەى تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی 17 شوبات
Sunday, 18/12/2011, 12:00
-حاكم هەیە ئافرەتێک پەیمانێکی پێیداوە، زیندانى ئازادكردووە كە هاوپیشەى حاكم سۆران ئیبراهیم عارفە.
-حاكم هەیە لەبەرامبەر ئافرەتێکی ناو کۆمپیوتەر کە خۆی پیشانداوە، خەریکی حیلکەحیلک بووە، هاوپیشەى ئەم سۆران ئیبراهیم عارفە
-حاكم هەیە بە تەلەفوونى بەرپرسێكى شەرواڵپیس، تەلەفونى كوردكوژێك,پاڵەوانێكى شەڕى ناوخۆ,دزو گەندەڵێك ,تاوانبارو تەقەكەرى 19و20ىشوبات ئازاد دەكات ئەمەش هەرهاوپیشەى حاكم سۆرانە
"(ئەمانە چ جۆرە حاكمیكن ، کە هەموومان دەبین دەكوژرێین دەبڕێین، کار بە یاسا ناکەن، چاوەڕوانن لەسەروى خۆیانەوە فرمانیان پێبدەن تا باوەڕ بە چاوى خۆیان بكەن مەعاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەدالەت بەلاوە گرنگترە,ها ئیوە پێم بڵێن ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن؟من هێندە توڕەم لەو حاكمانە ئامادەم بێئەوەى شەرم لە هیچ بكەم لەناوەڕاستى شاردا میز بكەم بەسەریاندا(ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان-بەختیار على
"من دڵنیاتان دەكەمەوە عەدالەت لە دادگاكانى دەوڵەتدا نییە,گەر بمزانیایە حاكمەكانى دادگاى شار لە ئێوە عادلانەتر حوكم دەكەن دەچووم بۆلا ئەوان) ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان-بەختیار على)
زۆربەى حاكمەكانى كوردستان ترسنۆكترین و بێغیرەترین و پارەپەرسترین و ناعادلتیرن كەسن لە هەرێمى كوردستاندا ,تەماتەفرۆشە سەربەرزەكان,منداڵە عەلاگەفرۆشەكانى نێوشەقامى شارەكانى كوردستان لە زۆربەى حاكمەكانى كوردستان بەغیرەترو نیشتمان پەروەرترن,ئەوە حاكمە ترسنۆكەكان نەبوون لە 17 شوبات عەرشى دەسەڵاتى گەندەڵى هەردوو بنەماڵەى مافیاى تاڵەبانى وبەرزانیان لەرزاند بەڵكو ئەوە منداڵە ئیشكەرو كاسبكارو دوكاندارو پیشەوەران و گەنجەكان و خوێندكارەكانى ووڵاتبوو,لە 17 شوباتەوە زۆربەى حاكمە گرگنەكانى هاوپیشەى سۆران ئیبراهیم عارف نانیان كەوتە ڕۆن و كردیان كەرەستەیەك بۆ ئەوەى خۆپیشاندەرانى حەفدەى شوبات بە ئارەزووى گونى بەرپرسانى گەندەڵى كوردستان لە زیندان توند بكەن
تاوانبارانى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دواى تەنها ئەو كەسانە نین كە بەبەرچاوى خەڵكەوە و زۆر بێشەرمانە و بەدور لە هەموو ئەخلاقیەتیەكى ئینسانى تەقە لە خۆپیشاندەران دەكەن(ریژوان و سوركێو و شیرزاد و بیلال و گەرمیان و ئومیدو سەركار و على و هەردى)شەهید دەكەن بەڵكو كۆمەڵێك لە حاكمى سەر بەدەسەڵات تەواكەرو درێژە پێدەرى هەمان تاوانن دژ بە میللەت ,ئەو حاكمانەى هاوشێوەى سۆران ئیبراهیم عارف و حاكم سیروان و حاكم ئەحمەد و حاكم كاروان وریا كە هیچ جیوازیەكیان نییە لەگەڵ هێزێكى دژە مرۆڤ .ئەوەى دەزگاى زانیارى و باراستنەكەى مەسرورى تیرۆرست وهێزە دژە مرۆڤەكەى لاهور و باڤیڵ و پێ ى ناكرێت و بۆ تەواناكرێت ئەم حاكمانە لە پێناوى كورسى و سەفتە پارەى مانگانەیان لە سەركوتكردن و زیندانى كردنى خەڵكى ناڕەزا و خۆپیشاندەران و نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و رشۆشنبیران دەستى باڵایان هەیە.
بەناو حاكم سۆران ئیبراهیم عارف لەسەرچی زیندانى كردم؟
ئەوەى لەخوارەوە ژمارەى لەسەرە و لەناو كەوانەدا دامناون ئەو رستانەیە كە ئەنوەرى حاجى عومەر بەرپرسى تەقەكەرانى خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجە داواى لەسەر تۆمار كردووم و بەناو حاكم سۆران بە تەشهیرو ناو زراندن حسابى بۆ كردووە و بۆماوەى 3 سەعات منى زیندانى كرد ,سۆران كە حاكمى دادگاى كەتنە بەڵام نازانم چۆن بوو لەم ڕۆژەدا ئۆتۆماتیكى بوو بە حاكمى 2 فیشە و لەهەمان كاتدا حاكمى دادگاى كەتن و حاكمى لیكۆڵینەوە بوو من نازانم ئەگەر ئەمە فەزاعەت نەبێت چییە تۆ لەیەككاتدا حاكمى لیكۆلینەوە و حاكمى كەتن بیت ئەم فەزاعەتە مەگەر هەرحاكمە سیكسیەكانى نێو سیستمى نا دادوەرى وەڵامى بدەنەوە چۆن ئەمە قبوڵ دەكرێت؟
1-گۆڤارى ڕێگا ژمارە 42 و سایتى كوردستان پۆست لینك
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=950bc22d
"بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجەى ئەنورە عومەر على بەرزكردووەتەوە لە عەقیدەوە بۆ عەمید بە پێى لیدوانى بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە لەبەر ئەوە خەڵاتكراوم چونكە توندوتیژیمان لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام نەداوە و ڕووى چەكمان نەكردەوەتە خۆپیشاندەرو كەس بریندار نەبووە,"
2-سایتى كوردستان پۆست http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=36edc02a
"ئەنورى حاجى عومەر و ئەكبەر ئیناخى دلیان خۆشە ئیمە دەدەن بە دادگا و زیندانیمان دەكەن بی خەبەر لەوەى حیزبەكەیان لە كۆتایی تەمەنیدایەو سبەى ئیمە ئەوان لە قەفەزى دادگایكردندا توند دەكەین مەلەفى پیشەلكاریەكانى ئەم دوو بەرپرسە ئەمنیەى هەڵەبجە لەسەر خۆپیشاندانەكان بۆ دواى كۆتایهاتنى دەسەڵاتى یەكیتى بۆ دادگا ئامادە كراوە"
سۆران ئیبراهیم عارف مەلەفە ڕەشەكەى
ئەم سۆران ئیبراهیم عارفە هەرهەمان ئەو بەناو حاكمەیە كە لە25ى 1ى2010 ساڵێك لەمەوبەر منى ڕۆژنامەنووسى لەسەر بابەتێكى ڕۆژنامەوانى بە ماددەى 433 یاسایی سزادانى عێراقى حوكمى 1 ساڵ زیندانى بۆ دەركردم ئەمەش لەبەرخاتى داوایەكى مەسعود بەرزانى خائین و كوڕى مەلا مستەفاى ئاشبەتاڵچى و لقى 12ى پارتى,سۆرانى ئیبراهیم عارف تەنها لەماوەى 10 دەقیقەدا بەبێ پارێزەر ئەو حوكمە ناڕەوایەى بۆ من دەركرد ئەمساڵیش لەبەر خاترى قۆنەرەكانى بەڕێوبەرى پۆلیس هەرلەسەر نوسین و كارى ڕۆژنامەنووسى زیندانى كردم بۆ ئەوەى وەك شاباش پێشكەشى بەریوبەرى پۆلیسى سەیدسادقى بكات كە یەكێكە لەو پەرپرسانەى فرمانى بەتەقەكردنى هێزەكەى داوە دژ بە خۆپیشاندەرانى هەڵەبجە
سۆران میزاج و حیقد لەبەرامبەر نوسین
پار ساڵ لەبەرامبەر ئەو حوكمە ناڕەوایەى كە سۆران دەریكرد بۆ من لە سایتى كوردستان پۆست هەڵمەتێكى نوسین دژ بەم بەناو حاكمە بەرپاكراو ناوى خرایە لیسى ئەو حاكمانەى كە دژ بەئازادى نوسین و ڕۆژنامەگەرین ئەم بەناو حاكمە ئەو حیقدەى لەدڵدابوو چونكە لە سایتەكان سوك و ڕسواكرا لەسەر ئەوەى منى حوكمدا بۆیە بۆ تۆڵەكردنەوەى خۆى بەبێ ئەوەى هیچ بنەمایەكى قانوونى تێدابێت چونكە ئەو مەتنانەى كە ئەنوەرى پۆلیس دەلیت تەشهیرم پێكراوە هیج وشیەكى تیدا نییە كە زبر بێت و تەشهیر بێت بەڵام بەنا حاكم سۆران وەك ئەوەى هەنگوینى لەكلۆرەداردا دۆزیبیتەوە ڕۆژى 12مانگ بڕیارى بانگركردنى من دەردەكات بۆ ئەوەى 13 مانگ ئامادە بم
سۆران حاقد ئەمرى كرد كە:
1- كەفالەتەكەم یەك ملیۆن(1000000)دینار بێت
2- ئەوكەسەى دەبێت بە كەفیلم دانیشتوى سەیدسادق بێت و نابێت خەڵكى هەڵەبجە ببیتە كەفیلم
3- دەبێت فەرمانبەر بێت و پشتگیرى دائیرەكەى بهێنێت و لە دادنووس كەفالەت بكاتەوە
4- پارە وەرناگرین دەبێت كەفیلەكەى بێت
لەكاتێكدا سۆران دەیزانى من خەڵكى هەلەبجە و لەوانیە لە سەید سادق هیچ كەسێك نەناسم ,ئیوە خۆتان سەرپشك بن لەبەرامبەر چەند دێرێك كە هیچ وشیەكى تێدا نییە كەفالەتى یەك ملیۆنى بۆچى؟ئەو هەموو مەرجە بۆچى؟ئەگەر سۆرانى حاقد و ترسنۆك لەبەر خاتى ئەنوەرى پۆلیس ئەمەى نەكردووە جاشیەتى نییە بۆ جەلال و نۆكەرەكانى جەلال چ ناوێكیترى لێبنێین
بۆ ئاگاداریتان هەرهەفتەى پێشوو لە دادگاى هەڵەبجەى شەهید و دادوەر كەمال ڕەزا لەسەر داوایەكى یاسایی بە كەفالەتى 140هەزار دینار واتە كەفالەتى شەخسى ئازادیكرد و كاك نەوشیروان محمدى هاوریم هات لەماوەى 5 دەقیقەدا بە كەفەلەتى شەخسى ئازادبووم بۆئەوەى بەرچاو ڕوونبن تەنها حاكمە نۆكەرەكانى جەلال و مەسعود ئازارى ڕۆژنامەنووسان دەدەن و بە كەفالەتى ملیۆنى و بەمەرجى قورس ڕۆژنامەنووس ئازاد دەكەن خۆ ئەگەر وەك جارى جاران بوایە زیندانیشیان دەكردین
چارەنووسى حاكم سۆران ئیبراهیم عارف
یەكێك لەو چەكانەى كە ئیستا بۆ سەركوتكردنى خەلك بەكار دەهێنرێت یاسا و دادگاو بەناو حامەكانى هاوشیوەى سۆران ئیبراهیم عارفە ئەو سۆرانە كە هاوشیوەى عەواد بەندەرى حاكمى سەورەى بەعس ئەوەى لە خزمەتى بەعسدا بووایە دەیكرد ئەمرۆش سۆرانى ئیبراهیم عارف ئەوەى لە خزمەتى ئەنوەرى بەرپرسى تەقەكەرانى هەلەبجەدا بوو كرد ئەوەى لەدەستى هات كردى بەڵام با دڵنیابێت چارەنووسى هەمان چارەنووسى ڕەشى عەواد بەندەرى دەبێت ئیتر لە پێنواى پیڵاوەكانى ئەنوەر چ جۆرە حوكمێك دەر دەكەین بێمنەت بە منەتت بەهیچ حاكمى حیقد و ترسنۆكى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست