کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باگۆران چاكسازی له‌خۆیه‌وه‌ بكات پێش ئه‌وه‌ی داوای چاكسازی له‌م دووحیزبه‌ بكات

Wednesday, 04/01/2012, 12:00






ئه‌وه‌ ئێمه‌ بووین گۆرانمان دروست كرد كه‌چی گۆران چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی خائین گۆرانیان هه‌راج كرد ،ئه‌وه‌ ده‌نگی زمناكۆ و گه‌رمیان بوو له‌سه‌رای ئازادی هاواری بۆ رووخان و نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كرد كه‌ بیست ساڵه‌ گۆڕ بۆنه‌وه‌كانی داهاتوومان لێ ده‌دات بودجه‌مان ده‌دزن، نانمان ده‌برن ،ئازادیمان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن ،كوردستانمان هه‌راج ده‌كه‌ن ،نه‌وتمان ده‌دزن شه‌رف و كه‌رامه‌تمان ده‌شكێنن ،سی ویه‌كی ئابتان كرد ،پاسدارتان هێنا سه‌رمان ،شه‌ری ناوه‌خۆتان كرد،17ی شوباتتان كرد،قوتابی زانكۆتان ئه‌نفال كرد ،ده‌ستان له‌گه‌ڵ دوژمن و خائینان تێكه‌ڵ كرد،به‌رۆكمان به‌رده‌ن ئیتر ئێوه‌ ریسوابوون ته‌نها شت كه‌ته‌مه‌نی ئێوه‌ی درێژ كردبێته‌وه درۆ و كوشتن و خیانه‌ته‌ .
پاش ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد بریاری دا نه‌فره‌ت له‌م دوو هێزه‌ بكات ئه‌وه‌بوو له‌ 25\7 به‌هه‌موو توانا و هێزمان ده‌نگی خۆمان خسته‌ پاڵ لیستێك به‌ناوی گۆران ته‌نانه‌ت ده‌یان كه‌س نانیان برا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌بن ئه‌وه‌بوو گۆرانمان دروست كرد و سه‌ره‌تا گۆران به‌ده‌یان به‌ڵێنی بریقه‌دار گه‌لی كوردی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند ،تا ماوه‌یه‌ك گۆران هه‌رچه‌نده‌ هیچ یه‌ك له‌به‌ڵێنه‌كانی كه‌به‌خه‌ڵكی دابوو جێ به‌جێی نه‌كرد ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێدیمان بوو گۆران نه‌ده‌چووه‌ ژێر ركێفی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی و مه‌لایی و راگه‌یاندنه‌كانی خۆی ته‌رخان كردبوو دژ به‌و دوو بنه‌ماڵه‌ خائینه‌ ،


گۆران له‌ماوه‌ی دروستبوونی و چه‌ند خیانه‌ت و هه‌ڵه‌یه‌ك:

1-گۆران ده‌نگی به‌جه‌لال دا به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ماڵی كورد له‌به‌غدا یه‌ك بێت.
2-شه‌ری گۆران له‌وه‌ته‌ی دروستبوونیه‌وه‌ تائێستاش ته‌نها له‌ناوچه‌ی سه‌وزه‌ و ناپه‌رێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی زه‌رد.
3-بزوتنه‌وه‌ی گۆران بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌گه‌ریه‌ به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ له‌راگه‌یاندنه‌كانیان ته‌نها باسی سلێمانی و كێشه‌و كه‌موكوریه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كرێت به‌ده‌گمه‌ن باس له‌هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك ده‌كه‌ن.
4-گۆران چه‌ند باڵێكی تێدایه‌ ئه‌م چه‌ند باڵه‌ رێگره‌ له‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستێكی دیاری كراوی هه‌بێت له‌مه‌ر رووداوه‌كان.
5-گۆران بزوتنه‌وه‌یه‌كه‌ داوای چاكسازی ده‌كات نه‌وه‌ك رووخانی ئه‌م دوو بنه‌مه‌ڵه‌یه‌ وسیاسه‌ته‌كانی زۆر نه‌رم و شه‌رمنانه‌یه‌.
6-دانیشتنه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات و چاكسازی به‌خوێنی هاوڵاتیان ئه‌م هه‌رێمه‌.
7-جێهێشتنی هۆڵی په‌رله‌مانی عیراق و داكۆكی له‌سه‌رجه‌لال له‌خۆشی ته‌له‌فونه‌كه‌ی جه‌لال بۆ نه‌وشیروان.

له‌كۆتایدا ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ی گۆران خاوه‌نی ئه‌م هه‌ڵه‌ زه‌ق و گه‌ورانه‌ن و به‌سه‌رانی گۆران ده‌ڵێم ئێوه‌ خۆتان له‌ناو خۆتان چاكسازی بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی داوا له‌پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە