کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگای ئه‌قڵ و مه‌نتق ده‌مێکه‌ بریاری ئه‌مه‌ی داوه‌ بکوژ مه‌سعوده‌ و کوژراویش خه‌ڵکی ئازادیخوازه‌

Wednesday, 13/07/2011, 12:00






هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست وه‌ک هه‌مومان ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانین پارتی رژێمێکی سه‌رکوتکه‌ر ودیکتاتۆره‌ ئه‌م قسانه‌ی من وه‌ نه‌بێ به‌ئاراسته‌ی به‌رگریکردن بێ له‌ یه‌کێتی من بۆیه‌ باسی یه‌کێتی ناکه‌م چونکه‌ یه‌کێتی هێزی سێه‌مه‌ و حزبێکی زۆر لاوازه‌ و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست داوه‌ که‌واته‌ ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم ئێستا خه‌ڵکی کوردستان یه‌ک دوژمنیان هه‌یه‌ ئه‌ویش مه‌سعود و پارته‌ دیکتاتۆره‌که‌یه‌تی که‌واته‌ خه‌ڵکی کوردستان یه‌ک ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئازادی بژی ده‌بێت کار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خودی مسعود بکات ئێستا شه‌ری خه‌ڵک شه‌ری نان و ئاو نیه‌ شه‌ری ئازادیه‌ شه‌ری به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسیه‌ مسعود به‌به‌خشینه‌وه‌ی هه‌ندێ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یه‌وێ خه‌ڵک بێ ده‌نگ بکات نه‌زانی و نه‌فامی مه‌سعود له‌وه‌ دایه‌ که‌خوێنی خه‌ڵک یه‌کسان ئه‌کات به‌پاره‌ به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وخه‌ڵکی کوردستان زۆر به‌جوانی وه‌ڵامی مسعودیان دایه‌وه‌ هه‌رئه‌یان وت(سه‌رۆک به‌قوربانت بێ) واته‌ خه‌ڵکی داوای پاره‌ی دزراوی خۆیان ناکه‌ن به‌ڵکو داوای خوێنی کوری شاره‌که‌یان ده‌که‌ن که‌راسته‌وخۆ به‌ده‌ستی گه‌وره‌ خائیینی کورد مسعود بووه‌ سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ی کوردستانپۆست بکه‌ن که‌باس له‌چۆنیه‌تی کوشتنی ئیدریسی برای مسعود ده‌کات

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a6699d5b
له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ی کودستانپۆست هه‌ریه‌ک له‌ئێمه‌ باپرسیار له‌خۆی بکات مه‌سعودێک ئه‌وه‌نده خائین و ناپاک بێت ئاگاداری کوشتنی براکه‌ی بێت و به‌شداری پلانی کوشنی برای خۆی بکات له‌پێناو پاراستنی کورسی و پۆسته‌که‌ی و پیشاندانی روویه‌کی دڵسۆزی خۆی بۆ سه‌دام ئاخر چۆن ده‌ستی ناچێته‌ خوێنی هاوڵاتیانێکی سه‌ر شه‌قام که‌ داوای روخان و یاخود نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکه‌ن باشه‌ خۆ ئێمه‌ ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانین مسعود بۆ بکوژانی 17 ی شوبات و ته‌قه‌که‌ران ناداته‌ دادگا چونکه‌ خۆی باش ئه‌مه‌ ده‌زانێ هه‌رهاوڵاتیه‌ک کوژرابێت راسته‌وخۆ مه‌سرووری کوری له‌پشته‌وه‌یه‌تی ئه‌م چاکسازیانه‌ی ئێستاش که‌مسعود بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کات جگه‌ له‌درۆو فریودانی خه‌ڵک هیچی تر نیه‌ گه‌ر باسی چاکسازی ده‌که‌یت بپرسه‌ له‌ کوره‌که‌ت بپرسه‌ له‌ کوره‌براکه‌ت ئه‌م هه‌موو موڵک ماڵه‌تان له‌کوێ بوو به‌چیتان په‌یداکرد؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە